دوو كورسیه‌كه‌ی پارتی و پۆستی سه‌رۆك كۆمار
2021-12-02 17:05:48
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
ره‌نگبێت زۆرێك له خه‌ڵك بپرسن بۆچی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دوو كورسییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام و دواجار تانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، پێش ئه‌وه‌ی بابه‌تی دوو كورسی بێته ئاراوه پشته‌وه‌ی هاوكێشه‌سیاسییه‌كان بۆ پارتی گرنگه، خوێندنه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌م دوو كورسییه‌وه ئه‌وه‌یه‌كه له‌كۆی 63 كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه پارتی به 33 كورسی له %50ی هه‌موو حزبه‌كان بوو به 50+1 ده‌یتوانی زۆر پرسی گرنگ وه‌ك پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام به كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م 2 كورسییه پارتی رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ %49 ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردی حزبه‌كانی دیكه پارتی ده‌بێته دووه‌م، بۆ پارتی ئه‌مه گرنگه بۆچی؟ چونكه ئه‌زمونی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، بۆ زۆرێك له پرسه‌كان به‌تایبه‌ت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌په‌رله‌مانتار پرسی پێشمه‌رگه و پرسی نه‌وت و پرسی مووچه و بابه‌تی هه‌مواری یاساكان و ده‌ستوور زۆر پرسی دیكه حزبه‌كانی دیكه به‌ره له‌دژی پارتی ده‌گرن هێشتاش ناگاته ئه‌وه‌ی كه بتوانن ببنه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌م سیناریۆیه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش دروسته، سه‌رجه‌م حزبه‌كان له ترسی ئه‌وه‌ی پێیان نه‌لێن له پارتی نزیكن ناچارن پشتیوانی هه‌ر پرۆژه و پیشنیار و پرسێكی سیاسی بكه‌ن كه له‌دژی پارتییه ئه‌مه‌ش روونه له قازانجی به‌ره‌ی یه‌كێتییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆشیان پلانیان بۆ دانابێت یه‌كێتی زۆرینه‌یه‌كی حزبی له‌دژی پارتی دروستكردووه، ئه‌م پرسه‌ش هه‌مان شته له‌ویش دووباره ده‌بێته‌وه دووبۆچون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌یه كه بۆ چی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م دوو كورسیه‌ی پارتی برد. یان ئه‌وه‌تا سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق بێ هیوابووه له‌وه‌ی پارتی پشتیوانی بكات بۆ دووباره دانانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته یان ئه‌وه‌تا به‌لێنی پێدراوه كه ئه‌گه‌ر كاربكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كورسییه دووباره له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه متمانه‌ی پێده‌درێته‌وه.
پارتی به‌فه‌رمی له دادگای فیدرالی عێراق سكاڵای كردووه له ئه‌گه‌ری واژۆكردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه له دادگای فیدرالی دوورنییه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادگا له‌سه‌ر پشكی كوردستان نه‌كشێنه‌وه و ئه‌مه‌ش گومان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌كشێنه‌وه ئه‌ندامانی هه‌ولێرو دهۆك له دادگای فیدرالی قبوڵی ناكه‌ن، ئه‌م پرسه كه‌مێك ئاڵۆزه، ئه‌گه‌ر بێت و به‌م گۆراكاریانه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كان تیپه‌رێت، كۆمسیۆنیش ده‌كه‌وێته به‌رده‌م به‌رداشی تانه‌ی پارتییه‌وه، كه خۆیان باش ده‌زانن قورسایی پارتی چۆنه؟ له‌رابردووشدا كۆمسیۆنی له هه‌ڵبژاردنی 2018ی په‌رله‌مانی عێراق گورزی گه‌وره‌ی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی پارتی دا، هه‌ربۆیه كۆمسیۆن به‌خێرایی ئه‌مرۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانی پارتی نه‌كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م پرسه ره‌نگه پارتی بخاته به‌رده‌م هه‌ڵوێستی نوێوه یان ئه‌وه‌تا ئه‌ویش به‌ربژێری بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێت یان به سانایی رێگه نادات به‌بێ ئۆكه‌ی ئه‌و كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دابنرێت، هه‌ركه‌سێكیش دابنرێت، به‌دڵنیاییه‌وه پارتی به‌مه‌رج و رێككه‌وتنی پێشوه‌خته قبوڵی ده‌كات، چونكه دڵنیایه كه 2021ی پارتی وه‌ك 2018ی نابێت، ئه‌م جاره پارتی به‌زۆرینه و رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی به‌غداوه رێگانادات وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك (كه‌سێكی دیكه‌ی له‌به‌رانبه‌ر دابنێنن وه‌ك ساڵی 2018).
پارتی ئه‌م جاره مكورانه‌تر ده‌یه‌وێت بێته ناو هاوكێشه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر ئیستا نه‌توانێت ئه‌و دوو كورسییه وه‌ربگرێته‌وه، ده‌بێت دڵنیابێت له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی لێی زوویر ده‌بن و له‌م باره‌شه‌وه تووره‌بونێكی زۆر به‌جه‌ماوه‌ری پارتییه‌وه دیاره كه ناكرێت سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا سازش له‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه بكات واته له‌ده‌ست دانی ئه‌م دوو كورسییه چه‌نده بابه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی پارتییه دوو ئه‌وه‌نده پرسێكی ناوخۆییه، چونكه په‌یوه‌ندی به خواستی جه‌ماوه‌ری پارتییه‌وه هه‌یه، هێشتاش موره‌كه‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌په‌نجه‌ی خه‌ڵكه‌وه ماوه‌ته‌وه كه‌چی پرسی زۆر گرنگیش هه‌یه له كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه حزبه‌كان داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن كه پارتی پێی وایه كات نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت هه‌ڵبژاردن دواكه‌وێت، بابه‌تی ده‌ستوور ماوه كه پارتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت تێی په‌رێنێت، به‌ڵام حزبه‌كانی دیكه گرنگ نییه به‌لایانه‌وه، به‌شێكیان هه‌ر ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مانه كارتی به‌هێزن له‌ده‌ست یه‌كێتی كه به‌پارتی نیشان بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌م بابه‌تانه له كوردستان تێپه‌رێنێت ده‌بێت واز له‌و دوو كورسییه بهینێت، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه نه‌بێت له‌گه‌ل پارتی. پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش به سانایی تیده‌په‌رێت؟، بێ گومان نه‌خێر كه ئۆكه‌وی پارتی نه‌بێت ئه‌به‌د چاویان به‌و پۆستانه ناكه‌وێت، به‌تایبه‌ت پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كه به‌بێ واژۆی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ شه‌رعیه‌تی نابێت؟ پارێزگاری كه‌ركووكیش پارتی داخوازی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌یه جیاله‌وه‌ش كه مقۆمقۆی كشانه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌یه و پۆستی پارێزگاری سلێمانیشیان له‌ده‌ست نامێنێت كه ئه‌ویش ته‌حه‌دای نوێی یه‌كێتی ده‌بێت به‌رانبه‌ر به پارتی.
كاران سه‌باح هه‌ورامی