سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەباڵابڕینێ بۆ کۆپەڕی (برینەکانی قودس‌ودڵ)ی لەتیف فاتیح فەرەج.

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی یەکەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هەڵوێست نەریمان

کۆپەڕی برینەکانی قودس ودڵ کۆمەڵەوتارێکە کەپێک دێت لەپێنج بەش ، هەربەشەو کۆمەڵێ وتاری جوان و جیاوازو پڕ زانیاری تێدایە کەدەکرێت بکرێتەسەرچاوەبۆشارەزابوون زانیاری لەسەرشاری کەرکوک و دۆزی کەرکوک .
نوسەربەم‌شێوە بابەتەکانی دابەشکردووە :
بەشی یەکەم :دەربارەی‌دەرەچەو مادەی 140.
ئەم بەشە پانزە وتاروناونیشانی تێڕوتەسەل لەخۆدەگرێت لەسەرکەرکوک و مادەی سەدوچل و سنوری جوگرافیا‌و قەزاو ناحێکان و گوندەکانی پارێزگای کەرکوک لەخۆدەگرێت و ئاڵەنگاری و کێشەو گرفتەکانی جێ بەجێ نەکردن‌وخاوبوونەوەی مادەی سەدوچل باس دەکات .
بەشی دووەم: میدیاو بیروڕای گشتی .
ئەم‌بەشەیش حەفتاوحەوت وتاروناونیشان لەخۆدەگرێت بەجوانی میدیاو ڕۆڵی میدیاو ڕۆڵی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و ئەرکەکان و وتارەکانی نوسەرانی کەرکوک لەسەرکەرکوک و مەترسێکان و کێشەکانی کەرکوک لەخۆدەگرێت .
بەشی سێیەم :مافی مرۆڤ وبابەت‌گەلی دی.
بەشی سێیەم بیست‌وهەشت وتارو ناونیشان لەخۆدەگرێت کەتێدا باسی مافی مرۆڤ و کوردو دەستوری عێراق و مافەکانی کورد لەدەستوری عێراقدا باس دەکات و کۆمەڵێ داتا و زانیاری گرنگ دەخاتە  ڕوو .
بەشی چوارەم: عەرەباندن‌وستەم‌وداعش .
ئەم بەشەش بەیانزە وتارو ناونیشان باسی عەرەباندنی کەرکوک و بوونی دەستی زوڵم‌وحەقد لەکەرکوک و مەترسێکانی داعش لەسەرکەرکوک‌و دانیشتوانەکەی لەخۆدەگرێت .
بەشی پێنجەم :خورماتوو‌ وشوێنەکانی تر .
ئەم بەشەکۆتابەشی کۆپەڕەکەیە کەنوسەر تێدا باسی دووزخورماتو ناوچەدابڕێنراوەکان و ناوچە جێ ناکۆکان و ناحێ‌و گوندکانی سنوری پارێزگای کەرکوک دەکات ، نوسەر دید و پێشنیار و چارەسەر دەخاتە ڕوو بۆکارکردن لەسەر گەڕاندنەوەی  ئەوناوچانە .
ئەم کۆپەڕە تاکە کۆپەڕە کەبەزمانی کوردی نوسراوە لەسەر کێشەوگرفت و مەترسێکانی کەرکوک لەدوای ساڵی( 2003)ەوە  ، دەستنیشان کردنی کێشەوگرفتەکان و خستنەڕووی خەمەکانی کەرکوک .
بەخوێندنەوەی ئەم کۆپەڕە بۆت دەردەکەوێت نوسەر کەرکوکی وەک پارچەیەک لەجگەری ، وەک کۆرپەیەکی خۆی خۆش دەوێت و هەرگیز بۆساتێکیش کەرکوک لەیادەگەو خەیاڵی نوسەر دەرنەچووە ...!
لەداهاتوودا گەر لێکۆڵینەوەلەسەر کەرکوک وناوچەکانی سنوری کەرکوک بکرێت بەدڵنیایەوە تاکە سەرچاوەیەک کەتوێژەر سودی لێ ببینێ ئەم کۆپەەڕەیە ، بەهیوام بەرپرسان و سەرکردەکانی کورد ئاوڕی جدی بدەنەوە و کاری جدی بۆکەرکوک وکێشەکانی کەرکوک بکەن بیری حزبی وەلا بنێن تەنها کوردبوون لەکەرکوکدا پەرەپێ بدەن .
بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ نوسەرو ڕۆژنامەنوس لەتیف فاتیح فەرەج .

 

null

جەنگ و موقەدەس و ناعەقڵانیەتی دینیی

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان