سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

" سەدام حوسەین، ستایش یان نوسینەوەی مێژو "

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولرەزاق شەریف

 دوای کودەتاکەی ساڵی شەست وهەشت و هاتنەسەر حوکمی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی لە عێراقدا، ئیتر ناوی سەدام حوسەین وەک سەرکردە و کارەکتەری سیاسی و حیزبی دەرکەوت .
لە کوردستانیشدا بەتایبەت دوای سەردانی  مەلامستەفای بارزانی و بڵاوبونەوەی وێنەکانی زیاتر ناسرا . 
کورد ئەگەر لەهەوڵی نوسینەوە و ئاشکراکردنی هەقیقەتە مێژوییەکاندا بێت ، ناکرێ و نابێ بە یاسا رێگری لە هەڵوێست و وێستگە باشەکانی کاری سیاسی و حوکمداری هیچ یەکێ لە سەرکردە و حوکمدارەکانی مێژوی خوێناوی سەد ساڵەی عێراق بگرێت .
-  "کەس نەزانێ ! من ئەزانم کەرکوک شارێکی کوردستانە و لە بیرەوەری خۆمدابوە کە تیرە و هۆزە عەرەبەکانی تکریت و ئەودیوی حەمرین چۆن بۆ لەوەڕی ئاژەڵەکانیان ئەچونە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک و روخسەتیان لە هۆزە کوردەکان وەرئەگرت ! بەڵام چارەنوسی کەرکوک تەنیا لەدەست منا نیە و دڵنیاشبە تۆش بێیتە سەر ئەم کورسیەی من ناتوانی بە بڕیارێک کەرکوک بخەیتەوە سەر کوردستان ، بۆیە پێشنیاز ئەکەم کەرکوک ناوی شاری برایەتی هەمو عێراقیەکان بێت " . 
سەدام حوسەین ئەم قسەیەی لە گفتوگۆکانی ساڵی هەشتاوچواردا، بە مام جەلال وتبو ، چەرخی عێراق سوڕا و مام جەلالیش چوە شوێنەکەی سەدام و نەیتوانی ئەو داوایەی خۆی بەجێ بهێنێت .
سەدام حوسەین جگە لەکەرکوک هیچ کێشەی لەگەڵ کوردستانیبونی ناوچەکانیتری کێشە لەسەری دابڕاو لە هەرێمی کوردستان نەبو ، تەنانەت بۆ کەرکوکیش جارێک وتبوی لەگەڵ ناوەندی پارێزگاکە کێشمان نیە و جارێکیتریش وتبوی گەر رازیش ئەبن بە درێژایی سنوری روباری خاسە با ئەمبەر و ئەوبەر لە نێوانمانا بەشی بکەین .
من ئەمانەم لە مام جەلال وکاک نەوشیروان و فەرەیدون عەبدولقادر بیستوە و دڵنیام زۆرکەسیتریش ئەمانە و زیاتریشیان لە تەرحەکانی سەدام و بەعس، بۆ چارەسەری کێشەی سنوری هەرێم و سنوری ئۆتۆنۆمی کوردستان لەوان و لە کەسانیتر بیستوە ! کە کێشە گەورە موزمینەکەی ئێمەیە لەگەڵ عێراقی عەرەبیدا و ساڵ بەساڵ پڕ گرێوگۆڵتر ئەبێت .
دوای هەڤدە ساڵ و کۆتایی حوکمدارێتی بەعس لەعێراقدا، کام لەو سەرکردە عەرەبانەی شیعە و سونەی عێراقی ( کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە فەرشی سوریان بۆ رائەخرێت ، ستایش ئەکرێن ، داوەت و ئیمتیازی مادی و مەعنەویان پێ ئەدرێ )٫ وەک سەدام حوسەین بڕوایان بە کوردستانی بونی سنوری هەرێمی کورستان هەیە ؟ ئەوە گشت بەرنامە و پرۆگرامی حیزبە عێراقیەکان و گشت بەرنامەی کاری حکومەتەکانیان لەدوای روخان و فەوتی سەدام حوسێنەوە ! کێ لەوان پرۆژەیەکی بۆ دیاریکردنی سنوری کوردستان لە عێراقدا نوسیوە ؟ یانەخۆ بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەی کورد لە عێراقدا، خستۆتە رو ؟ 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!