سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حیزب دروستکەین یان کۆمەڵگە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تشرینی دووەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا رەشید 

بێ گومان لە گۆمەڵگەیەکی هۆشیاری تەندروستدا ، حیزب بۆ مەرامی تاکەشەخس و  بنەماڵەو خێل و عەشرەت دروست نابێ ، بەڵکو  بۆ ئەوە  لەلایەک  نوێنەرایەتی کردنی  ئەو چین و توێژانەی لە کۆمەڵگەدا  ئەو حیزبە ئایدیای خۆی لەسەر بینا دەکات و لە لایەکی ترەوە بەمەبەستی دەوڵەتداری و  حکومڕانی وڵات ، حیزب لەسەربنەمای ئوسوڵ و زانستی سیاسەت و ئابوری و دیبلۆماسی و  کۆمەڵایەتی و فیکری و فەرهەنگی ،  فێرگەی  ئەو کەسانەیە کە دەیانێرێتە  کایەکانی بەرێوەبردنی  وڵات ، بەڵام بە گشتی لە کۆمەڵگە دواکەوتوەکان یان  ئەو کۆمەڵگانەی کە هێشتا لەسێبەری خێڵ و بنەماڵەکاندا  ، نەخشەی دەوڵەتداری و  حکومڕانی دەکێشرێت ،  کۆمەڵگە لەگۆمی قەیرانی دروستکراوی  بە فیتی ئەملایەن و ئەولایەن ،  ململانێی بە حساب سیاسەت و حیزبایەتی و هەڵبژاردن دەکات ، کە ئەمەش  لە گەمەیەکی بێ تام و شانۆگەریەکی بێ ئەرزش بەولاوە هیچی تر نی یە ، 
رۆژنامە نوسی گەورەی عەرەب و مصر  ، محەمەد حسنین هیکل  دەڵێ ، سیاسەت لە ڕوە زانستیەکەی لە رۆژهەڵات بە گشتی و  کۆمەڵگە عەرەبیەکان بە تایبەت   تێزێکی مردوە ،   لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەرێمی کوردستان  چەند لە سیمای بەرێوەبردندا لەسەر مۆدیلی پڕ قەیران و  پڕ گەندەڵی  مصر بینا کراوە ، کاتێ هەموو شتێک لە پێناوی سەرکەوتنی حیزبدایەو حیزبیش لەپێناوی سەرۆک یان خێڵ و بنەماڵەدایە ، لەم گەمە نەخوازراوەدا  ، هاوڵاتی لە هەموو مافێکی رەوای هاوڵاتی بوون دادەماڵرێت و دەکرێت بە هەواداری ئەم حیزب و ئەو حیزب ، لەناو حیزبیشدا دەبێت بە لایەنگری ئەم باڵ و  تەرەف و ئەو تەرەف ، لەویشدا  ئەم  کەس و ئەوکەس ،  واتە ئیدی  چ کۆمەڵگە ، چ حکومرانی  لەسەر سکەو شارێگەی خۆی لادەدات و  بەخواری بەرەو وێستگەیەکی بێ ئامان سەرهەڵدەگرێ ، هەروەک دەوترێ ئیدی   مرۆڤ و کۆمەڵگەو حکومرانی دەکەوێتە دەستی قەزاو قەدەر . لێرەوە بە هیچ جۆرێک  حیزب دروست کردن بە ئامانجی ململانێ کردنی  دەسەڵات نابیتە هیج ئەڵتەرناتیڤێک ،  بەو پێودانگەی  هەموو ململانیەکی دەسەڵات  کاتێ هەرچی  دارو نەداری میلەتە لەدەستی خۆیدا گلیدابێتەوە  ، بە جۆرێک مانای  فۆرمات کردنەوەی هەمان دەسەڵات دێت ،ئەگەر  سەرکەوتنیش بەدەست بهێنرێت لە رێگەیەک لەو رێگایانەی تاقی کراوەتەوە ، وەک ئینقلاب  یان  موزاهەرەی کەمەرشکێن ،یان هەرجۆرێکی تر ، کاتێ دەسەلاتدار بگۆریت و سیستەمەکەش وەک خۆی فۆرمات بکرێتەوە ، لێرەوە بۆ ئێستەو ئایندەی هەرێمی کوردستان هەرحیزبێک بە ئامانجی دژایەتی  بەدەرەجەی یەک پارتی و بنەماڵەی