له پێناو گه‌ڵاڵه‌كردنی سیستمێكی كارگێری نوێ بۆ قوتابخانه‌كان

2021-12-04 18:49:02
رزگار شێخ حه‌سه‌ن
سیستمی كارگێری قوتابخانه یه‌كێكه له پرسه هه‌ره گرنگه‌كانی ناو سیستمی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری ، راده‌ی سه‌ركه‌وتنی سیستمه‌كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌ستراوه به راده‌ی سه‌ركه‌وتنی كارگێرییه‌وه ، كه به‌داخه‌وه سیستمی كارگێری له قوتابخانه‌كانی كوردستاندا سیستمێكی كۆن و دواكه‌وتوه و رێگای گرتوه له‌وه‌ی وه‌ك پێویست په‌روه‌رده پێش بكه‌وێت ، له هه‌ندێك باریشدا هۆكاری دروستبوونی كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی قوتابیانه ، هۆكاری لاوازی فێربوون و چاودێریكردنه ، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆكوشتن و لادانه رهوشتیهكانه له نێو خوێندكاران‌دا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رپرسیاره له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و چۆنیتی ئاراسته‌كردنی قوتابخانه‌كان ، به‌ڕێوبردنی قوتابخانه‌كان له‌گرنگترین كاره‌كانی وه‌زاره‌ته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، دیاریكردنی پلانه‌كانی خوێندن ، دانانی پرۆگرام ، دابینكردنی په‌رتوك ، پۆلێنكردنی پرۆگرامه‌كان به‌پێی ته‌مه‌ن و ئاستی خویندن ، وانه‌و به‌شه‌وانه‌ی مامۆستا و پێشنیاركردنی پێویستیه‌كانی پسپۆڕیه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ،تا هه‌مو ئه‌م سه‌رمایه مرۆیی و زانستیانه بخاته گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنان و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كراو بۆ كۆمه‌ڵگا ..
قوتابخانه باڵاترین و گرنگترینه له‌پلانی وه‌زاره‌ت، سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنی قوتابخانه‌و رێكخستنی میلاكات و گه‌یاندنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن وچاودێریكردنی پرۆسه‌كه به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی سالێكی خوێندنی سه‌ركه‌وتوانه ،به پێی به‌ندی 38 له سیسته‌می قوتابخانه‌كان بۆ ساڵی 2009 به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كان ئهركپێدراون له به‌ڕێوه چونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ناو قوتابخانه و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ، گه‌یاندنی بڕیاره‌كان به‌مامۆستا و قوتابی و كارمهندو كارگوزارو ئاگاداركردنه‌وه‌یان له جێبه جیكردنی ..
به‌پێی (سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ) كه رێنمایی كارپێكراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان ، به‌رێوبه‌ر له ناو قوتابخانه ده‌سه‌لاتێكی باڵا و ڕه‌های هه‌یه ، سه‌رجه‌م كاره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای به‌ڕێوبه‌ر، هیچ جۆرێك له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی بوونی نییه ، به‌ڵكو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به به‌رێوبه‌ر دراوه ، با سه‌رنجی هه‌ندێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بده‌ین كه دراوه به به‌رێوبه‌ر :
( ڕێكخستن و پابه‌ند بون به‌ده‌وام ، سه‌رپه‌رشتیكردنی مامۆستایان و پرۆسه‌ی فیركاری : دابه‌شكردنی وانه‌كان به پێی پسپۆڕی و لێهاتوی مامۆستایان ، به‌دواداچونی پیاده‌كاری پرۆگرامه‌كانی خوێندن له قوتابخانه ، پاشان دستنیشانكردنی لایه‌نی به هێزو لاوازی مامۆستا و ڕێنمایكردنی به ئامانجی هاوكاری و گه‌شه‌سه‌ندنی پڕۆسه‌ی فێركاری په‌روه‌رده‌یی ئه‌ركی به‌ڕێوبه‌ره ، دانانی خشته‌و ناوی قوتابیان له پۆلهكانداو ، سهدانكردنی مامۆستایان له پۆله‌كانی خوێندن و تۆماركردنی تیبینیه‌كان له تۆماری تایبه‌ت به قوتابخانه ، وه‌رگرتنی ڕێنماییه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاران وپێدانی زانیارییه داواكراوكان تا هاوكاری سه‌رپه‌رشتیار بێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابخانه‌و گه‌یاندنی ڕێنماییه‌كانی سه‌رپه‌رشتیار به قوتابی مامۆستایان ، سهپهشتیكردن و دانانی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان))
حگه له هه‌موو ئه‌مانه به‌رێوبه‌ری قوتابخانه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه كه ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان دابنێت ، سه‌رجه‌م تۆماره‌كانی قوتابخانه سه‌رپه‌رشتی بكات .
گه‌ر وردبینه‌وه له‌ئه‌ركی به‌ڕێوبه‌ر له قوتابخانه‌كاندا ده‌بینین ته‌واوی به‌ڕێوبردن و چاودێریكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌ستۆی به‌ڕێوبه‌ره، واتا جگه له ئه‌ركه كارگێریه‌كانی ، ڕێكخستنی ده‌وام چاودێریكردنی، هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی مامۆستایان و چاودیریكرنی ئاستی زانستی قوتابیان له ئه‌ستۆیانه ..
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رفراوانه‌ی به‌رێوبه‌ر ، له راستیدا هێچ رۆڵ و گرنگیه‌كی بۆ به‌شداری ئه‌وانیدی له پرۆسه‌ی به‌رێوه‌بردن نه‌هێشتوته‌وه ، سه‌ره‌رای قۆرخكاری گه‌وره ، بۆته هۆی دروستبوونی لاوازی و رۆتینێكی سه‌یر ، چونكه نه به‌رێوبه‌ر ئه‌توانێت به ته‌نها خۆی به هه‌موو ئه‌ركه‌كان رابگات ، نه رێگاش بهوانیدی ئه‌درێت ، سه‌ره‌نجام قوتابخانه گرفتار ئه‌بێت به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ، خوێندكاران به باشی ئیداره ناكرێن ، گرفتی قوڵ دروست ئه‌بێت له ئاراسته‌كردنیان و بۆ دورخستنه‌وه‌یان له لادانه ره‌وشتی و كه‌سێتیه‌كان
له پێناو سیستمێكی كارگێری پێشكه‌وتوودا كه هاوشانی گۆرانكارییه‌كانی سهرهدهمهكه بێ، به‌نده پێشنیاری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئه‌كه‌م
یه‌كه‌م : دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته‌كان :
گرنگه له سیسته‌می كارگێری قوتابخانه‌كاندا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابهشبكرێـ ، بۆ ئه‌مه‌ش سیستمه كارگێرییهكه پێكهاتبێت له به‌ڕێوبه‌ر (هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بێت ) و بهڕیِوبهری كارگێڕی ( هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی كارگێڕی بێت)
دووه‌م : هه‌یكه‌لی كارگێڕی قوتابخانه: به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی، فه‌رمانبه‌ری پرسگه ،فه‌رمانبه‌ری دارایی، فه‌رمانبه‌ری كارگوزار، فه‌رمانبه‌ری پاسه‌وانی ،فه‌رمانبه‌ری مه‌كته‌به و فه‌رمانبه‌ری باخچه‌كان و هه‌مو ئه‌مانه ئه‌ركه‌كانیان به پێی ناونیشانیان دیاریكراوبێت ڕاسته‌و خۆ له ڕێی به‌ڕیوبه‌ری كارگێڕیه‌وه چاودێری بكرێن .
سێیه‌م : به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه سه‌رپه‌رشتی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ری تایبه‌ت به كار‌و باری قوتابیان و فه‌رمانبه‌ری كۆمپیوته‌ر ده‌كات ، ئه‌رك و كاره كارگێڕیه‌كانی دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر یاریده‌ره‌كانی ، واتا یاریده‌ری تایبه‌ت به كاروباره‌كانی قوتابیان و ، یاریده‌ری تۆماری ناو و نمره‌ی قوتابیان و ، یاریده‌ری سه‌رپه‌رشتیكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان بوونی ده‌بێت
چواره‌م : دروستكرنی لیژنه‌ی پسپۆرییه‌كان: دانانی سه‌رۆكی لیژنه‌كه به پێی ئه‌زمون هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ وه‌رزێك ، واتا گرنگه ههموكارو باره‌كانی پسپۆڕیه‌كان له ڕێگه‌ی سه‌رۆكه‌وه بێته به‌رده‌ست به‌ڕێوبه‌ر ..
پێنجه‌م : ڕێكخستنی مۆڵه‌ت: له ڕێگه‌ی لیژنه پسپۆڕیهكانهوه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌ر بكرێت
شه‌شه‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی مامۆستایان: ئه‌ركی بهڕیَِوبهره به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی پسپۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ مامۆستایان بكات ، واتا ناكرێت به‌ڕێوبه‌ر كه ته‌نها پسپۆری یه‌ك بواره كه‌چی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو بواره‌كانی پسپۆری بكات .
حه‌وته‌م : ڕێنماییه په‌روه‌رده‌یی و ڕه‌وشتیه‌كانی قوتابیان كه له گرنگترین ئه‌ركی به‌ڕێوبه‌ره ، بۆئه‌م مه‌به‌سته سود له توانا جۆراو جۆره‌كان وه‌ربگیریت وه‌ك ڕێنمایكاری په‌روه‌رده‌یی، مامۆستای خاوه‌ن ئه‌زمون وخزمه‌ت پسپۆڕیه ده‌رونیه‌كان ، ڕێنمایدهره چالاكه‌كان ، هه‌مو ئه‌مانه له چواچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی پلان بۆ دانراو له قوتابخانه‌دا .
هه‌شته‌م : به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه سه‌رقاڵ نه‌كرێت به هیچ ڕۆتینیكی كارگێڕی به‌رده‌وام له‌نزیكی مامۆستا‌و قوتابیان چاودێر‌و ئاماده‌بێت له ئه‌گه‌ری هه‌بونی هه‌ركێشه‌یه‌ك ، وریا و به‌زانست و له‌سه‌ر خۆبێت فه‌رمانبه‌ری به‌رده‌ست واتاشارهزا له زاستهكانی كۆمپیوته‌ر تا ڕێنمایی و ئاگاداریه‌كانی به نوسراو بگه‌یه‌نیته ته‌واوی تیمه‌كانی .
نۆیه‌م : دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای كارگێڕی : پێكهاتوه له‌به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی ،یاریده‌ده‌ره‌كان سه‌رۆكی پسپۆڕیه‌كان مانگانه یه‌ك جار دانیشتن ده‌كرێت گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته جۆراو جۆره‌كان كێشه‌كان كۆتایی دانیشتن ڕاو سهرهنجهكانیان به‌نوسراو ئاڕاستهدهكرێت و بلاغی مانگانه ده‌نوسرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه له قوتابخانه .
ده‌یه‌م : گرنگه به‌ڕێوبه‌ر بزانێت نوینه‌رایه‌تی سه‌دان خێزان ده‌كات، به‌رپرسیاره له فێركردنی قوتابیان، ئه‌م ئه‌ركه به‌گرنگ سه‌یربكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌بونی كیشه‌ی فێرنه‌بون به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌بریدانانی مامۆستا‌و ڕه‌خساندنی كاتی زیاتربێت بۆقوتابیان به خول یان هه‌ر جۆره هۆیه‌كی پێشنیاراكراوێكی تربێت كه مامۆستا پێ ڕازبێت ..
، به‌ڕێزان ئامانج له‌م نوسینهخستنهرووی بیرۆكه و دیدی كارگیری نوێییه به ئامانجی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می خویندنگاكانی هه‌مواری ساڵی 2009 ، كه بێگومان ئه‌و سیستمه سیستمێكی كۆنه و ده‌سته‌به‌ری كارگیرییهكی مۆدیرن و سه‌ركه‌وتوو ناكات كه په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست پێشكه‌ش بكات .
كه‌موكوڕیه كارگێڕیه‌كان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری هه‌بوه ، دیارده‌ی خۆكوژی قوتابی و دیارده‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی و زۆر لادانی ره‌وشتی تر نموونه‌ن چونكه به‌و سیستمه كۆنه ناتوانریت ئیداره‌یه‌كی باشی هه‌موو كار و چالاكی خوێندكار و مامۆستا بكرێت ، گرنگه له‌م دیارده بڕوانین و لێنه‌گه‌ڕێن كات بیرمانباتهوه تا به‌بیانوی شكۆی قوتابخانه‌و شكۆی كۆمه‌لایه‌تیمان لێگه‌ڕێن و به‌دوای چاره‌سه‌ر نه‌گه‌ڕێن به‌جێهێشتنی 1000 قوتابی له ئاماده‌ییه‌ك دوای ڕودانی كاره‌ساتی خۆكوژی قوتابیه‌ك به ده‌مانچه كه‌مته‌رخه‌میه ، گرنگه هه‌وڵبده‌ین بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌ك كه پهروهردهكارو ڕێنمایكارهكانی په‌روه‌رده به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ڕۆشنبیری په‌روه‌رده‌یمان بهڕێكردایه ، دڵنیام به‌ڕێوبه‌ری ته‌نها ،ده‌توانیت ئارامی قوتابخانه‌كه‌ی بپارێزێت ، تكاده‌كه‌م په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌كان مه‌سپێرن كۆمهلچێك واعیز كه ته‌نها خه‌ریكی نمایشن و هیچی تر ، به رێگای په‌روه‌رده‌یی و كارێگری پێشكه‌وتوو هوشیاری په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی خوێندكاران به‌رز بكه‌نه‌وه
