سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

میتافێرس کۆتایی بەها و ڕەوشت و نهێنیەکان.

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تشرینی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

محمد خۆشناو
لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردوودا جیهان بەو پڕۆژە گەورەیە سەرقاڵ بوو کە «مارک زوکربیرگ»ی دامەزرێنەری کۆمپانیای بەناوبانگی فیس بوک بانگەشەی بۆ کرد ، ئەویش گۆڕینی فیس بوک بوو بۆ کۆمپانیای نوێ بەناوی میتا فیرس ، میتا واتە پاش دیارە مەبەستی پاش ئەنتەرنێت ، دروشمی کۆمپانیاکەش ئینفینیتی واتە بێکۆتایی و نەمر ، ئەمە جیهانیکی نوییە و ئێمە دەچینە ناوی و دەچیتە سەردەمەکی نوێ و ئایندە ، ئەمە قەدەرێکە هاتووە و ناتوانیت خۆتی لێکەیتەوە ، هەروەک داهێنانەکانی دیکەی وەکو مۆبایل و مانگی دەستکرد و ئەنتەرنێت و سایتەکانه سۆشیالمیدیایە ، ئەم جیهانە پێی دەڵێن جیهانی گریمانەیی« الافتراضي».
جیهانی گریمانەیی ماناکەی ئەوەیە: کۆمەڵە کەسێک لاساییکاری لە ڕێگەی ئەنتەرنێت بەکاردەهێنن بۆ داواکردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی گریمانەیەکای تر و ، ئامرازی پەیوەندیکردنەکەشیان گریمانەییە نەک واقعی ، بۆ ئەم مەبەستە هەموو واتە هەموو کەسەکان« ژینگەیەکی سێ ڕەهەندی-بيئة ثلاثية الابعاد» پێکدەهێنن ، واتە ئەنتەرنێت دەگۆڕدرێت بۆ ژینگەی سێ ڕەهەندی وەکو ئەوەی ڕاستەقینە بێت ، لێرەوە خەیاڵ و واقع تێکەڵی یەکیتر دەبن ، بەمانایەکی دیکە جیهانێک بە پشتبەستن بە کۆمپوتەر دروستدەکرێت و لەو جیهانەدا مرۆڤەکان کارلێک لەگەڵ یەکتریدا دەکەن وەک ئەوەی لە جیهانێکی ڕاسەقینەدابن و دورەدرابن بەو جیهانە ڕاستەقینەیە ، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە دەستەبەرکردنی جیهانێکی گریمانەیی بۆ مرۆڤ و لەناویدا مرۆڤ دوور لە کۆت و بەربەستی کات و شوێن بژیت و ، هەروەها دوور لە کۆتی قانونی و ڕەوشتی و مەنزومەی بەهاکەن ، جا بەهای ئایینی بێت یا کۆمەڵگەیی کە هەر کۆمەڵگەیەک بەجیا پێی دەناسرێت بژیت ، ڕەهەندی سەرەکی ئەم پڕۆژە پێشکەوتووە تێکەڵاوی دوو شتە ، یەکیان مادیە ، کە پەیوەستە بەو ئامراز و دەزگایانەی کە دەستەبەر دەکرێن بۆ بەکارهێنەرەکان ، تا جیهانە گریمانەییە خەیاڵاویەکەی تایبەت بەخۆی دابمەزرێنێت ، ئەوانیش چاویلەکەی پەیوەندیدار و تلیشەی هەستەوەری پێشکەوتوو و کامێرای ووربینی زۆر بەرز ، بەڵام ڕەهەندی دووەم ئەو زانیاریە تەفسیلانەن لەسەر هەموو شتێک لە ژیانماندا کە لە دەورووبەرمانن ، لەوانەش ئەو زانیاریە تایبەتیانەی کە بەکارهێن بۆ هەر جوولەیەک کە پێی هەڵدەستیت یا هەموو ئەو حالەتە دەروونیەی کە ئەو پێیدا تێپەڕ دەبێت ، ئەمە جگە لەو زانیاریانەی کە لەجیهانی واقعی کۆیدەکاتەوە کە
