وه‌رزی جوانكردنی سته‌مكاران
2022-01-04 20:20:09
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به درێژای مانگی كۆتای ساڵی رابردوو كه‌م رۆژ هه‌بووه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی یان وته‌یه‌كی سه‌دام حوسێنی گه‌وره دیكتاتۆر له رێی مۆبایله‌كه‌مه‌وه نه‌بینم، كه هه‌مووی هه‌وڵی جوانكردنی پیاوێكه له سته‌مكاریدا له هیتله‌رو مۆسۆلۆنی تێپه‌ڕاندبوو، هه‌وڵی جوانكردنی جه‌لاد و سته‌مكاران ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رشتێك بێت ، لێ له لایه‌ن قوربانیه‌وه جۆرێكه له گه‌وجی ، له‌وه‌ش سه‌یر تر هه‌وڵێكی جوانكردنی خومه‌ینیشم بینی ، ئه‌و پیاوه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له سه‌ر كورسی به‌شداری شه‌ڕێكی خوێناوی كرد‌و هه‌زاران كه‌سی به كلیلی درۆینه‌ی به‌هه‌شته‌وه كرده خۆراكی شه‌ڕێكی نه‌گریس ، ئه‌وه جگه له سه‌ركوتی به‌رده‌وامی ئازادی خوازانی كورد‌و گه‌لانی تری ئێران ، خومه‌ینی و سه‌دام ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاری هیچنه‌بن له تاوان و كوشتن ، به‌رپرسیاری شه‌ڕێكی خوێناوی هه‌شت ساڵه‌ن كه هه‌زاران سه‌ربازی تیابووبه سوتمه‌رۆو سه‌دان گوند و شارۆكه‌ی تیا وێرانبوو .
ئه‌و هه‌وڵی جوانكردنه‌ی ئێستا كاری له سه‌ر ده‌كرێت ، پێویستی به به گژدا چونه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یه ، گریمان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كاره گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستایه، پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایه ، سبه‌ی هه‌مان وێنه بۆ كه‌سانی تر دوو باره نابێته‌وه ، یانی له بنه‌ڕه‌تا ئه‌م كاره خستنی به‌هاو بێئه‌رزش كردنی هه‌وڵه له پێناو به‌یانیه‌كی باشتر ، ئێستا كه ستایشی سته‌مكاری ده‌كرێت ، هێشتا ئێسك و پروسكی هه‌زاران ژن و مناڵ و گه‌نج له بیابانه‌كانی عیراق له ژێر گڵدان ، من خۆم چوومه‌ته سه‌ر ده‌یان گۆڕی به كۆمه‌ڵ ، چومه‌ته سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌ی ته‌یموری لێوه ده‌رباز بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌و گونده‌ی ئه‌ویان له خۆیان گرت ، نوسینی ئازار به‌خشی سه‌ردیواره‌كانی نوگره سه‌لمانم خوێندوه‌ته‌وه ، دیداری سه‌دام كه‌سم كردوه له‌وانه‌ی سته‌مكاری سه‌دامیان چه‌شتوه ، هه‌روه‌ها له دادگای سه‌دامیشدا بووم ،من ده‌زانم هێشتا دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه نه‌هاتوه‌ته دی ، هێشتا به‌عسیه‌كان سزای خۆیان وه‌رنه‌گرتوه به خائین و خۆفرۆشه كورده‌كانیشه‌وه ، به‌وانه‌شه‌وه كه رۆژێ له رۆژان ماچ و موچی سه‌دامی دیكتاتۆریان كردووه، بوونی نمونه‌ی وه‌ك سه‌دام له مێژوی حوكمڕانی وڵاتاندا جگه له‌وه‌ی ناشرینیه‌كی گه‌وره‌یه دیرۆكێكی ره‌شیشه كه مرۆڤ پێویسته به گژی‌دا بچێته‌وه‌و نه‌ك شانازی پێوه بكات ده‌بێت نه‌هێڵێت دووباره بێته‌وه .
شار‌و شوێن و گوند نیه له‌م عیراقه‌دا به گشتی و له كوردستانی باشوردا به تایبه‌تی سه‌دام و به‌عس تاوانیان تێدا نه‌كردبێت ، وێنه‌ی ده‌یان مناڵی كوردم لایه به بڕیاری سه‌دام خراونه‌ته ژێر گڵه‌وه ، دیكتاتۆره‌كانیش مرۆڤن ده‌كرێت له ژیانی رۆژانه‌و سیاسه‌تكردنیاندا دوو قسه‌ی باشیان كردبێت ، هیتله‌ریش قسه‌ی باشی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه پێوه‌ره تا ستایش بكرێن ، به بڕوای من نه‌خێر ، سته‌مكاری ئه‌گه‌ر یه‌ك چركه‌ش به ڕێوه چووبێت هه‌ر سته‌مكاریه‌و پێویسته نه‌فره‌ت بكرێت ، ئێستا سه‌رقاڵی وه‌ڵامێكی كورتم به درۆیه‌كی سوڵتان هاشم له‌وێدا به به‌ڵگه‌وه باسی ئه‌و سته‌مكاریه ده‌كه‌ین كه ئێستا كار بۆ ئارایشت و جوانكردنی ده‌كرێت .