نرخی نەوت بۆ کوێ دەڕوات
2021-11-29 11:04:03
ئەنوەر کەریم
هەفتەی رابردوو بازاڕی نەوت زۆر دابەزی ، تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 10 دۆلار لە نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزی . ئەمەش بەهۆی سەر هەڵدانی ڤایرۆسیكی تازە بە ناوی ( Omicron) ئۆمیکڕۆن کە گۆڕاوێکە لە ڤایرۆسی Covid -19 سەرچاوەی گرتوە، بەمەش بازاڕی خستە دڵە ڕاوكێیەکی گەورەوەو بازاڕەکانی جیهان نەوتیان فرۆشت بەو واتایەی کە خواست لەسەر نەوت نامێنێت ، کە گرنگترین فاکتەری ئابوریی ( خواست و خستنە ڕوو )لەسەر کاڵا و خزمەتگەزاریەکان بۆ باڵانسکردنی نرخەکان ، وە ک مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بازاڕ ئەو ترسەی لێ پەیدا بوو کە جارێکی تر ئابوری جیهان دابخرێتەوە خواست لەسەر نەوت نەمێنێت بۆ سێکتەرەکانی ئابوری .
هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت .
1- بۆ چی نەوت لە ڕۆژی هەینی رابردوودا بە رێژەیەکی زۆر دابەزی . هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی (ئۆمیکڕۆن ) لە باشووری ئەفریقاوە سەری هەڵداوە کە لەم ووڵاتەدا (8.2) ملیۆن کەس هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) واتە ڤایرۆسی( ئایدز) ئەگەر بێتوو ئەم ڤایرۆسە تازەیەی کۆڕۆنا لە و هەڵگرانە وەبن کە نەخۆشی( ئایدز) یان هەیە وە ڤایرۆسەکە بە خێرایەکی زۆر بڵاوببێتەوە ئەوە کێشەی گەورە بۆ جیهان دروست دەبێت، ئەم ترس و دڵە راوکێیە بازاڕەکانی جیهانیان بەتەواتی شێواند ، بۆرسەکان بە ژمارەگەورە دابەزین، لە ڕۆژی هەینی رابردوودا بەتایبەتی بازاڕی ئەمریکا. وە هەروەها هۆکارەکەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەڵئاوسان زۆر بەرزە لە ئەمریکادا کە ڕێژەکەی گەیشتوتە (6.2%) ، ئەو کاتە گەشەيی ئابوری خاو دەبێتەوە لە ئەنجامی ڤایرۆسە نوێیەکادا کەواتە ووڵات توووشی (Stagflation) دەبێت، واتە نرخی کاڵاو خزمەتگوزاریەکان بەرزن و ئابوریش گەشەی پێویست ناکات کە ئەمەش نەخۆشیەکی گەورەی ئابوریە . ئەم ترس و دڵە راوكێیە بازاڕی نەوتی دابەزاند . بازرگانەکانی نەوت نەوتیان فرۆشت
2- ئەمریکاو چین و هیندستان و یابان و بەریتانیا و کۆریای باشوور بڕیاریان داوە کە هەندێ نەوت لە خەزانەکانی (SPR) کە خەزانە ستراتیجیەکانیی یەدەکی نەوتی ئەو ووڵاتانەی تیدا هەڵدەگیرێت بفرۆشن بەڕادەیەک، کە ئەمریکا لە هەموویان زیاتر دەفرۆشێت کە بڕەکەی 50 ملیۆن بەرمیل نەوتە. ئەم بڕە نەوتەی ئەم ووڵاتانە دەیفرۆشن کاریگەری زۆر گەورە ناخاتە سەر نرخی نەوت وە بەڕێژەیەکی کەم نرخی نەوت دابەزی هەرچەندە دوای هەردەبێت ئەو خەزانانە پڕبکرێنەوە .
3- هەندێ ووڵاتی وەک بەریتانیاو ئەمریکاو سنگاپور هەرزوو بڕیاریان دا بۆ ماوەیەکی کاتی(Air travel) هێڵی فڕۆکەوانی لە ئەفریقای با شورو هەندێ ووڵاتی چوار دەوریان ڕابگیرێت بۆ ئەو ووڵاتانە ، وە لەوە دەچێت یەکێتی ئەوروپاش هەمان ڕەفتار بکات ، هێڵی فڕۆکەوانی پێش کۆڤید -19 ڕۆژانە ( 5 ) ملێۆن بەرمیل نەوتیان بەکاردەبرد .
دەرئەنجام .
نرخی نەوت هەر لەسەروو ( 70) دۆلارەوە دە مێنێت ئەگەر ڤایرۆسی ( ئۆمیکرۆن) ئەوەندە ترسناک نەبێت و ببێتە هۆی داخستنی سیکتەرەکانی ئابوری جیهان و جارێکی تر بازارەکانی جیهان دانەخرێتەوە. چونکە زۆر زووە بۆ ئەوەی بازاڕ ئاوا بشڵەژێت بە بێ زانیاری پێویست .
ئەمەش هۆکارەکانی پاراستنی نرخی نەوتن
1- لە ئەنجامی نەبوونی وە بەرهینانێكی زۆر لە چەند ساڵی رابردوودا لە سیکتەری نەوت (Fossil Fuel ) و غازی سروشتیدا ، بە هۆی گواستنەوەی وەبەرهینان بۆ ووزەی پاک ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی بازاڕی نەوت خواستی لەسەر بێت .
2- بوونی ووشکەساڵی لە جییهاندا لە ئەنجامی گۆڕینی کەش و هەوادا ئەمەش وایکردوە کە جیهان بەرەو ووشکەساڵی بڕوات ووزەی کارۆ ئاوی ( Hydro Power) کەمبیتەوە کە لە بەنداوەکان و تاڤگەکەکانەوە پەیدا دەبیت بۆ بەدەستهینانی ووزە ، حکومەتەکان ناچاربن پلانتەکان بگۆڕن بۆنەوت و غاز .
3- هەندێ جار لە ئەنجامی نەبوونی ( wind blowing ) وە تە نەبوونی (با) دا ئەو کاتە ووزەی ( wind power) کەمە ، کە ئەو دیاردەیە لە ئەوروپا ڕووویدا ساڵی پار ، ناچار حکومەتەکان بۆ بەدەستهینانی ووزە پەنا ببەنە بەر سەرچاوەی نەوت و غاز ی سروشتی .
4- ئەگەر بێت و نرخی نەوت دابەزێت ئەوا ڕێکخراوی OPEC+ ئۆپێک پڵاس دەتوانن بۆ ڕاگرتنی نرخی نەوت، ئەو بڕە نەوتەی کە 400 هەزار بەرمیلە ڕۆژانە، کە مانگانە بڕیارە زیادیبکەن دەتوانن ئەو بڕە بوەستێنن. بەمەش هاوسەنگی بۆ نرخ دەگەڕێتەوە .