Draw Media

داھاتی ڕەش!

داھاتی ڕەش!

2021-11-20 18:46:14


شوان سدیق: ئیتاڵیا
گلەی ئەوە دەکات پارەیەکی زۆری بەفڵان داوەو ئەویش خواردوویەتی.
لە ڕاستیدا کەسی پارە خورایش پارەکەی ڕەشەو بەڕەشیش داویەتی بە کەسێکی دیکە!
لێردا چەند جۆرێک داھات و پارەمان ھەیە لە سیستەمی نوێ ئابووری و باج ھەر پارەیەک بەبێ باج تێپەڕببێ دەچێتە خانەی دراوی ڕەش!
لە ئێستەدا ڕۆژئاوا بەردەوام پلان دژی دەوڵەتی ئابووری سێبەر دەگێڕدرێ.
یەکێک لەوڵاتەکان ئیتاڵیایە حکوومەت دەیەوێ ڕووبەڕووی دەوڵەتێکی سێبەر ببێتەوە ھەر بۆیە بڕیاریداوە، لە سەرەتای ساڵی نوێ پارەی کاش بەدەستی لە ھەزار ئێورۆ زیاتر قەدەغەیە..
حکوومەتی ئیتاڵیا بۆ ڕێگڕیکردنی لەخۆدزینەوەی باج نەدەران و بازرگانی لەدەرەوەی سیستەمی ئابوری نوێ، پارەی کاشی بەدەستی قەدەغەکرد.
بڕیارەکە وایە نابێ پارە بەدەستی لە ھەزار ئیورۆ زیاتر بێ و پێویستە لەڕێگەی بانکەوە مامەڵەی پێوەبکرێ.
سزای سەرپێچیکاران بەپێبژاردن لە ١٥٠٠ ئیۆرۆ تا ٥٠ ھەزار ئیۆرۆیە.
واتە، ئەو پارانەی بەکاش لەدەرەوەی سیستەمی بانکی ئاڵوێڵی پێوە دەکرێ!
کەوایە ئەم ئابووریە سێبەرە ھەڕەشە لە سیستەمی ئابووری گشتی دەکات، دەبێتە ھۆی فەوزاو گەندەڵی و بڵاوبوونەوەی خراپ بەکارھێنانی پارە..
ھەڵبەت لێکەوتەی کۆمەڵاتی و شتی دیکەیشی لێ دەکەوێتەوە!
ھەر ئەوەیش وایکردوە، ڕۆژ بەدوای سیستەمی مامەڵەو کڕین و فرۆشتن بەدیجیتاڵی بکرێ، کەوایە ئێستە کڕیار و فرۆشیاریش دەتوانن بەڕێگای مۆبایلەکانیان کاروباری ڕۆژانەیان جێبەجێ بکەن.
عێراق و ھەرێم یەکپارچە ئابووری سێبەرە، ئابوریەکی نادیار داھاتێکی ڕەش و پڕ لە فەوزاو کەس بەکەس نییە.
لەو وڵاتە چاودێری دارایی و داھاتی تاک و گشتی ناکرێ چونکە سیستەمی بانکی نیەو باجیش ڕێکنەخراوە داھاتی تاک و کۆمەڵ ناڕوونە. ھەموو ئەمانە بەسیستەمی بانکی دەکرێ!
لە کوردستان کەسێک دەتوانێ لە یەکاتدا سێ کار بکات نرخ و مامەڵەو پارە پەیداکردن و کوالبت و باشی و خراپی بەرھەمەکەی دەکەوێتە دەست ویژدانی خۆی نەک یاساو سیستەمی ئابووری نەتەوەی!
ئەم ناسیستەمی و تاریکیە لە پەیداکردنی پارە تەنیا لە کوردستان و ناوچە دواکەوتووەکان ھەیە، ئەمەیش وایکردوە خەڵکێک زوو ببێتە خاوەن پارە!
خاوەن پارە واتای ئەوە ناگەیەنێ ئەم کەسە سەرمایەدارە، چونکە ئەگەر سەیری پارەدارەکان بکەین خەڵکێکی زۆر ھەیە پارەی ھەیەو کەسابەتیش ناکات. ھەیە کەسابەتیش دەکات داھاتەکەی ناڕوونە باش و خراپ تێکەڵ بووە، ژمارەی بازرگان و حاوەن پارە ھێندە زۆربوونە بیرکاریانە سەر لەمە دەرناکەیت!
چۆن پارەیان پەیدا کرد؟ بەپێی ئەو سیستە ئابوریەی کە ھەیە لە عێراق بەگشتی، مەرج نیە ھەموو پارەدارەکانیش لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئایینیە داھاتەکەیان لەسەر بەمای فرتوفێڵ بێ.
بەڵام ژمارەی پارەدارەکان زۆرن، خەڵکی زوو دەبێتە خاوەنی سەرمایە ئەمە سیستەمە ئابوریەکەیە وایکردوە پارەدار زۆربن، فرت و فێڵکەران و گەندەڵانیش بێنە ڕیزی سەرمایەدارانەوە!
سەرچاوە: لێجیۆجی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand