به‌ڵێ كاك مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه ئه‌خلاقی سیاسی پارتی و په‌یره‌وانی بارزانی نه‌مره
2021-11-13 13:09:12
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
كاك مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی باس له چركه‌ساتی ئه‌و كاتانه‌ی ده‌كات كه چوه‌ته ئه‌رده‌ن و له‌وێ پشكنینی بۆ كراوه، پێیان گوتووه ژیانی له مه‌ترسیدایه، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به قورباد تاڵه‌بانی كردووه ئاگاداری كردوه‌ته‌وه و ئه‌ویش به‌رێز كاك نێچیرڤان بارزانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌دۆخێكی له‌وشێوه، كاك به‌ختیار ده‌لێت: نه‌یبرده 7 چركه سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و و نه‌شی برده 7 ده‌قه جه‌لاله‌تی مه‌لیكی ئه‌رده‌ن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم كه ئاماده‌یی ده‌ربری بۆ هه‌موو شتێك، كاك به‌خیتار به‌ئاشكرا ده‌لێت: له‌دڵه‌وه سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش له‌ژیان بوایه هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم.
تائێره قسه‌كانی و بۆچونه‌كانی كاك مه‌لا به‌ختیاره، له‌سه‌ر ئه‌و ژه‌هر خواردنه‌ی له‌ناو حزبه‌كه‌ی پێی دراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌م چه‌ند دێره‌وه خه‌ڵكی كوردستان بزانن سیاسه‌تكردن لای پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی بریتیه له پاراستنی ئه‌خلاقی سیاسی، زۆر له‌مێژه به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی په‌یامی مام جه‌لالیان شكاند و دژایه‌تی پارتیان كرد، به‌ڵام پارتی ئاماده‌نه‌بوو په‌یمان بشكێنێت، هیچ كاتێك پارتی پشت له هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆرشگێر و نیشتیمان په‌روه‌رنه‌كردووه، له‌هه‌ر حزبێك خه‌تێك یان ئاراسته‌یه‌كی ئاوا هه‌بووبێت، پارتی پشتیوانی كردووه، ساڵانێكه له‌ناو یه‌كێتی به جۆره‌ها شێوه راگه‌یاندنی و سۆشسال میدیا له‌دژی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنرێت كه ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ییان وه‌رگرتووه، به‌سه‌ركرده‌ی پرۆپارتی ناویان ده‌به‌ن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌سڵی ئه‌و بنه‌مایه‌یی كه له‌سه‌ری دروست بوون پشتیان له‌وانه كرد كه به‌هۆی دۆخێكی تایبه‌ته‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتی گرت، له‌م رۆژه‌وه ته‌واو بۆ یه‌كێتیه‌كان روون بویه‌وه كه ئه‌وه‌ی دوژنی راسته‌قیه‌ی یه‌كێتییه ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت رێبازی مام جه‌لال به‌هه‌ڵه داوان ببه‌ن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاشته‌وایی له‌ناو هێزه سیاسییه‌كان دروست بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی روودا په‌یامێكی گرنگه بۆ ئه‌و ده‌نگه نارازیه سیاسییه‌ی له سلێمانییه‌وه له‌دژی پارتی هه‌یه، ئه‌و ده‌نگه هه‌میشه پارتی وێناكردووه به پیلان دانان بۆ نه‌یاره‌كانی و له‌ناوبردنیان، به‌ڵام ده‌ركه‌وت پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، هه‌میشه ئاراسته‌ی سیاسی سلێمانی پێی وابووه پارتی هۆكاری تێكدانی یه‌كریزی كورده، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی كلتوری ژه‌هریان داهێنا ئه‌وانه‌ن كه كوردستانیان گه‌رانده‌وه بۆ 100 ساڵ پیشووتر، وانه‌وه‌گرتن له‌م رووداوانه گرنگن، له سلێمانی گرنگه وانه‌یه‌ك له دروست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگیرێت كه له‌هه‌ناوی یه‌كێتی هاته ده‌ره‌وه و رۆژانێك بووه دووه‌م هێزی كوردستان، به‌ڵام پارتی له‌به‌ر خاتری مێژووی هاوبه‌شه‌كه‌ی كه یه‌كێتی بوو، رۆژێك ئاماده نه‌بوو پشت له یه‌كێتی بكات، بگره كه‌وته شه‌رێكی راگه‌یاندنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆران كه دوجار ئاگره‌كه هی یه‌كێتی بوو، پشكه‌كه‌ی به‌رپارتیش كه‌وت، سیاسه‌تكردن لای پارتی ئه‌خلاقه، هه‌رئه‌و كاته‌ی كه گۆرانیش نه‌یتوانی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێت پارتی به‌ده‌نگی به‌رز گوتی: مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆران له‌سه‌ر بنه‌مای كورسی نییه، هه‌روه‌ك چه‌ند ساله مامه‌ڵه‌ی پارتیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر كورسی نه‌بووه، گیانی لێبوردن و دڵفراوانی پارتی گرنگه وانه‌ی لێوه‌ربگیرێت.
پارتی حزبی نیوه رێگا نییه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مانی عێراق پارتی پشتیوانی كردن كه په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ گۆران و یه‌كێتی له‌وپه‌ری سارد‌و سڕی و خراپیدابوو، به‌ڵام كاتێك په‌لاماری په‌رله‌مانتارنی گۆڕان و یه‌كێتی درا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، په‌رله‌مانتارانی پارتی و هێزی پارتی پێش پارتییه‌كانی گیانی ئه‌وانیان پاراست، ئه‌م قسه‌یه بۆ پارتی چه‌نده دروسته ده‌بێت بۆ یه‌كێتی هێنده دروست بێت، ده‌بێت یه‌كێتی ده‌ست له‌ناو ده‌ست بگه‌رێته‌یوه بۆ پشتیوانی رێبازی كوردایه‌تی و له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌وه‌ی ماوه له‌سه‌ر شانیان ته‌واوی بكه‌ن، سه‌ركرده‌ی هه‌ڵتۆقی و چاوبرسی سیاسی یه‌كێتی گه‌یانده لێواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ناوچوونی، به‌پاره‌ی یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده نه‌مابوو قه‌واره‌ی كوردستان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و بیكه‌نه دووبه‌شه‌وه، ئیتر قسه‌كانی كاك به‌ختیار، لاپه‌ره‌یه‌كی نوێیه له مێژووی په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كان پێیان وایه رێبازی كاك به‌ختیار، رێبازی یه‌كێتییه، ده‌بێت بیر له‌وه‌ش بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی فریادره‌سی پاراستنی گیانی بوو پارتی بوو نه‌ك كه‌سی دیكه.