Draw Media

خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران و  ڕێگای چارەسەر...

خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران و  ڕێگای چارەسەر...

2021-11-30 17:33:03


سەرتیپ عەلی

 رەهەندی دەستوری ؛بە پێی دەستوری عیراق خوێندن بەخۆڕاییە لەكەرتی حكومەت كەواتە ئەمە جێبەجێكردنی دەستورە و هیچ منەتێكی تێدا نیە.

*رەهەندی سیاسی*؛ خوێندنی خۆڕایی لەكەرتی حكومەت وابەستەیی نیشتمانی و هاووڵاتیبون لای تاك بەهێزتر دەكات،،،

دەوڵەتی نەوت و سامانە سروشتیەكان، ئەو دەوڵەت و هەرێمانەی  بەرهەمی نەوتی و  سامانی سروشتییان هەیە دەبێت بە شێوازی جۆراو جۆر و بە پێی یاسا هەستن بەدابەشكردنەوەی داهات بەسەر هاوڵاتیان و زیاتركردنی خزمەتگوزاری كەرتی گشتی، ئەو وڵاتانەی نەوت و سامانە سروشتیەكانیان  نیە یان كەمتر خاوەنی سامانی سروشتین و پشبەستون بە پیشەسازی و دانانی باجی زۆر لەسەر داهاتەكان تەنانەت لە باج وەرگرتنیش جیاوازی هەیە بە پێی زۆری داهات و ئاستی سەرمایە و لەسەر بنەمای باجی زۆرتر لەسەر خاوەن داهاتی زیاتر و دواتر داهاتی باجەكان لەلایەن حكومەت لەخزمەتگوزاری جۆراوجۆر خەرجدەكرێت و بەشێكی داهاتیش وەك هاوكاری دەستەبەری كۆمەڵایەتی social insurance ئەدرێت بەو كەسانەی پێویستیان پێەتی وەك خەڵكی بێكار تا ئەو كاتەی كار ئەدۆزێتەوە ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەوانەی كەپێوستیان بەهاوكاری هەیە یان خەڵكانی بێلانە و نەخۆش،،،،،
باكگراوندی دەرماڵە لەهەرێم ؛لەدوای ڕاپەڕین سەرەڕای كەمدەرامەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرماڵە دراوە بەخوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان راستە ئەو كات  تەنها سێ زانكۆ و سێ پەیمانگا هەبوە بەڵام ئێستا ژمارەی خوێندكار و زانكۆو پەمانگاكان زیادی كردوە لەهەمان كات داهاتی حكومەتیش زیادی كردوە . بەراورد بەو ساڵانەی دەرماڵە ئەدرا 

دەرماڵە بۆ هەموان یان بۆ بەشێك؟
 جار بەجار ئەو  پرسیارە دەكەین و دەكرێت ئایا هەموو خوێندكارێك شایستەی دەرماڵەی هەیە لەكاتێكدا خوێندكار هەیە دەوڵەمەندە و مناڵی خواپێداو و كاربەدەست و كێ وكێن، یان ئایا دەرماڵەی ناوشار, بۆ ئەمە ئەگەر نمونەی بەشە خۆراك وەرگرین لە عیراق یان ئەو بەرمیلە نەوتەی بە حساب ساڵی جارێك بدرێت بەهەموو خیزانێك (نەشدراوە و جاری واهەیە دوو ساڵ و زیاتریش ئەیدەن) كەواتە ئەبێت هەموو خوێندكارێك مافی وەرگرتنی دەرماڵەی هەیە خۆ بڵێین پێویستی نیە ئەوە بۆ بەشە خۆراكیش راستە كە زۆر خەڵك پێویستی نیە و وەری ناگرێت،، بەڵام ئەزانن لە سەرۆكی كۆمار و سەرۆك وەزیر و سەرۆك هەرێم و سەرۆكی پارلەمان و وەزیر و هەموو پلە باڵاو هەموو دەوڵەمەند و هەژار هەر هەمووی ناوی لە لیستی بایعیدا هەیە و وەری ئەگرێت یان ئەیدا بەخەڵكی ئەوە بژاردەی خۆیەتی، لێرەدا بنەمای یەكسانی پەیڕەوكراوە نەك دادپەروەری، وەك وتمان هەموو كەس مافی دارایی بەسەر دەوڵەتەوە هەیە. دەرەنجام دەرماڵە بە مانای وەرگرتنی پشكێك لە داهاتی خۆت لە دەوڵەت مافە بۆ توێژێكی وەك خوێندكار كە لە قۆناغێكدایە كاری نیە و خاوەن پیشە نیە ( بۆ ئەوانەی كە خوێندنیان تەواوكردوە كاریان هەیە ئێستا؟!) وەك بەستنەوە و بەهێزكردنی رایەڵەی ئینتیما بۆ وڵاتیش كە هەست بكەیت تۆش پشكێكی راستەوخۆت لە داهات بەردەكەوێت ئەمەش بایەخی درێژخایەنی خۆی هەیە بۆ نەتەوە و .  دەوڵەت..،.        

