سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

‎چ دۆزەخێك بوو ٢٠٢١؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی یەکەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

‎ئارام سەعید 
‎رۆژان دەڕواو هەفتە کۆتایی دێت، مانگ بەسەردەبەین و ئەوا ساڵیش کۆتایی هات، بەڵام ئەوەی کۆتایی نایەت ستەم و دزی و گەندەڵیی و نادادپەروەریە...مۆدێلی خراپ بەریوەبردن... 
‎لەساڵی ٢٠٢١ دا مامۆستایەکمان هەبوو بەناوی بەدەل بەرواری لەسەر داوای رەوای مامۆستایان و موچەخۆران ساڵێک زیندانی کرا و مامۆستایەک لەسەر ئەوەی وتی بەقۆپیە دەرچووم کرایە کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ، ئەمە ئەو گەمە ناشرینەیە کە دەسەڵات لەرێگەی میدیا و سۆشیاڵ میدیاوە دەیکات، دەیان سەیرو سەمەرەی لەوجۆرە هەیە لە میدیاكاندا، رۆژانە باس لە دەیان و سەدان گەندەڵی و دزی دەکرێت و هەزاران مەلەفی راستەقینەی دزینی سەروماڵی هاوڵاتیان باس دەکرێت و هێشتا میدیاکان لایکی زۆریان بۆ نایەت ئەگەر مۆدێلێک یان گاڵتەجاڕێک نەهێنن و باس و خواسێکی بێتام نەکات... 
‎ساڵ دەڕوات و قەرزەكانی سەرهەرێم زیاد دەكات و ئاوڕنادەنەوە لەم كارەساتە!

‎خودایە لە چ دۆزەخێكدا دەژین! ئەم هەموو نەهامەتیە هەیە و خەڵک سەرقاڵ دەکەن بە هەواڵیی پوچ و بێ مانا، سوپایەكی ئەلیكترۆنی داواو مافەكان ئەشێوێنێت، ئەڵێن خدر بێگەڵاسی بێتاقەتەو فڵانە مۆدێڵ لەسەر هاوسەرگیری قسە دەكات،  ساڵ رۆیشت و نادادپەروەری بەردەوامە، چ ئومێدێک باس بکەین بۆ ساڵی ئایندە کە هیچ ئاسۆیەک نەبێت بۆ داهاتوو، مەترسیە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان بەرۆکیان گرتوین و تادێت ژیان ئاڵۆزتر و ناشرین و ناخۆش دەبێت و خەڵک لەسەر سنوری بێلا روسیا رەق دەبێتەوەو لە دەریای ئیجەدا دەخنکێت و لە خۆپیشانداندا گازی ژەهراوی پێدا دەکریت ولەبەر سەرما بە گازی خەڵوز دەخنکێت، ناچن بۆ دەنگدان، و  متمانە نابەخشن بەڵام ئەوان هەر حوکمڕانن و هەمان دەموچاو دێنەوە سەر تیڤیەكان و بێ شەرمانە باس لەخەبات دەكەن و كوردایەتی ئەفرۆشنەوە، یاری بەعەقڵی هاوڵاتی ئەکەن و خستویانەتە ناو چاڵێکەوە و پێی ئەڵێن ئازوقەی خۆت بخە و ئایندەت نیە هەر لەو چاڵەدا بە جارێ، وای حاڵی دەكەن دەرەوەی چاڵەكە دۆزەخە، بێ ئاگان لەوەی کە لە چاڵەکە هاتە دەرێ ئەو رێگای خۆی ئەبڕێت و ئەو دونیا جوانە دەبینێت كە شایستەیەتی، دەڕوات ئاوڕ ناداتەوە و ئەوکات ئەوانە دەکەونە چاڵەکەوە كە خۆیان هەڵیان کەندوە بۆ هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە. 
‎چ هیوایەک بخوازین بۆ ٢٠٢٢ لەم دۆخەدا؟ کامیان هەڵبژێرین مردن لە چاڵەکەدا یان هاتنە دەرەوەو ڕێکردن بەرەو ئاوات و هیوای نوێ؟
‎تۆبڵێی ٢٠٢٢ ئەو ساڵە بێت لەو خەوە ناخۆشە بێینە دەرێ یان ئەو خەڵكە لەو چاڵە دێنە دەرێ و ڕێگایان ڕۆشن بێتەوە؟ گۆڕانیی ڕیشەیی بێت؟
یان ژیان لەدۆزەخی چاڵەكەدا بەردەوامە؟

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!