قه وارەی هەرێم به چى له ناو دەچێت؟
2021-12-29 14:01:49
سالاری بازیان
ئەگێڕنەوە لەسەروبەندی سەرکەوتنى شۆڕشی سۆڤییەتدا کەسێک لە مەیدانى سورى مۆسکۆدا ڕۆژنامەی پەخش ئەکردو ئاسایش دەستگیریان کرد، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە تێگەیشتن هەموو ڕۆژنامەکان سپین و هچیان لەسەر نەنووسراوە، وتیان بۆچی ڕۆژنامەی سپی دابەش ئەکەیت؟. وتی: ئیتر شتێک بۆ نووسین نەماوەتەوە، ئاشى حزبایەتی لەژێر دروشمی کوردایەتیدا زۆری هاڕی، داخی زۆر نا بەجەرگ و دڵی دایک و باوکە بێچارەکانی نیشتیمان، هەزاران لاو بە جلوبەرگی خوێنینەوە زیندەبەچاڵ كران، هەزاران خەون و خۆزگە لەدار دران، بۆ کێ؟ بۆ دروستبوونی قەوارەیەک کە سەرکردوەو بنکردە خەیاڵی نەدەکردەوە کە ڕۆژێک حکومڕانی کوردی وا شپرزهو پهرتهوازه بێت، لە كەشتییەكی نێو گەرداوێك دەچێت کە نازانرێت لەکوێ لەنگەر و ئارام ئەگرێ.
عەزیزان! ئەوەی هەرێم لەناوئەبات (30) ساڵ حکومڕانی ناتەندروستە، نەبوونی سوپایەکی نیشتیمانی خاوەن هزرو باوەڕە، به تاڵانبردنی ژێرخانی ئابوریە، نادادی و گەندەڵی و گەندەخۆرییە، شهلكردنى بنەماکانی دیموکراسی و گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی خانەوادەگەرای سوڵتانی پڕ لەکێشمەکێشمی بنەماڵەیی لەناو کۆشکە سوڵتانییەکاندا، دروستکردنی ئاشوبی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە، دابەشبوونی کۆمەڵگایە بۆ دووبەرەی لێک دابڕاو کە زۆرینەی کۆمەڵگا باوەڕيان بەم شێوازه له حكومرانى نەماوهو خاوەندارێتی لە سیستەمی هەرێم ناکەن، وەک (تاڵەبانی) وتەنی بەرێژەی (65%)ی کۆمەڵگا بێزی نەهاتووە دەنگمان پێبدات، ئهوهى هەرێم لەناودەبات کۆچی گەنجان و خنکاندنیان لەدەریاو كه نارو سه رسنورى وڵاتانه، بێ ئەرزشكردنی زانکۆکان وياريكردنه به شعورى موچه خوران. چاوەروانى بهزهيى و نازو نوزی ٢٠٠ مليارهکەی پايتەخته لەناوبردنی دیمۆگرافی و بەشارکردن و لەناوبردنی گوندەکان و سوتماككردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە، نەبوونی دونیابینیەکی واقعییە بۆ داهاتوو مامەڵەکردن لەگەڵ بەرژەوەندی زلهێزو وڵاتی دراوسێ و قوتبە سیاسییەکانی عێراق شكستى پرۆژەی نەتەوەییە لەبەردەم هەمینگەرای حزب حزبێنەدا. هیچ تاکێ تەمەنای ڕوخانی هەرێم و قەوارەکەی ناکات، چونكه نه قاچى ههيه ڕابكات و نه گيرفانى پڕه بفڕێ كەواتە ئەبێ وەستاو سەرکارەکانی وڵات بە نەخشە و دیواری چه ند سالهى حوكمڕانيدا بچنەوە، واز لە تۆمەت بەخشینەوەو پلارگرتنه فيسارو فلان بێنن وهك ڕوژى ڕون دياره كێ باجى كێشه كانى هه رێم ده دات و كيش ههرێمى گهيانده كوچهى بن بهست.