بارزانی  یان یەکێتی کە تا ئێستە دەسەڵاتیان قۆرخ کردوە  دروست ببێت ، ئەوا نەتیجە فاشیل و بێ ئەنجام دەبێت  و دەبێتە شوێنی دروست بوونی  کەسانی   وەزیرو مەسئولی بێ ئەرزشی هەڵتۆقیو خۆفرۆش ، دەبێت  کار لەسەر کۆمەڵگە و گۆرینی سیستەم  بکرێت لە رێگەی  کۆمەڵەو رێکخراوی مەدەنی  بۆ فسار خستنە سەر  ئەو حیزبە قۆرخکارانە تا  لە ژیر فشاری میلەتدا  بە رێگەی  خۆپیشاندانی مونەزەم و رێکخراو ، مانگرتنی سەرپەرشتیکراو  هێنانەوە هۆشخۆی لایەنگرانی حیزبەکان کە  لە هەواداری حیزبیەوە بگەرێنەوە سەر مافی هاوڵاتی بوون ، بۆ دروست کردنەوەی گۆمەڵگە کە حکومەتی دامەزراوەی نیشتمانی دروست بکرێت ، ئەوکات لەسایەی حکومەتدا  ، حیزب  چ پارتی یان یەکێتی یان حیزبی نوێ  ، بە  یاساو دەستور  هەوڵ بۆ گرتنەدەستی  دەسەڵات بدات لە رێگەی هەڵبژاردنەوە کاتێ هاوڵاتی بە ئازادی  دەنگ بدات نەک نۆکەری حیزبی بەکرێ گیراو ، 
نوسەرو رۆژنامەنوسی گەورەی مصر احسان عبدالقدوس لە رۆمانی  الراقسە وسیاسی ، باسی ئەو وەزیران و مەسئولانەی ئەو حکومەتە فاشیلانە دەکات  لە کۆمەڵگەیەکدا ، کە چۆن  حیزبی خۆسەپێن بەهۆی  لایەنگرانی بەکرێگیراوی خۆیانەوە  هەموو کۆمەڵگەیان بە بارمتە گرتوە ،  وڵات دەبیتە  مەلهاو کەبەرێ و راقیسەکان حوکمی تێدا دەکەن ،  بەدەیان جۆر  سەرمایەداری هەڵتۆقیو دروست دەکەن و   لە پرێکدا بۆ مەرامی خۆیان  دەیانکەن بە سەرۆکی حیزبی تازە ، وەک راقیسەی سیاسی  بۆ گەوجاندنی  زیاتری کۆمەڵگە فرێیان دەدەنە  نیشتمانەوە ، کە لە مەنزەردا دژی دەسەڵات و لە ئەساسدا کوڕی دەسەڵات ،  بەم جۆرە  بە قەولی ئێرانی وڵات لە نێوان  فاحیشەی سیسی و  راقیسەی سیاسی    نازانی کێ سیاسەتمەدارە ، بۆیە عەقڵیەتی کۆمەڵگە توشی داخورانی بیرو بروا دەبێ کە ئیدی بروای نەک هەربە سیاسەت و دەوڵەداری نامێنێ بەڵکو بروای بە هیچ کایەکی ژیان نامێنێ ، تۆ سەیری  کجیک یان کورێکی گەنج پاش ١٢ ساڵی خوێندن  بە بەرزترین پلەوە  ناوی لە هیچ زانکۆیەک دەرنەچیت ، لەولاشەوە کوڕی  راقیسەیەکی سیاسی تازە هەڵتۆقیو  بە هەزار فرتوفێڵ  ، زنجیرێک دەکاتە ملی کۆمەڵگەو وەک مەیمون سەمای پێدەکات بۆ مەرامی خۆی . 
لێرەدا کێ دژی دەسەڵاتەو کێ دۆستی دەسەڵاتە ؟ دەتوانی پێم بڵێی کێ پیاوی جاکەو کێ پیاوخراپ ،  کێ سیاسەت مەدارەو کێ راقیسە ی سیاسی ، جیاکردنەوەی  ئاسان نی یە ، کورد واتەنی چویتە شاری کوێران دەبێ دەست بەجاوی خۆتەوە بگری ،  ئەمەیە  ئەسڵی قەزیە  ، دەبێ جاومان بکەینەوە و  وەک هاوڵاتی راستیەکان ببینین ، بزانین کە ئەگەر حیزبیش دروست کەین، خۆمان دروستی کەین ، نەک راقیسەیەکی  سیاسی  بۆمان دروستکات ،  ئەگەر حیزبی نوێش دروست کەین  ئەوا  پەیمان بدەین کە دەسەڵات دروست نەکەین ،  دەسەڵات بۆ حکومەت دروستکەین .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!