سنوورێک بۆ پیسخۆرەکانی حیزب
2021-12-24 13:59:00
سەعد هەمەوەندی
چەند ساڵی رابردوو، بەهۆی هەڵەی بەشێک لە لێپرسراوو بەرپرسانی پارتی، کە بیرو هۆشی تەواوییان تەنها بەرژەوەندییە کەسێتییەکانی خۆیان بوو، ئاوێکییان رشت بۆ هەندێ گەماڵ و پیسخۆری دەستی دوو و سێی حیزبەکانی دی و بەناوی نووسین و وتارو پیشەی رۆژنامەوانيەوە خزاندینیانە نێو ریزەکانی پارتی، بەڵام بەشێوەیەکی بازاڕی و بەبێ هیچ پلانێک، تەنها لەسەر بنەمای کڕینی ئەم پیسخۆرو دەم شڕانەی رۆژانە لە ناوچە جیاجیاکان، جنێوو سووکایەتییان ئاڕاستەی پارتی و سەرۆک و سەرکردایەتی وئەندامانی(پارتی) لە حکومەت دەکرد..!
کاتێکیش خزێندرانە نێو ریزەکانی پارتی، دوای بڕینەوەی مووچەو پشتیوانی بەردەوام بۆ سوودمەندبوونییان لەسەر حیسابی خەڵکی دڵسۆزو رەش و رووتی پارتی، تاو ناتاو ژەهری باڵباڵێن و دووبەرەکی لەنێوخۆی حیزب(پارتی)، هەڵدەڕێژن کە لە بنچینەدا هیچ جۆرە باڵباڵێنێک لەنێو پارتیدا نییەو جێی نابێتەوە..!
بەڵێ بۆچوونی جیاواز هەبووەو هەیەو دەشبێت، شێوەی دوو برا لەماڵێکدا، بەڵام مانای سەنگەر لێک گرتن و چاڵ هەڵکەندن نییە بۆ یەکتری، وەک ئەوەی ئەم پیسخۆرو کاسەلێسانەی خزێندراونەتە ریزەکانی پارتی وێنای دەکەن...!
پارتی، حیزبێکە سەرۆک گووتەنی( دار بەڕوو)ەو تەنها یەک چەتری هەیە(سەرۆک مەسعود بارزانی) ئەمانی دی، هەموومان لەژێر سایەو سێبەری ئەم چەترەداین، هەتا سەرۆکیش لە ژیندایە، هەموو کادیرو ئەندامانی پارتی باڵی سەرۆک مەسعوود بارزانین، بەتێکڕا..
ئیدی دەبێت، سنوورێک بۆ گرەوچییە ساختەچی و قەڵەمە پیسە فرۆشیارەکان، دابنێین و لێپێچینەوەشییان لەگەڵ بکەین، کاتێک بیانەوێت ئارمانجی نەیارانی پارتی، بە پارەی پارتی بپێکن...!
پارتی حیزبێکیشە، سەدان قەڵەم و هزری جوانترو بەهێزتری تێدا، تەنها رێکخستنەوەیان پێویستە .