ئەی خوێندكارانی ئەهلی چی بكەن؟  كێن ئەوانەی لە خوێندنی ئەهلی دەخوێنن؟
چەند گروپێكن ::_ ئەوانەی تەمەنێكیان هەیە و دەرفەتی خوێندنیان نەبوە ئێستا دەخوێنن (و تاقیكردنەوە دەكەن ئەوانەی بۆ كۆلێژ و بەشێكی باشتر دەخوێنن فەرمانبەرن یان پەرە بەبوارەكەی خۆیان ئەدەن.._ ئەوانەی لە خوێندنی حكومی ناویان نایەتەوە یان لە بەشی دڵخوازی خۆیان ناویان نەگەڕاوەتەوە دێن لە ئەهلی دەخوێنن،،، بۆ ئەمە باشترین ڕێگا  پرۆژەی قەرزی درێژخایەنە چونكە ئەم خوێندكارانە سەرەڕای كرێی خوێندن خۆیان خەرجی بەشەناوخۆیی وهاتوچۆ ئەدەن و پێویستیان بە دەست گیرۆیی هەیە ئەكرێت قەرزی درێژ خایەن وەرگرن و بەو ڕێوشوینەی  حكومەت كەهەیە بۆ وەرگرتنەوە  قەرز لێیان وەربگرێتەوە(وەك پێشینەی خانوبەرە و ...هتد).

چۆن  ئەم دەرماڵەو قەرزی خوێندنە پەیدا بكرێت و بدرێت بە خوێندكاران؟

 دروستكردنی سندوقی  دارایی پشتیوانی خوێندكاران  بۆ  ئەم مەبەستە، سەرچاوەی پارەی سندوق بریتی دەبێت لەداهاتی زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەو پارانەی لەزانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكان و وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتەوە، داهاتی بەكرێدانی كافتریا و هۆڵەكان و تاقیگەكانی سەربەخوێندنی باڵا، رسوماتی وەرگرتنی بڕوانامە، هاوكاری و بەخشینی كۆمپانیا و كەسایەتی و ڕێكخراوە خێرخوازییەكان، بەشێك لەداهاتی نەوت و غاز...

*پەیامەکە نێردرا*، دوای چارەسەر بڵێن پەیامەکە گەشت؛ دوو ڕۆژ خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی سەرشەقام بەڵام ئەو کاتانەشی لەماڵبن یان لە بەشە ناوخۆیی لەخەت بن بە مۆبایلەوە یان لە وەرزش و کتێبخانە هەر ناڕازین و داوای مافی خۆیان دەکەن، جا ئەگەر بێدەنگ بن یان دەنگ هەڵبڕن، زۆر جار بێدەنگی خۆی شێوازێکی ئاخاوتنە، بە هیوای چارەسەری کرداریی. سەرتیپ عەلی ،دەرچووی  ئاداب ئینگلیزی  (حکومی)کۆلێژی یاسا(ئەهلی)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand