ئەمەریکاو کۆتایی
2021-12-11 05:42:03
دانا نەقی
ئەم تایتڵە شیکار زۆر ھەڵدەگرێت، بەڵام واقعێکە بە تەواوی خەریکە ووڵاتی ئەمەریکا بە دەست نەیارەکانی ھەراسان دەبێت. ئەمەریکا لە ساڵی ١٩٧٣ وە جڵەوی جیھانی لە ڕووی سیاسەت، ئابوری، پیشەسازی گرتۆتە دەست و لە گەڵ کۆتای ھاتنی جەنگی سارد تەنھا سود مەند بوە لە سەروەت و خێرو بێری تەواوی جیھان. بە دورستی دوایی دە ساڵی یەکەمی سەدەی بیست و یەک ئەمەریکا جیتر ژمارە یەک نەماوە بەرامبەر ڕکابەرەکانی چین، ڕووسیا، بە شێوەیەک لە پاشەکشەیە بە تەواوی نزیکی کردۆتەوە لە کارەساتی دارای ساڵی ٢٠٠٨، لەوانەیە پرسیار بکرێت چۆن؟ لە وەڵامدا تێچوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە دەست وەردانی سیاسی و، سەربازی خۆی لە شەسەد ھەزار ملیار نزیک کردۆتەوە، ئەمەش وایی کردوە ھەڵئاوسانی ئەمەریکا بگاتە ٣١٪ ئەمەش جیھان نزیک دەکاتەوە لە کارەستاتێکی قەیرانی دارایی دوو بەرامبەر بە ساڵی کێشەی دارایی ساڵی ٢٠٠٨. بە نمونە لە یەکەم ساڵی ئیدارەی ترەمپ زیاد لە ھەزارو حەوست ملیار بۆ دەمەزراندن دابین کراوە. ئەمەریکا تاکە ھێز نیە ئێستا لە نێو خێروو بێری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو ڕووسەکانیش ھەن و زۆر براوە ترن خۆشیان بۆ یاری گەورە تر ئامادە کردوە، ئەمەریکا چی تر خاوەنی گەورەترین پاڵاوگە نیە لە جیھاندا بۆ ئەوەی کاریگەری ھەبێت لە سەر نرخی نەوت و یاری پێ بکات، ئەوە ھیندستانە ئێستا خاوەنی پاڵاوگەی زەبەلاحەو نەوتی دەوێت و فرۆشیاران چاوەڕیی ھیند و، چین و ، یابان و، کۆریای باشورن، چین یەکێکی تر لە ڕکابەرەکانی ئەمەریکا لە ئەمڕۆدا توانای بزنس و توانای مرۆیی زیاد لە ٣٥٪ بە سەر ئەوروپای دۆستی ئەمەریکایە، بۆیە ئەستەمە ئەمەریکا دۆستەکانی زۆر ھاوکاری بن بەرامبەر بەم دوو کابەرە ڕووسیا بە شەڕی غازو، چین بە پارەی کاش لە پێشەوەن بۆ پێشبڕکێی ئەمەریکا لە ئەفریقای باکورو، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەی من مەبەستمە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەمەریکا لە پاشەکشەیە لە عێراق، ئێران، سوریا، تورکیا، بەشێک لە ووڵاتانی کەنداو.