سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەمرۆیی بوونی بەراز!

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

محەمەد خۆشناو

بەراز نەفرەتلێکراوترین ئاژەڵە لەکن ئيمە و کۆمەڵگەی ئیسلامی و زۆربەی ئاینە کۆنەکان چونکە گۆشتی حەرامکراوە ، حەرامکردنی گۆشتی بەراز لەبنچینەدا لە ئایینی جووەکان وەرگیراوە و شەریعەتی جووەکان خواردنی بەرازیان حەرامکردووە ، بەکورتی نەخواردنی گۆشتی بەراز  کارێکی ئایینیە ، بەڵام ئایا رقلێبوونەوە لە ئاژەڵی بەراز کارێکی ئایینیە؟ بەڕای من نەخواردنی گۆشتەکەی پەیوەندی نیە بە رقلێبوونەوەی و نەفرەتلێکردنی.
بەم دواییە زانایانی خۆرئاوا رایانگەیاند کە دەتوانن گورچیلەی بەراز لە جەستەی مرۆڤ لەجیاتی گورچیلە لەکارکەوتوەکە بچێنن و ئێستا دەڵێن ئەندامانی دیکەشی بۆ مرۆڤ دەبێت ، چونکە زانایان ماوەیەکی درێژە تێبینی لێکنزیکی توێکاری و فسیۆلۆجی سەڕسووڕهێنەر لەنیوان مرۆڤ و بەرازدا کردووە ، دیارە حیکمەتی خوای گەورە لە حەرامکردنی گۆشتی بەراز لەوەدابووە کە بەمرۆڤ دەچێت ، ئەم لێکنزیکیە وایکردووە کە بەراز ببێتە ژینگەیەکی لەبار بۆ تاقیکردنەوەی زانستی و هەروەها گواستنەوەی ئەندامانی جەستەی؛ نزیکی شێوەی دڵ و تووشبونی بەراز بە ڕەقبوونی دەمارەکانی وەکو مرۆڤ وای لەزانایان کردووە قەستەرە بۆ بەراز بکەن و لەهەمان کاتدا لێکچوون لەنێوان جگەری مرۆڤ و بەراز و ڕێڕەوی هەرسکردن هەیە بەوەی ڕووەک و گۆشت دەخوات ، ئەم لێکچوونە وایکردووە بەراز ببێتە دیاریەکی پزیشکی بۆ مرۆڤ ، لەو ڕاپۆرتانەی کە لەسەر ئەم بابەتە خوێندومەتەوە ، کە ئەمە بەراز بووە ئەنسۆلین و دەرچە« صمامە»ی دڵ و زۆر شتی تری بەدیاری داوەتە ئێمە.
بەراز….ئەی هاوڕێیە چاوتێرە ڕیسواکە ، من دەزانم تۆ دەبیتە هاوڕێ و نزیکی هەموو مرۆڤایەتی و ، تۆ شایەستەی ڕێزلێنانی نەک نەفرەت و ڕقلێبوونەوە و ڕیسوایی ، ئەمە پێستی تۆیە لەجیاتی ئەو پێستە نەرمە تەنکەی ئێمە بەهۆی سووتانەوە دەچێنرێت ، ئەی بەراز….ئاژەڵە بەستەزمانەکە ، ئەمە ئەنزیمی تۆیە کە یارمەتی پێکهێنانی پێکهاتەی ئیفلیجی منداڵان دەدات بۆ پاراستنی مناڵانمان لەترسی ئەو نەخۆشیە کوشندەیە ، ئەمە ڕیخۆڵە باریک و ئەستوورەی تۆیە داوی لێدروست دەبێت و بۆ نەشتەرگەری و دوورینی برینەکە و ساڕیژکردنی ، لە پەنکریاسی تۆوە ئەنسۆلین ئامادە دەبیت و بەچاکەی تۆوە ژیانی ملیۆنەها لە نەخۆشی شەکرە بە ئارامی بەردەوام دەبێت…ئای لەو چاوتێرە ڕیسواکراوە.
چاندنی ئەندامەنی جەستەی بەراز کاردانەوەی زۆری لەلایەن هەندێک زانایانی ئایینی لە هەندێک وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە ، ئەم کرداری چاندنەیان بە گوناه دانا ، بەڵام موفتی میسر ڕایگەیاند کە ئەو مادانەی لە پێکهاتەی گۆشتی بەراز وەردەگیرێن بەمەبەستی چارەسەر ڕێگەپێدراوە و ، دەشڵێت خواردنی گۆشتی بەراز لەناچاری ڕێگەپێدراوە ، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەک ئایینی نیە بەڵکە بابەتێکی زانستیە ، لەبەر ئەوەی ئێستا زانایان خەریکی بە« مرۆییکردنی بەراز»ن و وادەکەن کە خانەکانی نزیکتربن لە خانەکانی مرۆڤ ….ئا ئەمەیە مرۆڤی بەراز یا بەرازی مرۆڤ کەوا دێت و وابەڕیوەیە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!