سزای شۆفێری کردن بەبێ مۆڵەت
2021-12-13 06:30:52
هونەر شێخ لەنگەری
یاسای هاتوچۆی بەرکار لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربارەی کەسێك بەبێ مۆڵەت (ئۆتۆمبیل، ماتۆڕسکیل) لێ بخوڕێت و شۆفێری بکات، جیاوازە لە روی سزاوە. لەساڵی 2004 تا ساڵی 2019 یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی (٢٠٠٤) بەرکار بوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە (٨٦)ی ساڵی (٢٠٠٤) هەتاوەکو ئێستا بەرکارە، بەڵام مادەکانی (٢١٫٢٢٫٢٣٫٢٤) لە ساڵی 2018 هەموار کرایەوە، هەروەها لە عێراقیش ساڵی 2018 یاساییەکی نوێ دەرکرا بەناوی یاسای هاتوچۆ ژمارە (٨) ی ساڵی (٢٠١٩).
لە هەردو یاساکە بەشێوەیەکی جیاواز باسی لێخوڕین دەکەن بەبێ مۆڵەت، بەجۆرێک لەعێراق باسی حاڵەتی دوبارەکردنەوەی لێخوڕین بەبێ مۆڵەت ناکات، بەڵام لە هەرێمی کوردستان باسی دەکات، هەروەها لە یاسا نوێکەی عێراق دەسەڵاتی داوە بە هاتوچۆ دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ،کەچی یاسای بەرکار لە هەرێم باسی دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبیل ناکات لە حاڵەتی لێخوڕین بەبێ مۆڵەت.
لە یاسایی ژمارە (٨٦)ی ساڵی
(٢٠٠٤)ی هەموار کرا لە هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی لە بڕگەی یەکەمی بەشی (٢١) هاتوە: "ئەگەر کەسێك مۆڵەتەکەی کێشرایەوە (سحب) کرابێت یان هەڵوەشێندرابێتەوە (ٳلغاء) کرابیتەوە یان مۆڵەتەکەی تایبەت نەبێت بە جۆری سواڕۆیەک، ئەوە دادوەری کەتن سزای دەدات بە بڕی (250)هەزار دیناری عێراقی کەمتر نەبێت و (1) یەک ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێ ، واتا ئەو کەسەی سواڕۆیەکە لێدەخوڕێت خاوەنی بێت (مالك) بێت یان لە ژێر دەستی دابێت (حائز)، لە حاڵەتی دوبارە کردنەوەی ئەم تاوانە سزاکەی جیاوازتر و توندتر دەبێت، بەگوێرەی بڕگەی (٢)ی بەشی (٢١) لە یاسای هاتوچۆی ژمارە(٨٦)ی ساڵی(٢٠٠٤)ی هەموار کراو و بەرکار لە هەرێمی کوردستان هاتوە: "بەسزادانی بەندکردن لە(١) یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە (3) سێ مانگ زیاتر نەبێت و غەرامەی کردنی لە بڕی (٢٥٠٠٠٠) دوسەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (١٠٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هەروەها هەمان سزای سەرەوە دەدرێت ئەگەر هاتو رێگەبدات بە کەسێکی بێ مۆڵەت سواڕۆیەکەی لێبخـوڕێت.
بەڵام لە یاسایی هاتوچۆی عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی (٢٠١٩)ی بەرکار لە عێراق هەر کەسێک کە بەبێ مۆڵەت سواڕۆیەک لێبخوڕێت، بەپێی مادەی (٣٢) لە یاساکە سزا دەدرێت بە بەندکردنی (١) یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە (٣) سێ مانگ زیاتر نەبێت یان بە غەرامەکردنی بڕی(٢٠٠) دو سەد هەزار دینار و ئۆتۆمبیلەکەشی دەستی بەسەر دەگیرێت لە (١٠) دە رۆژ زیاتر.