 لە ڕێگەی کۆمپیوتەر و ئەو پەیوەندیانەی کە لە گوگل و فیس بوک و پاشکۆکانی دەستیدەکەوێت و دەستەبەری دەکات.
پڕۆژەی جێبەجیکردنی میتا پێنج ساڵ دەخایەنیت و سەرەتا بەر هەموو کەس ناکەوێت بەڵام لەدواجار دەبێتە ئەمری واقع و هەموو کەس بەشدار دەبێت ، بەیارمەتی میتا دەتوانین جیهانێکی گریمانەیی وەکو جیهانی ڕاستەقینە دروستبکەین ، ئەم جیهانە بۆ بازرگانی و بزنس و فیربوون و خوێندن لەدوورەوە بەکاردێت ، تۆ دەتوانیت  لە ماڵەوە لە بازاڕی ئەلکترۆنیکدا شمەکێک ببینی و تاقیکەیتەوە ئەوجا بیکڕیت ، جگە لەوە تۆ دەتوانیت هاوڕێی دوور و نزیکەکانت ببینیت ، پیشانگای کتێب لە وڵاتێک کراوەتەوە لەماڵەوە دانیشتویت ئامادەی ئەو پیشانگایە بیت ، واتە ڕۆلی بەکارهێن هەر ئەوە نابێت لەبەردەم شاشە تەماشا بکات ، بەڵکە خودی خۆی دەچیتە ناو ئەو ژینگە سێ ڕەهەندیەی باسمانکرد بەجۆرێک دەبێتە یەکێک لەوان ، بەم شێوەیە تۆ دەتوانیت لە کۆبوونەوەیەک لە دوبەی یا لە بەغدا یا لە هەولێر… هتد ئامادەبیت یا دەتوانیت ئامادەی تۆپیپێ لە یاریگەی لەندن بیت و لەسەر مودەرەجاتەکان سەیری یاریەکە بکەیت و کەچی لە ماڵەوەشی! دەتوانیت بەشداری شۆرش و خۆپیشاندانەکان بکەیت ئەوانیش دەبنە گریمانەیی ، دەتوانیت لە ماڵی خۆت بەشداری خۆپیشاندان بکەیت بێ ئەوەی کەس دەستگیرت بکات ، لەم جیهانە بەتەواوی کۆتایی بە نهێنیەکان دیت ، تۆ لەم جیهانە نوێیەدا داوا لە کوڕەکەت یا کچەکەت دەکەیت کە بەسە واز لە ئەنتەرنیت بێنن بڕۆن وانەی خوێندنگا بخوێنن ، لێرەوە منداڵەکانت نادۆزیەوە چونکە ئەوان بەتەواوەتی لە جیهانێکی دیکەدان ، ژووری داخراو و ژووری کۆبوونەوە بەهەمان شت ژووری نووستن نامێنێت ، هەموو ووردودرشتی ژیان ڕێگەپێدراو دەبێت و هیچ تایبەتمەندیەک نامێنیت ، وایلێدێت گاڵتە بە ڤیدیۆکۆنفراس و زووم و هەتا خودی فیس بوک بکرێت.
بەڕاستی پێش هاتنی ئەم جیهانە ئەرکی دایک و باوکانە لەسەریان زیاتر و گەرموگوڕتر لەجاران بەتەنگ پەروەردەی منداڵەکانیان بە بەهای جوان و ڕەوشتی باش بن ، هەنگاوی یەکەمیش کە لایانە پەیوەندیدارەکان لەسەریانە لە ئیستەوە دەستبکەن بە شەرحکردنی ئەو جیهانە گریمانەییە و یارمەتی دایک و باوکان و هەموو خێزانێک بدات تا نەخزێنە ئەو شوێنەی کە کەس خۆزگەی بۆ ناخوازیت ، با لەئێستەوە هەموومان ووریابین!

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!