سەرۆكی هەرێم.. ئەم كاتەت باش
2021-12-17 17:56:36
سالاری بازیان
هەڵبەتە مەننظورم كاك نێچیرڤانە!!!
واسەری ساڵە و موچە لە ناو قەدەوە پچڕاوە، دیارە سەرونەشەبەی بەخێرنابێت.
ئەم شەڕی سەرۆك كۆمارە...لافاوێكی ناوەختیشی بەدوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە (كاكە دارای كەشناسی) زۆر هاواری كرد، بەڵام بەوردی كام گەڕەكاكانی شار ئەگرێتەوە پێی نەوتین.
سەرۆكی هەرێم، هەرێمەكەت گەڕاوەتەوە بۆ سەرەتای سەرەتا، حزب هەر ئامانجەو سەرانی حیزب عەزیزترن
لە نیشتمان، بارەگا دستورییاكانی وڵات سڕ و سارد و دەستەپارچەن، شەڕی گرێی دەروونی و بەرژەوەندبازی بۆتە پێوەری هەڵبژاردنی
كەسەكان بۆ پۆست، بەغدادی نەفرەت لێكراوی دوێنێ، ماڵی كوردی جارێكیتر پەرت پەرت و شێواوتر ئەكات،
وەلێ ئەوەی خەندەدارە، تەواو بووین لە ابە شكردن و وەرگرتنی پۆست لە بەغداد، قەیرانەكانی هەرێم جارێكیتر ئەخەینەوە ملی بەغداد.
یارانی كوردمەسئول لە بەغداد، عێراقیانە مامەڵە ئەكەن لەبەرئەو سوێندەی خواردیان كە نابێ لایەنگیری حكومەتی هەرێمیان پێوە دیاربێت.
بۆ قوتی خەڵك و موچەی سەروگوێكراو، وەفدی كوردستان بەغدای شاری خامۆشان، كە دێنەوە دەڵێن كوردمەسئولانی بەغداد بێ دەسەڵاتن، دەراوزەكان پڕن لە قاچاخچێتی، وەزارەتی دارایش دەڵێن باجی درامەت داهاتەكەی
نانێری...كە وەفدی دراوسێ دێت، دەڵێن عێراقین، كە ئەجنەبی تەشریف دێنن دەڵێن بەغداد زوڵم دەكات، دكتۆرێكی زانكو
پێیوتم زانكۆ ناكەینەوە تا دوای هەڵبژاردن، چونكە پێئەچێ خۆپیشاندان بكەن، زانكۆمان كردەوە هاتنەسەر شەقام، وتیان دەستی دەرەكی دەرەكیان لەپشتە...هەمان ئێوارە باڵەفڕەكانی دۆستانمان بە شاخ و
لادێكاندا بۆمبیان ئەباراند... شەڕی كورسی كەركوك ئەكەین، لەسەر محافزەكەی ڕێكناكە وین، ئەڵێن سەروك كۆمار بێ دەسەڵاتە وەلێ خەریكە شەڕی ناوخۆی لەسەر دروست دەبێت.
داوات لێ ئەكەم، ئەمە و هەزاران دەردیتر كە نووسراوەتەوە، بە سپۆنسەری بەڕێزتان بكرێتە فیلم، دڵنیام دەبێتە
پڕفرۆشترین فیلم...دواقسەشم چونكە ڕیشەیەكت سلێمانیییە، بە كورتەبەسەرهاتێك كۆتایی پێدینم:" پیاوێك هەبوو لەناو چایخانە و رێستورنت و هەر كۆڕوكۆبوونەوەیەك كە دەڕۆیشت، زەمی یەكیتی نیشتمانی كوردستانی دەكرد،
وەلی هەر كادێرێكی یەكێتی دەبینی، دەیوت هەموومان بە یەكێتییەوە جوانین"...ئێمەش چەندە بێزار بین بە كوردبوونەوە جوانین،
ئەوەشمان لەبەرچاو مەخەن و و زەوتی مەكەن.