هەروەها سەبارەت بەو کەسەی ئۆتۆمبیلەکەی بداتە دەستی کەسێکی بێ مۆڵەت لە عێراق سزاکەی جیاوازە، ئەویش بە غەرامەکردن یان بەندکردن، بەندکردنەکەش لە (١) یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە (٣) سێ مانگ زیاتر نەبێت، یان بە غەرامەکردنی بڕی (١٠٠) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و زیاتر نەبێت و لە (١٥٠) هەزار دینار کەمتر نەبێت یان هەردو سزاکە پێکەوە بدات وەک لە دەقی مادەی (٣٣) لەهەمان یاسای سەرەوە هاتوە.
لە عێراق و هەرێمی کوردستان دادوەر دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەحکامەکانی ئەم یاسایە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی دەقەکانی ئەم یاساییە دادوەر دەسەڵاتی 'تقدیری' هەیە لە نێوان هەڵبژاردنی ئەم دو سزایە، بۆ نمونە (دەسەڵاتی سەپاندنی سزای پێبژاردن یاخود یانبەندکردنی هەیە).
هەروەها دادوەر دەسەڵاتی هەیە کە سزای بەندکردنی دا بەسەر هەرکەسێکدا (ٳیقاف تنفیذ)ی حکومەکەی بکات.
دەقی هەردوو یاسایی هاتوچۆ بەرکار لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
بەشی 21ی یاسایی هاتــوچــۆی ژمارە (٨٦)ی ساڵی(٢٠٠٤) هەموارکراو لەهەرێمی کوردستان:
بڕگەی یەکەم: هەر کەسێك سواڕەویەک(مرکبە) بەبێ مۆڵەتی لێبخـوڕێن یان مۆڵەتەکی لێخوڕینی لێ ڕاکێشراو کرابێت یان هەڵوەشێندرایەوە یان نا تایبەت بەجۆری سواڕەوەکە لێبخوڕێت ئەوا بە پێ بژاردن لە (٢٥٠٠٠٠) دووسەدوپەنجا هەزار دینارکەمتر نەبێت و لە (١٠٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت، ئەو کەسەی سواڕەویەک لەبەر دەستە ( خاوەنی بێت یان لە ژێر دەستی بێت) هەمان سزا دەدرێت، ئەگەر ڕێگە بدات کەسێکی مۆڵەت پێدراو بەلێخوڕین ئەم سواڕەوە لێبخوڕێت.
بڕگەی دوەم: لە حاڵەتی دووبارە ئەنجامدانەوەی ئەو تاوانەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەو مادەی دەقی لەسەر کراو، ئاوا سزاکەی دەبێتە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (١) یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە (٣) مانگ زیاتر نەبێت، بە پێبژاردنێک لە (٢٥٠٠٠٠) دوو سەدوو پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (١٠٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت .
یاسایی هاتوچۆ ژمارە (٨) ساڵی(٢٠١٩)
مادەی (٣٢): سزا دەدرێت بە بەندکردنی بۆ ماوەی (١) یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە (٣) سێ مانگ زیاتر نەبێت یان بژاردنی بە بەبڕی (٢٠٠٠٠٠)دووسەد هەزاردینار کە هەر سوڕاوێک بەبێ مۆڵەت لێبخوڕێت یان مۆڵەتەکەی ڕاکێشرا بێت یان مۆڵەتەکەی هەڵوەشێندرایەوە، دەست بەسەراگرتن ئۆتۆمبیلەکەی بۆ ماوەی (١٠) دە رۆژ زیاتر نەبێت.
مادەی (٣٣): سزا دەدرێت بۆ ماوەی (١) یەک مانگ کەمتر نەبێت و لە (٣) سێ مانگ زیاتر نەبێت یان سزا دەدرێت بە بڕی (١٠٠٠٠٠) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت لە (١٥٠٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار دینار زیاتر نەبێت یان بە هەردوو سزاکە، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە یان لە ژێر دەستی بێت ئەگەر رێگەیدا بە کەسێکی بێ مۆڵەت سواڕۆیەک لێبخوڕێت).