Draw Media

قۆناغەکانی کۆچ کردن لە کوردستانی عێراق!.

قۆناغەکانی کۆچ کردن لە کوردستانی عێراق!.

2021-11-16 19:44:44


هونەر حاجی جاسم

بەهۆی دابەشبوونی جوگرافی پارچەکانی کوردستان بەسەر چوار دەولەتی جیاواز و چەندین هۆکاری تر. پڕۆسەی کۆچ کردن لەناو کوردەکان لە پێنج سەد سالی ڕابردوو بەردەوام بونی هەبووە بە هۆکاری جیاواز!. بەلام دوای دروستبوونی دەولەتی عێراق لە سەرەتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو تاکو دوای جەنگی دووەمی جیهان و بنیات نانەوەی ئەوروپای ڕۆژئاوا دوای جەنگی دووەم. کوردی کوردستانی عێراق ئاشنا نەبوو بە کۆچ کردن بۆ ولاتانی ڕۆژئاوایی، بەتایبەتیش ولاتانی ئەوروپا و کیشوەری ئەمریکای باکوور. 

لەگەل دەستپێکردنی شەڕ لە سەرتایی شەستەکان تاکو نسکۆی سالی 1975 و ئاوەربوونی سەدان خێزانی کوردی عێراق بۆ ئێران. لەوێشەوە یەکەمین قۆناغی کۆچ کردن دەستی پێکرد. بەر مەبنای ئەم ڕوداوە مێژوویە کۆچ کردن دابەش دەکەین بەسەر سێ قۆناغیدا، کە بەم شێوەیەی خوارەیە:

👈 قۆناغی یەکەم. نسکۆی سالی 1975 تاکو بەهاری سالی 1991: لە ماوەی ئەم پازدە سالەدا دەیان خێزان و گەنج لە کوردستانی عێراق ڕوویان لە ولاتانی ئەوڕوپا کرد، بە ڕێگای جیاواز!. لەم قۆناغەدا چەند فاکتەرێک بوونیان هەبوو کە بوونە هۆی کۆچی خەلکێکی زۆری کوردستانی عێراق بۆ ولاتانی ئەوروپا. بەلام دیارترین فاکتەریان بریتی بوو لە فاکتەری سیاسی!.

👈قۆناغی دووەم. ڕاپەرینی بەهاری سالی 1991 تاکو دوای روخانی ڕژێمی بەعس لە نیسانی سالی 2003: لەم قۆناغەدا زۆرترین گەنجی کورد لە کوردستانی عێراق کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. لەم قۆناغەدا فاکتەری سەرەکی کۆچ کردن بریتی بوو لە هۆکاری سیاسی و ئەمنی و ئابووری. شەڕی ناوەخۆی هەرێم لە نیسانی سالی 1994 تاکو پایزی سالی 1997 و دۆخی خراپی ئابووری خەلک هۆکاری زۆر کاریگەر بوون لە کۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا!.

👈قۆناغی سێیەم. ناوەڕاستی سالی 2014 تاکو ئێستا بەردەوامی هەیە: لەم قۆناغەدا بە تەنیا فاکتەرێک یان دوو فاکتەر نین لە کۆچ کردنی گەنجانی خەلکی کوردستانی عێراق، بەلکو کۆمەلێک هۆکار هەن بۆ کۆچی گەنجان و خەلکی کوردستانی عێراق!. لەگەل دروستبوونی کێشەی دارایی و ئابووری و بڕینی بوجەی هەرێم لە لایان بەغداو کۆنتڕۆلکردنی شاری موصل لە 10 حوزەیران سالی 2014 و هێرشی داعش لە سەرەتایی مانگی ئابی سالی 2014 بۆسەر هەرێم و دابەزینی نرخی نەوت و لە سالی 2015. فاکتەر گەلێک بوون لە کۆچ کردن. 

لە هاوینی ئەم سالەدا حکومەتی بیلاڕووسیا ئاسانکاری کرد کە خەلکی کوردستانی عێراق بە ئاسانی بتوانن فیزە بەدەست بێنن و کۆچ بکەن بۆ ئەم ولاتە، ڵەوێشەوە بۆ سنورەکانی لیتوانیا و پۆلەندا، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆی هێنا لەسەر ئاستی کۆمەلگای نێودەولەتی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand