Draw Media

حەقیقەتی کشانەوەی ئەمریکا

حەقیقەتی کشانەوەی ئەمریکا

2021-11-08 12:32:36


باقر جەبر زوبەیدی


پێش قسەکرد لەسەر کشانەوەی ئەمریکا کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، دەبێ ئاماژە بەوەبدەین کە هەر قسەیەکی پێشتر لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوە پێچەوانەی واقیعە.
ئەو ڕێوشوێنانەی لە حکومەتی دووەمی برامان نوری مالیکی ساڵی 2011 بەڕێوەچوو، دەچوە چوارچێوەی گۆڕینی ناوی هێزەکان لە هێزی سەربازییەوە بۆ ڕاوێژکار یان شارەزا و چەندان هەزار سەربازیان مانەوەو ئێستا لە عێراقن.
پاساوی داواکاریی هاوکاری نێودەوڵەتی بەردەوام ئامادەیی هەیە،  هەر وەک چۆن کاتێک حکومەتی برامان حەیدەر عەبادی داوای ئەو هاوکارییەی کرد لە پێناوی ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا و ئەو هێزانەش نەکشانەوە هەرچەندە حکومەتی عەبادی سەرکەوتنی بەسەر تیرۆردا ڕاگەیاند.
لەڕاستیدا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕۆڵیان هەبوو لە ڕێگەی ئاسمانی و تۆپبارانکردنەوە کە هاوکاری هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمانی کرد لە گۆڕەپانی شەڕدا بەرەوپێش بچن، بەڵام قسەکردن لەسەر کشانەوەی نوێی ئەو هێزانه، لە ئەرزی واقیعدا پێچەوانەی هەموو پێدراوکانە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە فراواکرد و پەرەپێدانی بنەکەکانی لە عێراق بەتایبەتی بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و حەریر لە باکوری نیشمان.
ئەمڕۆ ئەو بنکانە تەنها ڕوڵی سەربازیی و هەواڵگری نابینن، بەڵکو بون بەناوەندێک بۆ بەقاچاغبردنی نەوتی سوریا و عێراق بەمەبەستی دابینکردنی خەرجی هێزەکان و ئەوانەشی هاوکاریان، هەروەها ئەو بنکانە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن کە بریتیە لە مەشقپێکردن و ڕاهێنانی چەند میلیشیاو  تیرۆریستێک کە زۆرینەیان پاشماوەی ئەو ڕێخراوانەن کە لە عێراق و سوریا شکستیان پێهێنراوە.
ئەو ڕوداوانەی ڕویانداوو ئەوانەشی  ئێستا ڕودەدەن هەوڵێکی نوێیە بۆ جێگیرکردنی مانەوەی ئەو هێزانە، بەڵام ئەمجارە بە شێوازێکی جیاوازتر، بە تایبەتی کە هەندێ لایەنی سیاسی تێگەیشتون لەوەی کە ڕۆڵیان کۆتایی هاتوەو هەست دەکەن مانەوەی هێزە بیانییەکان تاکە گەرەنتیانە بۆ مانەوەو بەردەوامییان.
شێوازە نوێکە ئەوەیە کە ئیجماعێکی نێودوڵەتی دەستوەردان لە عێراقدا دەکات، بە پاساوی پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراتی.
عێراق وەک هاوبەشێکی سیاسی و ئابوریی گرنک پێویستی بە دەوڵەتە گەورەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە، بە مەرجێک نەبینە گۆڕەپانی تەسفیەی حسابات یان پرۆژەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکانی کە دەیانەوێت وڵاتان دابەشبکەن و دووبارە پێکیان بهێننەوە.

 

* وەزیری پێشوتری ناوخۆی عێراق

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand