بەرەو چەپەکى زانستى ودیموکراتى سەردەمیانە.
2021-10-27 19:12:57
گرنگترین بنەماى هزرى ورێکخراوەیى چەپى ئەلکترونى (E-Left)، بەرەو چەپەکى زانستى ودیموکراتى سەردەمیانە.
رزگار ئاکرەیى
پێش نیزیکەى بیست ساڵ من سەرەتاکانى چەمکى چەپى ئەلکترونیم خستەروو (Electronic Left ”E-Left”) وباسم کردن لە خاڵى سەرەکى لەچەندین وتار ودیالوکى جیاواز. ووەکو دەبینین زۆر لە خاڵە باسکراوەکان راستگویى خۆیان سەلماند، وئێستا پێویستە بە فراوانى گرنگترین بنەماى هزرى ورێکخراوەیى چەپى ئەلکترونی بەشێوەکى وردتر روون بکەینەوە.
ئەکرێ هەندێ کەس واتێبگەن زاراوەى چەپى ئەلکترونی تەنها گۆرینى دەزگا وپارتەکانى چەپە لەشێوەى ئاسایى خۆى بۆ بەکارهێنانى تەکنلوجیاى زانیاری وئەنترنێت! بەتێروانینى من، زۆر لەوە زیاترە، بەلکو ئاراستەکى نوێ یە شێوازەکى زانستى دیموکراتى هاوچەرخ وسەردەمیانە بەخۆیەوە دەگرێت لەبارەى چەمکى چەپ ووتارى سیاسى، ومیکانیزمى رێکخستن وکارکردن، بۆ ئەوەى بگونجێت لەگەڵ پێشکەوتنى تەکنلوجی وزانستى ومافى مروڤ لەبوارە جیاوازەکان، وگۆرانکارى گەورە لە میکانیزمى سەرەدەریکردن وپەیوەندیکردن ورێکخستنى جەماوەر بەهۆى شورشى تەکنلوجی وزانیاری.
گرنگترین بنەمای هزرى وسیاسى چەپى ئەلکترونی
وەک هێزى چەپ خەبات دەکەین دژى سیستەمى سەرمایەدارى بەشێوەى جیاوازى خۆى، وکاردەکەین بۆ گۆرینى، بەرەو سیستەمى سوشیال دیموکرات کە زیاتر مروڤایەتى ودادپەروەرى تێدا هەبێت، بەڵام پسیار لێرە ئەوەیە، ئایە دەتوانین بیگۆرین بەرێگەى پێداگیرى حەرفى بە تێکست ووتارى سیاسى ومیکانیزمى کارکردن ورێکخراوەیى کلاسیکى ماوە بەسەرچوو لەناو قالبى جێگیر! کە ناگونجێن لەگەڵ بیرکردنەوەى دیالیکتى وپێشکەوتنخوازى مارکسى وچەپ، لەکاتێک سەرمایەدارى لەهەموو بوارەک گەشە دەکات لەهەر کاژمێرەک بەلکو لەهەر خولەکەک! وبەشێوەکى خێرا وکاریگەر خۆى دەگونجێنیت لەگەڵ قەیرانە جیاوازەکان ولێى دەردەچێت وخۆى نوێ دەکاتەوە؟ ئایە ئەکرێ (چەکى زۆر کەون) بەکاربێنین، ومەبەستم لێرە وتار ومیکانیزمى کارکردن ورێکخستن لەو شەرە گەورە وئالوزە وسەرکەوتن مسوگەر بکەین؟ بە بوچوونى من، بەدڵنیاییەوە وەڵام (نەخێر) دەبێت، وبارودوخى ئێستا ئەوەمان پێدەڵێت!
بۆیە پێویستە روو بەرووى سەرمایەدارى ببینەوە (بە چەکى) پێشکەوتوو، وزانستى هاوچەرخ ونوێ بوونەوە وگەشەکردنى بەردەوام لەهەموو بوارەک، وسەرکەوتنى بەسەر بێنین. بەهەمان شێوەى کارل مارکس وفریدریک ئەنجلز (کارل وئەنجلز لە پێشەکى چاپى ئەلمانى ساڵى 1872 لە بەیاننامەى شیوعى پاش تەنها بیست وپێنج ساڵ لە نووسینى، ئاماژە دەکەن: ئیمڕۆ ئەو بەرنامە کەون بووە لەهەندێ خالەکانى بەکاریگەرى پێشکەوتنى پیشەسازى گەورە لەدوایین بیست وپێنج ساڵ).
وبێگومان ئەو پێشکەوتنەى کارل وئەنجلز ئاماژە بۆ دەکەن لەو کاتە زۆر کەم بوو بەبەراورد لەگەڵ پێشکەوتنى گەورەى تەکنلوجی ئێستا، باشە ئێستا بوچوونیان چۆن دەبوو؟ ئەگەر ئێستا لە ژیان دا بان پاش ئەو هەموو گۆرانکاریە گەورەیە؟
زۆر پێویستە لەگەڵ سەردەمى ئێستا بروین ولەگەڵ پێشکەوتنى گەورەى زانستى وتەکنلوجی بەردەوام لەهەموو بوارەکان، وبەباشترین شێوە سوودى لێ وەرگرین وبەکاریبینین لە خەباتمان لەپێناو گۆرین وگەشەپێدان ونوێ بوونەوە، وتازە کردنەوەى وتار وبەرنامەى پارتە چەپەکان، ومیکانیزمى رێکخستن وسەرکردایەتى وهەلسوکەوت لەگەڵ جەماوەر، وروو بەرووبوونەوەى کێشەى ئالوز وگەورە، وکارلێکردنى خێرا لەگەڵ گۆرانکارى خوماڵى وهەرێمى ونێودەولەتى، لەپێناو کاراکردنى دیالوکى نشتیمانى خوماڵى وهەرێمى ونێودەولەتى لەنێو هێزەکانى چەپ، وپێشخستن ونوێ کردنەوەى رێکخستنەکانى چەپ ودامەزراندنى چارچێوە وهاوپەیمانى چەپى دیموکراتى، وپابەندبوون بە گیانى نوێ بوونەوەى زانستى ورێکخراوەیى ومروڤایەتى هزرى چەپ لەلایەک وگیانى شورشى تەکنلوجی وزانیاری لەلایەکى تر.
وبەپێى ئەوە، من دەبینم گرنگترین بنەماى هزرى چەپى ئەلکترونی، ئەوانەى خوارەوەن:
1- چەپەکى زانستى پشت ببەستێت بە پێشکەوتنى زانستى ومافى ئاقلانەى هزرى چەپ ومروڤایەتى ورێکەوتنەکانى مافى مروڤى جیهانى، وسوود وەرگرێت لە لایەنە ئەرێنیەکانى هەموو ئاراستەکانى مارکسى وچەپ وپێشکەوتنخوازى جیاواز، ودان بە فرەلایەنى هزرى چەپ بنێت، وهیچ تیورى یان ئایدلوجى ئەژمار نەکات وەک تێکستەکى ئاینى پیروز. هەروەها سوود وەرگرێت لە پێشکەوتنى تەکنلوجی وزانستى ومافەکان لە کارى سیاسى وراگەیاندن وئابورى وکۆمەڵایەتى وروشەنبیرى وژینگەیى. وبا بە دەیان چارەسەریمان هەبێت بەکاریان بێنین بۆ پلاندانان وئاراستەکردنى خەباتى چەپ ومیکانیزمەکانى لەپێناو بەدەستهێنانى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى زیاتر ویەکسانى وئازادى بەئاسویەکى ئیشتیراکى.
2- جێگرەوەى زانستى وئاقلانە بەپێى شتى بەردەست ئێستا ونەک شتى داواکرا !: ئەگەر بەشێوەکى تیورى بیربکەینەوە ئێستا وەکو هەموو چەپخوازەکان بێگومان داواکاریمان دەولەتەکى ئیشتیراکى دیموکراتى یە وسیستەمەکى ناچینایەتى ویەکسانى تەواو تا رادەیەکى گەورە. بەڵام پسیار لێرە ئەوەیە، ئایە ئێستا ئەوە لەتوانا دایە بەپێى بارودوخى بابەتى وخۆیەتى؟ وئایە هەر دەمینیێن لەژێر کاریگەرى ئایدلوجیا ودووبارەکردنەوەى رستەى شورشگێرى، ولەسەر تیورى قسە بکەین لەجیاتى شێوازى زانستى وچۆنیەتى ئەنجامدانى گۆرانکارى کۆمەڵایەتى گەورە وگشتى، ولەجیاتى کردەوەى پراکتیکى؟
بۆیە چەپى ئەلکترونی هەوڵ دەدات سیاسەت وبەرنامە وجێگرەوەى زانستى بخاتە رو، زیاتر ئاقلانە بن وپەیوەندیان هەبێ بە کێشەکانى جەماوەرى زەحمەتکێش وکۆمەڵگا بەگشتى وژیانى ڕۆژانە وگۆرینى بەرەو باشتر هەتا ئەگەر بەشێوەکى سنورداریش بێت، پشت بەستن بە واقیع وتواناى چینەکان وبارودوخى ئێستا وتایبەتمەندى وپلەى گەشەکردنى کۆمەڵگاکان، وپێشهاتە خۆماڵى وهەرێمى ونێودەولەتیەکان ودەستنیشانکردنى ئەرکى پراکتیکى ئەو قوناغە پشت بەستن بە زانستى هاوچەرخ وبیروکەى چەپ وپێشکەوتنخوازى جیاواز.
بۆ ئەوەى چەپ دور نەکەوێت لە ئامانج وبیروکەکانى وتەنها رستەى شورشگێرى وکلاسیکى ئامادە دووبارە بکاتەوە، وبمێنتەوە لەناو تێکستى تیورى وشک وکەون. کە بەداخەوە لەلایەن زۆر لە چەپەکان بوونەتە (تێکستى پیروزى وشک) وراستى ئاینى رەها، وبەکەلک هەموو شوێن وکات دێن، وزۆر جار سەرکردەکانى مارکسى وچەپ وهەندێ سەروک حیزب وەکو خوداوەند سەیر دەکرێن.
پێویستە چەپ ئازاد بکرێت لە تێکستە تیوریەکانى رەها وپەرستنى کەساتیەکان بۆ ئەوەى لەو قوناغە تێپەرین، وگەراندنەوەى سەرکردە مەزنەکان وبیرمەندانى چەپ بۆ (خانەى مروڤەکان) پاش ئەوەى کردیانن بە (خوداوەند وپیاوى ئاینى وشێخ)، وئەوە بووە هۆکارى حالەتەکى نەرێنى ووشکبوونى هزرى وزیانەکى زۆرى بە چەپ گەیاند ورولى لەناو کۆمەڵگا.
گۆرینى ژیانى مروڤ بەرەو باشتر بنەماى چەپى ئەلکترونی یە، هەتا ئەگەر بەهەندێ هەنگاوى سنورادریش بێت بەرێگەى جێگرەوەى واقیعیانە بۆ ئەو قوناغە، وسوود وەرگرتن لە تیورى وبیروکەى چەپ وپێشکەوتنخواز ومروڤایەتى جیاواز بۆ ئەنجامدانى گۆرانکارى بەپێى بارودوخ وگەشەکردنى هەر وڵاتەک، نەک بەپێچەوانەوە، وپێویستە بکەوێتە ژێر پروسەکى رەخنەگرتن وگەشەپێدان ونوێ کردنەوەى بەردەوام هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنى زانستى وسیاسى وکۆمەڵایەتى وماف وروشەنبیرى وژینگەیى مروڤایەتى.
3- ئەزمونە ئیشتیراکیەکان وچەپخوازەکان: داواى پێداچوونەوەى مارکسیەت وقوتابخانە چەپەکانى جیاواز دەکات وکلتورەکەیان، وهەلسەنگاندنى ئەزمونەکانى ئیشتیراکى وچەپخواز، بۆ نموونە (ئیشتیراکى سوڤێتى، ئەزمونى چینى، ئیشتیراکیەت وچەپى خۆماڵى، ئەزمونەکانى ئیشتیراکى دیموکراتى وبەتایبەتى لە دەولەتە سکاندنافیەکان…هتد). بەشێوەکى زانستى وبەپێى قوناغى مێژوویى وبارودوخى خۆماڵى وهەرێمى ونێودەولەتى ئەو کاتە، وخوێندنەوەى لایەنە ئەرێنى ونەرێنیەکان وشیکردنەوەکى رەخنەگر وزانستى بۆ بیروکە وکەساتیە چەپەکان بۆ سوودوەرگرتن لە لایەنە ئەرێنیەکان ودوورکەوتەوە لە لایەنە نەرێنیەکان.
4- ئامانجى بنیاتنانى دەولەتەکى دیموکراتى سکیولارە بە سیستەمەکى سیاسى وئابورى وکۆمەڵایەتى وژینگەیى دادپەروەرانە، جەخ دەکاتەوە لەسەر رەتکردنەوەى هەموو شێوەکانى چەوساندنى چینایەتى وپشت بەستن بە دەسەڵاتى گەل دەکات، رولى ئاین ونەتەوە جیادەکرێتەوە، لەسەر بنەماى هاولاتیبوونى یەکسان ورێزگرتنى فرەنەتەوەیى ومافى مللەتان بۆ مافى چارەنووس، وسەروەرى یاسا ورێکەوتنامەکانى مافى مروڤى نێودەولەتى، رێزگرتنى ئازادیەکان ویەکسانى ودادپەروەرى کۆمەڵایەتی، مافى رێکخستنەوە وخۆپیشاندان ومانگرتن وجیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان، دادوەرى سەربخۆ وراگەیاندنى ئازاد وکراوە لەسەر هەموو ئاراستە هزرى وسیاسی، جەختکردنەوە لەسەر مافەکانى مروڤ ب تێگەیشتنەکى جیهانى دوور لە نەتەوەپەرستى وئاین ورەگەز وئاراستەى سیاسى وهزرى، دژایەتى سزاى لەسێدارەدان، ودوورکەوتنەوە لە هاوپەیمانەتى لەگەڵ حکومەت وهێزى دیکتاتورى وئاینى ونەتەوەپەرست کە دژى مافى مروڤن.
5- بەشێوەکى سەرەکى بەرنامە وسیاسەتەکانى ئاراستەى کرێکار وزەحمەتکێشان وچینە بندەستەکان دەکات، وگەنجان وچینەکانى تینوو بۆ گۆرین ونوێ کردنەوە وداپەروەرى ویەکسانى ناو کۆمەڵگا. ووەک قوناغەکى چاکسازى داواى سیستەمەکى ئابورى داپەروەرانە وروون دەکات ودەولەت خۆشگوزەرانى ویەکسانى، بەرێگەى سیاسەتى ئابورى جیاواز وکەرتى گشتى وهاوکار وتێکەڵ وتایبەت بەپێى بەرێوبردنى گشتى ئابورى وگرنگیدان بە دەولەت لەبوارى پلاندانانى ئابورى مەلبەندى لەژێر سەرپەرشتى دیموکراتى جەماوەرى. پشت بەستن بەباج وەرگرتن وداپەروەرى کۆمەڵایەتی وبیمەکردن وهاوسۆزى کۆمەڵایەتی گونجاو ونەهێشتنى هەژارى ویەکسانى دەرفەت ونەهێشتنى بێکارى وگەشەپێدانى تواناى مروڤایەتى وبەکارهێنانى زانستى بۆ سەرچاوەکان، خوێندنى بێ بەرامبەر وتەندروستى وچاودێرى کۆمەڵایەتی وگشت خزمەتە سەرەکیەکان وبەشدارکردنى هەمووان لە سامانەکانى کۆمەڵگا ومسوگەرکردنى ئاستەک وکوالیتیەکى ژیانى گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیان.
خەباتى زاراوەیى، هاودژ نییە لەگەڵ خەباتى بەردەوام لەپێناو گۆرین بەرەو سیستەمەکى سیاسى – ئابورى یەکسان ونەهێشتنى جیاوازیە ئابوریەکان لەناو چینەکانى کۆمەڵگا، وبەدیهێنانى داپەروەرى کۆمەڵایەتی. سروشت وبناماکانى سیستەمى سیاسى وئابورى کە لەپێناوى خەبات دەکەین جیاواز دەبێت بەپێى تایبەتمەندى وسروشتى هەر وڵاتەک، وهاوسەنگى چینایەتى وسیاسى وبارودوخى خۆماڵى وجیهانى.
6- چەپەک دووربێت لە توتالیرزم باوەرى بە پروسەى دیموکراتى وفرەحزبى وگواستنەوەى ئاشتیانەى دەسەڵات هەبێت، وگۆرینى هێواش بەرەو سیستەمەکى دادپەروەرانەتر بەپێى بوچوونەکانى جەماوەر، بەشێوەکى داهێنەر کۆبکاتەوە لەنێوان دیموکراسى ویەکسانى ودادپەروەرى کۆمەڵایەتی وسکیولاریزم، ودژى هەموو جورەکانى دیکتاتوریەت بێت وهەر زەوتکردنەکى دەسەڵات، ودژى چەمکى یەک چین یان حزب بێت، وشێوازى هەمەجورى خەباتى جەماوەرى ودیموکراتى بگرێتە بەر ئەگەر لە دەسەڵات بێت یان لە ئوپوزسیون، ورێز لە بوچوونى دەنگدەران بگرێت لە کەش وهەوایەکى دیموکراتى ویەکسانى بۆ هەموو حزبە سیاسیەکان بەپێى حالەتى هەر وڵاتەک.
7- کاربکات لەپێناو دامەزراندن وبەهێزکردنى یەکێتى وسەندیکاى کرێکاران بەشێوەکى پیشەیى وسەربخۆ، بەرگریکردن لە مافى کرێکاران وزەحمەتکێشان وهزرى نێودەولەتى ورێکەوتنى ئازادى سەندیکاکان وپاراستنى رێکخستنى سەندیکاکان، ونەکرێنە شوێنى سیاسى وحیزبى وبەشەک لە ناکوکیەکان، بەڵام ئەکرێ بوچوونى سیاسى جیاواز هەبێت لەناو سەندیکاکان کاربکەن پێکەوە لەپێناو بدیهێنانى ئامانجى پیشەیى هاوبەش.
کەوتنى سەندیکاکان ویەکێتیە پیشەیەکان لەژێر دەسەڵاتى حیزبەکان وکاریگەریەکانیان فاکتەرەکێ نەرێنى یە ولاوازیان دەکات، ودەبێتە هۆى ناکوکى ناوخۆیى وسەپاندنى ئەجینداى حیزبى تەسک وپەیابوونى ناکوکى حیزبى ناوخۆیى ودەرەکى بەهۆى هەلۆستى زۆرینەى لایەنە چەپە کلاسیکیەکان، کە هەتا ئێستا لەگەڵ کارى هاوبەش نین لەنێوان رێکخراوە جەماوەرى وسەندیکاکان.
8- داواى یەکسانى تەواو بۆ ئافرەت وجوداکارى ئەرێنى، وتەرخانکردنى بەشى (کوتا) لە دەزگاکان بۆ ئەوەى یەکسانى تەواو دروست ببێت، لەناو هەموو دەزگاى جەماوەرى وسەرکردایەتى وچالاکی جیاواز، وهەندێ میکانیزمى هەبێت بۆ ئەوەى ئافرەت پوستى سەرکردایەتى وەرگرێت وتواناکانى پێشبخات، وهەروەها دامەزراندنى یەکێتى سەربخۆى ئافرەتان بەپێى رێکەوتنى نێودەولەتى پەیوەست بە ئافرەتان. زۆرینەى هێزە چەپەکان هەتا ئێستا نێرینەن تا رادەکى گەورە، ورولى ئافرەت سنوردارە بەشێوەکى بەرچاو لە ئاستەکانى سەرکردایەتى.
خەبات لەپێناو بەدیهێنانى یەکسانى تەواو لەنێوان ئافرەت وپیاو مەرج نییە پەیوەست بێت بە گۆرینى سیستەمى سەرمایەدارى ودامەزراندنى سیستەمى ئیشتیراکى وسنوردارکردنى بە رەهەندى چینایەتى، بەلکو ئەکرێ ئێستا زۆر چاکسازى بکرێت وبەپێى ئامارەکان زۆرینەى ئەو دەولەتانەى ئافرەتان توانیانە زۆر ماف بەدەست بێنن وپلەى پێشکەوتووى یەکسانى کە هەتا ئێستا دەولەتى سەرمایەدارین، بۆ نموونە دەولەتە سکاندناڤیەکان.
9- جیاکردنەوەى رولى ئاین لە دەولەت: چەپى ئەلکترونی رولى ئاین لە دەولەت جیادەکاتەوە لەگەڵ مسوگەرکردنى ئازادى ئاینى وبیروباوەر، ورێزگرتن لە ئازادى بیرو وراى ئاینى کەسایەتى جەماوەر وپەیوەندی لەنێوان مروڤ وئاین، بێ ئەوەى بەزۆر پەسەند بکرێت لەسەر کەسانى تر. پێویستە دەولەت سکیولار بێت ولەسەر یەک دووراتى بێت لەگەڵ هەموو ئاینەکان، وپشتگیرى دەزگا ئاینیەکان بکات وەک رێکخراوى جەماوەرى بەشێوەکى یەکسان بەپێى پلە وئاستى ئاین لەناو کۆمەڵگا. بۆیە پێویستە دەزگاى ئاینى لەژێر سەرپەرشتى دەولەت بێت، وکارمەندانى ئاینى لەناو دەزگاى حکومى پەروەردە بکرێن، لەگەڵ قەبوڵکردنى فرەئاینى وفرەهزرى ورسواکردنى توندوتیژى ووشکباوەرى وسەپاندنى دەسەڵاتى ئاین لەناو کۆمەڵگا.
ئاین تەماشە ناکرێت وەک کێشەکى هاودژى سەرەکى بەلکو بەرهەمى بارودوخى ئابورى وسیاسى وکۆمەڵایەتی وروشەنبیرى ومێژووى یە وکاریگەریەکانى، بۆیە پێویستە خۆمان دووربخەین لە دژایەتیکردنى توندى ئاینى جەماوەر، بەلکو دیالوکەکى ئاقلانە وئارام هەبێت لەبارەى ئاینەکان، وخوێندنەوەى کلتورى ئیسلامى وئاینەکان بە تێروانینەکى زانستى چەپخواز وبەرچاوکردنى لایەنە ئەرێنیەکان وسوود وەرگرتن لێیان بۆ گۆرینى کۆمەڵایەتی، ورەخنەگرتنى زانستى بۆ لایەنە نەرێنیەکان بەپێى بارودوخى مێژوویى، بەشێوەک کاریگەریەکى ئەرێنى هەبێت لەسەر جەماوەرى باوەردار بەپێى سروشتى هەر وڵاتەک.
هێزى ئاینى توندرەو ئەگەر ئیسلامى بێت یان مەسیحى یان یەهودى وکاربکەن بۆ سیستەمى دیکتاتورى ئاینى هێزى پاشکەوتنخوازن وئاین بەکاردێنن بۆ بەرێوەبردنى ئەجینداکانیان کە پاشکەوتوون ودژى هزرى چەپ ودیموکرات ومافى مروڤن، وپێویستە لەدژیان راوەستین ورسوایان بکەین بەهەموو شێوەیەک. ولەهەمان کات، پێویستە کاربکەین لەگەڵ هەموو بوچوونە ئاینیە چاکسازەکان وئاشتیخوازەکان، ئەوانەى بەشێوەکى نوێ ئاین وکلتورى ئاینى دەخوێننەوە، وخۆیان دەگونجێنن لەگەڵ پێشکەوتنى هزرى وزانستى ومافى مروڤ ودوورن لە وشکباوەرى ئاینى.
10 - فرەلایەنى دەزگاى چەپ وهاوپەیمانى وکارى هاوبەش: زۆر لە هێزەکانى چەپ بەشێوەکى گشتى توشى دووبەرەکى وپەرت وبڵاوبوون بوونە وسەرقالى ناکوکى ناوخۆیى ودژایەتى یەکترین ولەناو (جەنگى سارد) دان لەگەڵ یەکترى، وجورەکى (تائیفەگرى سیاسى وشکیان) هەیە! وجەخت دەکەنەوە لەسەر جیاوازى پەیوەست بە پلانى ستراتیجى ماوە درێژ، وهەندێ هێزە چەپ دژى هەر بوچوونەکى ترى چەپى جیاوازن، ولە زۆر جار بەخائین ناویان دەبەن، ودژى هەر جورەکى کارى هاوبەشن لەگەڵیان. سەرەراى خاڵى هاوبەش لەنێوان زۆربەى هێزى چەپ وخاڵى جیاوازى سنوردار لەنێوانیان. وبەتێروانینى ئێمە قەبولکردنى جیاوازى هزرى دیاردەکى تەندروستە ووتارى سیاسى پێشدەخات.
بۆیە چەپى ئەلکترونی باسى کار وخەبات دەکات لەچارچێوەى بزاڤەکى چەپى کۆمەڵایەتی فراوان، بەمەبەستى بەهێزکردنى رولى بوچوونى چەپى پێشکەوتنخواز لەناو کۆمەڵگادا بەشێوەکى گشتى، دوور لە چارچێوەى حیزى تەسک توندرەوى حیزبى وکەسایەتى، وهەبوونى حیزب وهاوپەیمانێتى چەپى فرەلایەن. وکارى هاوبەش لەنێو هێزى چەپ وپێشکەوتنخواز ومروڤایەتى بووتە داواکاریەکى جەماوەرى لەسەر ئاستى جیهان.
پێویستە ئەزمونى هاوپەیمانێتى وکارى هاوبەش لەجیهان وناوچەکە بخوێنین وگرنگى پێبدەین، وسوودى لێوەرگرین وبەپیێ بارودوخى هەر وڵاتەک جێبەجێى بکەین، وکاربکەین لەسەر ئاستى ناوخۆیى ودەرەکى بۆ نەهێشتنى ئاسەوارى توندرەوى رێکخراوەیى وچارچێوەى حیزبى تەسک، وبەماى هزرى وسیاسى نوێ بکەینەوە وجەخت بکەین لەسەر هاوپەیمانێتى وکارى هاوبەش، وپێویستە باوەریمان هەبێت چارەنووسى بزاڤى کۆمەڵایەتی فراوانى چەپ وگۆرینى ژیانى چینە زەحمەتکێشەکان وکۆمەڵگا بەشێوەکى گشتى بەرەو باشتر گرنگترە لە بەرژەوەندی رێکخستنەکى چەپى دیاریکراو.
هەروەها گرنگە، هێزەکانى چەپ کاربکەن لەئایندە کاربکەن (بێ تێکەلکردنى ئالاکان) بەپێى خالى هاوبەشى دیاریکراو لەگەڵ بوچوونى سیاسى وهزرى دیموکراتى وسکیولەر ومروڤایەتى ترى جیاواز لەپێناو گۆرینى سیستەمە دیکتاتوریەکان وروو بەرووبوونەوەى وشکباوەرى ئاینى ونەتەوەیى ودامەزراندنى سیستەمەکى دیموکراتى ودابینکردنى ئارامى وخزمەتگوزارى وەک بەرنامەکى دیموکراتى. وپێویستە هەندێ تەکتیک وهاوپەیمانێتى دیاریکراو بەکاربێنین بەپێى هەر قوناغەک وبەپێى بارودوخى هەر کۆمەڵگایەک وهاوسەنگى هێزى چینایەتى، وپێویستە دیالوک بەردەوامبێت لەگەڵ هەموو هێزەکانى چەپ لسەر ئاستى جیهان.
************************
گرنگترین بنەماى رێکخراوەیى چەپى ئەلکترونی:
ئاراستەى جیهانى بەشێوەکى گشتى بەرەو ئەنترنێت وبەرنامەکانى یە لەبوارى جیاواز. وبەپێى ئامارەکان بەکارهێنانى ئەنترنێت لە زیادبوونەکى بەردەوامە هەتا لە وڵاتەکانى جیهانى سێیەمیش، وبووتە بەشەکى سەرەکى بۆ بەرێوبردنى کارەکانى کۆمەڵگا، بەهۆى پێشکەوتنى زانستى گەورە وتۆرى ئەنترنێت وتۆرە کۆمەڵایەتیەکان بوونەتە (دەسەڵاتى پێنجەم) لەزۆرینەى کۆمەڵگاکان، وبوونە هۆى:
ڕ. پەیابوونى شێوەى نوێى وشیارى وشێوازى دەربرین.
ب. تێروانینى جەماوەر بۆ گۆرین ومیکانیزمەکانى.
ت. زۆرینەى جەماوەر دەتوانن بەشێوەکى ئازاد پەیوەندی بکەن.
پ. ئارستەکردنى بابەتى زۆر هەستیار بەشێوەکى ئاشکرا، وبەشداریکرن وکارلێکردن بۆ پێکهێنانى راستیەکان.
ج- تێپەرکردنى چارچێوەى مەڵبەندى وداخراو، وسنورى جوگرافى وئەمنى ورێکخراوەیى نەتەوەیى وئاینى…هتد.
ح- بڵاوکردنى گیانى رەخنەگرتنى ئاشکرا بێ هیچ ئاستەنگ.
خ- کاراکردنى تواناکان لەناو بوشایەکى فراوان پاش ئەوەى لەناو حالەتەکى چەقبەستو بوون.
د- بەرزکردنەوەى ئاستى وشیارى وبەدواچوون وحەزى گۆرین، وگەشەکردنى وشیارى دیموکراتى بەرێگەى خستنەروى چەندین را وبوچوون وکارلێکردن لەگەڵیان وقەبولکردنى فرەلایەنى هزرى وسیاسى لەسەر ئاستى خۆماڵى وهەرێمى وجیهانى.
ئەو پێشکەوتنە گەورە لە بوارى وشیارى وزانیاری ودیموکراسى وزەلالى وشێوازى دەربرین ورەخنەگرتن بووە هۆکار زۆر کەس نەبنە ئەندام لە رێکخستنە کلاسیکیەکان، چۆنکە چەمک وبیرکردنەوەیان لەبارەى رێکخستن گۆراوە، وبەشێوەکى گشتى دوور دەکەون لە رێکخستنە کلاسیکیەکان وەکو حیزب ورێکخراوە چەپەکان، کە هەتا ئێستا تا رادەکى گەورە سیستەمى بیروکراتى ومەلبەندى ومیکانیزمى کار ورێکخستنى کەون بەکاردێنن.
هەندێ لەو حیزب ورێکخراوە چەپەکان، لەبەر میکانیزمى کەون بەشێوەکى گشتى خەلک روویان لێَناکات بۆ ئەندامەتى وبتایبەتى گەنجەکان، ورێژەى تەمەنیان 60 ساڵ وزیاترە! وتەنها سەرکردەیان هەیە بێ بنکەى جەماوەرى.
نەوەى نوێ دژى کارى حیزبى وبەهاکانى چەپ نییە، بەلکو ناتوانێ کاربکات بەپێى میکانیزم وشێوەى رێکخستنى حیزبى کەون وخۆى لەناویان نابێنێت. ئێستا دەبینین زۆرینەى گەنجان خۆیان رێکدەخەن بەشێوازى نوێ وهاوچەرخ، بەرێگەى بەکارهێنانى ئەنترنێت وتۆرى کۆمەڵایەتی، وزۆر زیاتر کاریگەریان هەیە لەسەر واقیعى کۆمەڵایەتی لە حیزبە چەپەکان، چۆنکە بەشێوەکى فراوان دەربرین لە خۆیان دەکەن وباسى سەرپێچیەکان دەکەن وگەشەپێدان ودیالوک ورەخنەگرتن بێ هیچ ئاستەنگى هزرى یان رێکخراوەیى، بەو شێوەى لەگەڵیان دەگونجێت.
ئێستا روشەنبیرى ووتارەکى سیاسى ومیکانیزمى رێکخستنى تایبەت بەخۆیان هەیە، لەناو گروپى ئەلکترونى هەمەجور، بۆ نیزیکردنەوەى بوچوونەکان ودەستنیشانکردنى داواکاریەکانى جەماوەر وخەبات ونەرازیبوون، وبوونەتە بزاڤى سیاسى وکۆمەڵایەتی هەمەجور بە سەرکردایەتى گەنجان. سەرەتا ئەوە لە (بەهارى عەرەبى) دیاربوو کە من ناومنان (شورشەکانى چەپى ئەلکترونی نارێکخستوو) لە وتارەک بڵاوم کردەوە لە 2011، لەبەر بەکارهێنانى تەکنلوجیاى نوێ وشێوازى نوێى کۆکردنەوەى جەماوەر بەپێى پێشکەوتنى زانستى وتەکنلوجی، وئارستەکردنى داواکارى چەپخوازى روون، وسەرکوتووتر بوون لە حیزبە کلاسیکیەکان ولەوانەش چەپخوازەکان.
خۆپێشاندان ونەرازیبوون وچالاکی جیاواز….هتد. لەسەر زەمین بنەماى هەر گۆرانکاریەکى سەرەکین، بەڵام ئەنترنێت وتۆرى کۆمەڵایەتی ئێستا گرنگیەکا گەورەیان هەیە، ورولەکى سەرەکییان هەیە لە پێکهێنانى وشیارى وکۆکردنەوەى جەماوەر ورێکخستن ونەرازیبوون، وپشتگیرى چالاکی مەیدانى جەماوەر، وتواناى گەورەى هەیە بۆ خەبات وجولانەوە سەرەراى شوێن وکات وبەکەمترین تێچوو.
ئەنترنێت وشورشى زانیاری وپەیوەندیکردن وتۆرى کۆمەڵایەتی بوونە هوى پەیاکردنى جیهانەکى دیموکراتى زەلال وکراوە وزۆر گەورە، وبوونە بزوێنەرى سەرەکى نەرازیبوونەکان، وکاریگەرى گەورەیان هەبووە لەسەر گەشەکردنى هزرى کارگێری ورێکخراوەیى وشێوازى سەرکردایەتى، بەرەڤ زەلالى زیاتر ونامەرکەزیەت ومرونەت.
هەروەها بوونەتە هوى دووبارە دارشتنى چەمکى (رول ودستتێوەردانى جەماوەر) وپەیوەندی لەگەڵ کۆکردنەوەى جەماوەر وبەدەستخستنى زانیاری ودەنگ وباس بۆ هەر شوێنەکى جیهان. وبووە هۆى بەجەستکردنى هێزى نەرازیبوونى جەماوەرى وفشارى رای گشتى جەماوەر، وبەشێوەکى گشتى بووە هۆى پەیابوونى هەندێ بوچوونى دیاریکراو بەپێى هێزى خاوەن وسەرپەرشتانى تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وراگەیاندن وسەتەلایتەکان، کە تواناى رێکخستنەوە وکونترولیان هەیە لەسەر بزاڤە جەماوەریەکان وسوود وەرگرتن لێیان بۆ مەبەستى سیاسى …هتد. وبەشێوەکى گشتى هێز ودەزگاى راسترەون ودژى داواکاریە راستەکانن.
ولێرە رولى چەپى ئەلکترونی دێت، بۆ رێکخستنەوەى جەماوەر ونەرازیبوونەکان…هتد. وئاراستەکردنیان بەرەو رێگاى راست لەجیاتى ئەوەى لەژێر کاریگەرى هێزە دژبەرەکانى چەپ وجەماوەر بن. بەرێگەى پێشکەوتن ونوێ کردنەوەى میکانیزمى رێکخستن وکارکردن هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانى ئەنترنێت بەشێوەکى کاریگەر وزیرەکانە وشورشى زانیاری وپەیوەندیکردن بۆ خزمەتکردنى خەباتى جەماوەر وبەهێزکردنى رولى هێزە چەپکان وپێشکەوتنخوازەکان.
وبۆ بەدیهێنانى ئەوە، وچارەسەرکردنى جیابوونەوە ودوورکەوتنەوەى گەورە لەنێوان نەوەى نوێ ورێکخستنەکانى چەپ، چەپى ئەلکترونی پێشنیارى گەشەپێدان وپەرەپێدانى زانستى گەورە دەکات لەبوارى میکانیزمەکانى کارکردن وخەباتکردن ودیموکراسیکردن وبەشدارکردنى ئەقلى بەکۆمەڵ بۆ بەرزترین ئاست، وخۆ گونجاندن لەگەڵ بارودوخى ئێستا، بەرێگەى:
1- شێوازى نوێى رێکخستنەوە: دوور لە شێوازى کلاسیکى وکونترولى دەسەڵات لەلایەن سەرکردەکان بەرەو سیستەمى ناوخۆیى ومیکانیزمى رێکخستنى دیموکراتى نوى وبەمرونەت وەک جورەک لە (هاوپەمانێتى یان تۆرى یان سیستەمى فیدرالى) کە مەلبەندى نین لەروى کارگێرییەوە، ورێژەکى زۆرى سەربەخۆیى ونامەرکەزیەت ودیموکراسى تێدا هەبێت، وئازادى هەبێت بۆ رێکخراوە حزبى وجەماوەریەکان وشێوازى جیاوازى رێکخستن وسیاسەتکردن لەسەر ئاستى هزرى وجوگرافى وهەرێمى…هتد. وبەخشینى دەسەڵات وهەمئاهنگى لەهەموو بوارەکان. وپێویستە دەسەڵاتى زیاتر بدرێتە رێکخراو وگروپە جیاوازەکان بۆ دارشتنى سیاسەت وبەرنامەکان وپلانى کارکردن بەپێى پێویستى هەر ناوچەک، وهەر گروپەک. وپێویستە چەمکى نوى بەکاربێنین لەبوارى کارگێری ولێکۆلینەوەى زانستى وپێشکەوتنى تەکنلوجی بۆ نوێ کردنەوەى میکانیزمى بەرێوەبردن وپەیوەندیکردنى ناوخۆیى ودەرەکى. وپێویستە ئەو شێواز ومیکانیزمانە مرونەتیان تێدا هەبێت وبەردەوام نوێ بکرێنەوە بەپێى پێویستیەکان، وبەپێى:
ڕ. پێشکەوتنى تەکنلوجی وزانیاری ومافەکان.
ب. پلەى گەشەکردنى دیموکراسى یاسى ویاسایى.
ت. ئاستى ئازادیەکان وتواناى کارى رێکخراوەیى لەناو هەر کۆمەڵگایەک، ئەگەر بەشێوەکى نهێنى یان ئاشکرا بێت.
پ. چارچێوەى کارى رێکخراوەیى خۆماڵى وهەرێمى وجیهانى.
ج- جورى کێشە ئاراستەکراوەکان ولایەنەکان، بۆ هەلبژاردنى جورى رێکخستنەوە.
ح. کار وپێویستى رێکخراوەکان وقەوارە وگروپە جیاوازەکان.
خ. بنیاتنانى پەیکەرى رێکخستنەوەى تایبەت بۆ ماوە وحالەتى دیاریکراو.
د- خوێندنى ئاستى کاریگەرى وهەلسەنگاندنى کارکردن وەک رێکخراوى چەپى سەربخۆ، یان کارکردن بەشێوەکى تاک یان قەوارە یان بزوتنەوە یان هاوپەیمانێتى لەناو کۆمەڵگا. وپێویستە شێوەکى پێشکەوتنخوازى هەبێت وبوچوونى هەمەجور ولەوانەش بوچوونى چەپ، بەپێى هاوسەنگى چینایەتى وحالەتى سیاسى هەر وڵاتەک. بۆ نموونە ئەزمونى (بیرى ساندرز) ى چەپخواز لەناو حیزبى دیموکراتى ئەمریکا. وپێویستە بزنین کامەیان باشترە وگونجاوترە بۆ بەهێزکردنى رولى چەپ لەناو کۆمەڵگا دا.
ژ. پێویستە وشیاربین لەکاتى هەلبژاردنى ناوى رێکخراو وحیزب وتۆرە چەپەکان بەپێى گەشەکردنى کۆمەڵگاکان وهاوسەنگى چینایەتى وسیاسى وتایبەتمەندى هەر وڵاتەک وگۆرینى زۆر ناوى ئێستا، ودوورکەوتنەوە لەو ناوانەى کاریگەرى نەرێنیان هەبێت. وشەى کومونیست، ئیشتیراکى…هتد، مەرج نییە رامانى چەپ وراستى رێکخستنەک بسەلمێنیت. کارى جەماوەرى لەسەر ئەرز وبەشداریکردنى لە گۆرینى ژیانى کرێکار وزەحمەتکێشان وکۆمەڵگا بەگشتى بەرەو باشتر، بنەماى هەر هەلسەنگاندن وراستگویەکە بۆ هەر رێکخستنەکى چەپ. وسەربارى کاریگەرى نەرێنى پروپاگەندەى دژى چەپ، وکاریگەرى روخانى (کەمپى ئیشتیراکى) کە پێویستە ڕەچاو بکرێت.
2- بنەماى ئەندامەتى ومافەکانى ئەندام: چەپى ئەلکترونی سیاسەت ومیکانیزمى نوێ دەخاتە روو لەبارەى ئەندامەتى، بۆ ئەوەى ئەندام زیاتر کاریگەرى هەبێت وسیاسەت وبەرنامە دارێژیت، وئازاد بێت لەکارکردن بەپێى بوچوونى هزرى وسیاسى، کە ئەکرێ هاوتابێت لەگەڵ هەموو یان بەشەک لە سیاسەتەکانى حیزبى چەپ، وبەهێزکردنى لایەنگرى ئەندامەکان وهەستکردن بە بەرپرسایەتى سیاسى ورێکخراوەیى، ودوورکەوتنەوە لە مەرکەزیەت وسکرتاریەتى رێکخراوەیى ودسپلینى حیزبى توند، وپێویستە رێکخستنەکانى چەپ ئارەزومەندانە بێت بەپێى دسپلینى خۆیەتى ونەک دەزگاى لەشکەرى بێت.
وداواى هەلوەشاندنەوەى هەر رێسایەک دەکات ئاستەنگ بێت بەرامبەر مافى دەربرینى ئەندامان لەناو ودەرەوەى رێکخستنەکانى چەپ، وپێویستە ئازادى تەواویان هەبێت بۆ دەربرینى بوچوونى چەپ وسیاسى بەشێوەکى گونجاو، وبەشداریکردنى کاریگەر لە دارشتن وپەسەندکردنى سیاسەتە حزبیەکان، و هەلوەشاندنەوەى چەمک وخاڵى وەکو:
ڕ. دەربرینى بوچوونت بکە لەناو دەزگاى حیزبى یان بلاوکراوەى حیزبى ناوخۆیى یان بەرێگەى نامەیەک بۆ سەرکردایەتى حیزب.
ب. جێبەجێ بکە پاشان گەنگەشە بکە.
ت. گوێ گرتنى کوێر وپولایین.
پ. لایەنگرى ئەندامەکان بۆ دەسەڵاتى سەرکردایەتى کە تەنها سەرکردایەتى بیر دەکاتەوە وهەڵدەستێ بە شیکردنەوە ودەرکردنى بڕیار وپێویستە ئەندامەکان بڕیارەکان جێبەجێ بکەن بێ نەرازیبوون.
ج. دەستخستنى پوستى حیزبى بەپێى لایەنگرى بۆ سەرکردایەتى.
ح…………..
ئەو شتانە پێش دەیان ساڵ گونجاو وقەبولکراو بوون، بەڵام ئێستا گشتى ولاوازن لەروى دیموکراتییەوە وزۆر کەون بوونە، وکاریگەرى زۆر نەرێنییان هەیە، وگەنجان دوور دەخەنەوە لە حیزبەکانى چەپ. ئێستا وەکو دەبینین لەماوەى چەند خولەکەک گەنجان دەتوانن پوست بلاوبکەنەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، ولەسەر ئەنترنێت ودەربرین لە بوچوونیان دەکەن وبەشێوەکى ئازادانە گفتوگو دەکەن ودەگەنە ژمارەکى زۆرى خەلک، لە کاتێک زۆربەى رێکخراوەکانى چەپ رێگایان پێنادەن بەشێوەکى ئازادانە دەربرین بکەن وداوایان لێدەکەن چاوەرێ بن تاکو کۆبوونەوەى دەزگاى حیزبى پاش حەفتەیەک یان مانگەک، یان بلاوکردنەوە لەناو بلاوکراوەى حیزبى ناوخۆیى، یان بەرێگەى نامەیەک بۆ سەرکردەى حیزبى وبەشێوەکى نهێنى! وتەنها دەگەنە ژمارەکى کەمى خەلک وهەتا ناگەنە هەموو ئەندامانى حیزیش!. ئەژمارکردنى گەنگەشە وگفتوگوى سیاسى وهزرى وەک کارەکى ناوخۆیى رێگرە بۆ جەماوەرى چەپ بۆ ئەوەى ئەو هزر وبوچوونانە بزانێت لەناو رێکخستنەکانى چەپ وهەلسەنگاندنى بۆ بکات وبوچوونى فەرمى ناگاتە جەماوەر. ولەئەنجامدا، چاودێرى جەماوەرى وکارلێکردن لاواز دەبێت، ودەبینە تائیفەى چەپى-ئاینى داخراو!
وەک کەسانى چەپخواز، زۆر شت دەخەینە روو بۆ کۆمەڵگا، وداواى دیموکراسى وفرەلایەنى وزەلالى وهەلبژاردنى راستەوخو دەکەین، وبەشدارکردنى جەماوەر لە بڕیار وئازادى تاک وگشتى، ومافى دەربرینى ئاشکرا وجیاوازى وبوچوونى بەرامبەر وراگەیاندنى کراوە وهەمەجور …هتد. بەڵام هەروەها گرنگە پسیارى خۆمان بکەین، ئایە ئەو شت ومافە سەرەکیانە وزۆر گرنگانە بەردەستن بۆ ئەندامانى رێکخستنەکانمان، وتا چ رادە جێبەجێ دەکرێن، ورەنگ دەدەنەوە لەناو کارى رێکخراوەیى وسیاسى وهزرى؟؟! هاودژى وکەم وکورتى وکەمترخەمى گەورەمان هەیە، وپێویستە پێداچوونەوە بکەین ونوێ کردنەوە وگەشەپێدان بکەین. وبۆیە گرنگترین بنەماى ئەندامەتى ومافى ئەندامان، بەپێى چەپى ئەلکترونی، ئەوانەى خوارەوەن:
ڕ. ئەندامەتى پەیوەستە بە چەمکى هاوپەیمانێتى وهاوکارى وکارى هاوبەش بۆ بەدیهێنانى هەندێ ئامانجى دیاریکراو، ونەک بە دەسەڵاتەکى ناوەندى. ئەندام رولى سەرەکى هەیە لە دارشتنى سیاسەتى گشتى حیزب، بەشداریکردنى ئەندام وکادیرانى حیزب لە دارشتنى ساسەتى حیزب لە بنکەوە بۆ سەرکردایەتى شتەکى زۆر گرنگە. وپێویستە توانا ومیکانیزم وبارودوخى گونجاو هەبێ لەناو حیزب بۆ ئەوە کارە ، وپێویستە ئەندامان هانبدەن خۆیان پێشبخەن وشیرکردنەوە وداهێنان بکەن لەناو ریزەکانى حیزب، سەرەراى گونجانى بوچوونیان لەگەڵ وتارى فەرمى یان نە، وپێویستە خەبات بەهێز بکرێت لەسەر هەموو ئاستەکان وسوود وەرگیرێت لە دەستپێشخەرى ئەندامەکان.
ب. هەلبژاردنى شێوە وپلەى هەمەجورى ئەندامەتى بەمرونەت (کارا، هاوسوزى، کاتى، …هتد) بۆ ئەوەى هەر کەسەک کارى حیزبى بکات بەپێ بارودوخى کەسایەتى ژیانى، وبەپێى گەشەکردنى زانستى وماف وجورەکانى رێکخستن.
ت. هێلى گشتى رێکخستن بکرێنە رێنیشاندەرێک وکارکردن بەپێى ئەو هێلانە.
پ. دەربرینى ئاشکرا لە بوچوون لەناو ودەرەوەى رێکخستنەکان بەشێوەکى شارستانى وکاریگەر، وبەشێوەکى گونجاو وبێ ئاستەنگ یان ترس یان دوودلى.
ج. ئەندام مافى هەیە بەشێوەکى تەواو وئاشکرا رەخنە لە سیاسەتەکانى فەرمى حیزب بگرێت.
ح. ئەندام مافى هەیە ئەو سیاسەتە فەرمیانە جێبەجێ نەکات ئەگەر قەناعەتى پێ نەبێت.
خ. مافى هەلبژاردن وخۆ کاندیدکردن بۆ دەزگاکانى رێکخستن، وهەروەها بەشداریکردن لە دوورخستنەوەى ئەندامانى سەرکردایەتى ئەگەر نەیانتوانى ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
د. مافى (ئەندامەتى لێکدراو). ئەندام دەتوانى ببێتە ئەندامى زیاتر لە حیزبەکى یان رێکخستنەکى چەپ لەهەمان کات. ئەکرێ لەگەڵ حیزبەکى چەپى گشتى کاربکات ولەهەمان کات لەگەڵ حیزبەکى ترى چەپ بکات جەخت لەسەر ژینگە بکاتەوە.
ژ. مافى دروستکردنى کوتلە لەناو حیزب ومافى بەکارهێنانى کەنالەکانى حیزب وراگەیاندنى حیزب یان راگەیاندنەکى تایبەت بەخۆى هەبێت بۆ دیارکردنى سیاسەتەکانى وجیاوازى لەگەڵ هێلى فەرمى حیزب.
ر. بەکارنەهێنانى شێوازى خائینکردن ودوورخستنەوە لەگەڵ ئەندام لەبەر جیاوازى هزرى وسیاسى.
ز. هەلوەشاندنەوەى سزاى دەرکردن لە حیزب چۆنکە جورەکى (سێدارەدانى سیاسى ورێکخراوەیى) یە، وپێویستە هەندێ سزاى سووکتر هەبێ وەکو (سڕکردنەوەى تەواو) بۆ ئەوەى کەرامەتى سیاسى ومروڤایەتى ئەندام پارێزراو بێت ودەرفەتى بدەنێ بۆ گۆرین، وپێویستە دەرچوون لە حیزب بەشێوەکى ئارەزومەندانە بێت هەروەکو ئەندامەتى. سزاى دەرکردن زۆر رەقە وئەکرێ هەندێ جار بەکاربێت بۆ تەێفیەکردنى حیساباتى سیاسى لەلایەن هەندێ سەرکردەى نەفس نزم.
س. پێشخستنى میکانیزم ورێساى ئەندامەتى ئەلکترونی، تێپەربێت لە شێوازى کلاسیکى ئەندامەتى ووڵات ورەگەزنامە وشوێن وتەمەن…هتد. بەڵام پێویستە لایەنە ئەمنى بەڕچاو وەرگیرێت.
ش. دۆزینەوەى میکانیزم وسیاسەتى دیموکراتى بە مرونەت بۆ مامەلەکردن لەگەڵ کەسانى چەپى سەربخۆ وسوود لە تواناکانیان وەرگیرێت بەشێوەکى گونجاو، وبەشێوەکى نەرێنى تەماشە نەکرێن یان مامەلەیان لەگەڵ بکرێت بەشێوەکى ناشیاو.
3- هەمەجورى دەزگاکان ومافى دەربرین وجیاوازى وراگەیاندنى ئازاد: بۆ مسوگەرکردن وبەهێزکردنى یەکێتى حیزب وپێشخستنى، ودوورکەوتنەوە لە ناکوکى ولێکجیابوونەوە کە نەخوشیەکى ماوەدرێژى چەپە، ودەستلەکارکێشان وکوچکردنى ئەندام، وپابەندبوون بە پرنسیپى دیموکراتى. چەپى ئەلکترونی دان بە هەمەجورى وبوچوونى هزرى جیاواز دەنێت لەناو دەزگاى رێکخستن.
راگەیاندن پێویستە ئازاد وکراوە بێت، وبۆ هەموو ئەندامى حیزب بێت وبۆ دەرەوەش بۆ هەلگرانى هزرى چەپ وپێشکەوتنخواز ومروڤایەتى، وهەتا بۆ رەخنەگرانى چەپیش وەک جورەک لە رێزگرتن. وهەموو ئەندامانى حیزب مافیان هەیە راگەیاندن بەکاربێنن بۆ دەربرین لە هەلوێستیان لە سیاسەتە فەرمیەکانى حیزب ودەربرین لە را وبوچوونیان وپەیاکردنى دیالوکەکى چالاک لەناو حیزب ووەرگرتنى بڕیارى دروست.
هەروەها پێویستە سیستەمەکى دادوەرى سەربخۆ هەبێت ودادگاى پیشەیى ودەزگاى لێکۆلینەوەى سەربخۆ لەناو حیزبەکانى چەپ، بۆ مسوگەرکردنى دادگاییکردنى ئاشکرا وبێلایەن لەحالەتى هەبوونى سەرپێچى. وئەندام مافى هەیە پارێزەرى هەبێت بۆ بەرگریکردن لێى لەناو حیزب یان لە دەرەوە. وپێویستە سزادان دوایین بژاردە بێت بۆ ئەوەى سیستەمى دادوەرى چەپ ببێتە نموونە بۆ کۆمەڵگا.
4- بنکەى حیزبى سەرچاوەى دەسەڵاتە: وەکو چۆن دەڵیێن (مللەت سەرچاوەى دەسەڵاتە) لەناو دەولەت وکۆمەڵگا، هەروەها پێویستە بنکەى حیزبى سەرچاوەى دەسەڵات بێت لەناو حیزبەکانى چەپ وپێویستە عەقل وبڕیارى هاوبەش بنەماى رێکخستنەکانى چەپى ئەلکترونی بێت، وسیاسەتەکان لە بنکەوە دارێژن بەشێوەکى ئاشکرا، وبڕیارى گرنگ بدرێت بەرێگەى راپرسى حیزبى دیموکراتى ئاشکرا وبەپێى بنەماى دیموکراتى ولەژێر سەرپەرشتى لیژنەى سەربخۆ وبێلایەن ئەندامەکان بەشداربن تێیدا، ودیالوکى کراوە هەبێت لەبارەى کێشەکان، وپێویستە میکانیزم وتەکنیکى نوێ هەبێت بۆ ئەنجامدانیان بەشێوەکى ئاسان وبەردەوام.
5- ئەقلى بەکۆمەڵ وکونفرانس: کونفرانس یەکەک لە گرنگترین بنەماى حیزبى چەپن، ووێستگەى سەرەکى یە بۆ پێداچوونەوە وهەلسەنگاندن وپەسەندکردنى سیاسەت ومیکانیزمى نوێ بەرێگەى بەشدارکردنى ئەندامانى حیزب، بۆیە پێویستە کونفرانسى دەورى وئاشکرا هەبێت، بەو شێوە:
ڕ. ئامادەکارى دەکرێت بۆ کونفرانس لەلایەن لیژنەى ئاشکرا هەموو ئاستى حیزبى تێدا هەبێت، سەرکردایەتى وبنکە وقەوارەى جیاواز.
ب. ئامادەکارى ئاشکرا وفراوان بێت هەممو لایەن بەشدارى تێدا بکەن لەناو ودەرەوەى دەزگاى حیزبى لەبارەى سیاسەت وبەرنامەى حیزب ورێزگرتنى راو وبوچوونەکان.
ت. ئەنجامدانى هەلبژاردنى دیموکراتى ئاشکرا لەژێر سەرپەرشتى دادوەرى نوێنەرانى کونفرانس.
پ. کوتاى گەنجان وئافرەتان بۆ نوێنەرانى کونفرانس.
ج. ئەندامانى سەرکردایەتى پێشوو ئامادە دەبن وەک مێوان وبۆ هەلسەنگاندن ئەگەر هەلنەبژێردرێن، وسەرکردایەتى مافى نییە (نوێنەرى) هەبێ بۆ کونفرانس بێ هەلبژاردن لە دەزگاى حیزبى.
ح. لیژنە دروست دەکرێت بۆ بەرێوەبردنى کونفرانس وروژانە دوو جار یان زیاتر دەگۆردرێن.
خ. کونفرانس بەشێوەکى ئاشکرا پەخش دەکرێت بۆ جەماوەر یان بەلاى کەمەوە بۆ ئەندامانى حیزب بەپێى بارودوخى هەر وڵاتەک، وتەکنیکى هاوچەرخ.
د. پێویستە هەلسەنگاندنى سیاسەتەکانى حیزب بکرێت لەنێوان هەردوو کونفرانس بۆ زانینى هۆیەکانى سەرکەوتن وناسەرکەوتن وگەنگەشەکردنى لەناو کونفرانس.
ژ. ئەنجامدانى هەلبژاردنى دیموکراتى ئاشکرا بۆ سەرکردایەتى حیزب پاش کونفرانس لەژێر سەرپەرشتى دادوەرى سەربخۆ وبێلایەن لەدەرەوە وناوەى حیزب، وپێشتر کەمپینى هەلبژاردن هەبێ بۆ کاندیدان، بۆ دیارکردنى سیاسەتەکانیان. وئەندامانى حیزب بەشێوەکى راستەوخۆ هەلیان دەبژێرن، نەک تەنها نوێنەرانى کونفرانس، بۆ ئەوەى دەربرین ئەقل وبڕیارى بەکۆمەڵى حیزب بکات.
بەشێوەکى گشتى، پێویستە هەموو دەزگایە حیزبیەکان لەحالەتى (کونفرانسى هەمیشەیى) دابن بەرێگەى تەکنیکى نوێ. وئاراستەکردنى هەموو سیاسەت وبەرنامە وبەیاننامە لەسەر ئاستى حیزبى جیاواز بەشێوەکى بەردەوام وگەنگەشەکردنیان بۆ ماوەکى دیاریکراو ودەنگدان لەسەریان ئەگەر پێویست بێت، وپەسەندکردنیان لەناو گروپى ئەنترنێتى یان تۆرى کۆمەڵایەتی داخراو تەنها بۆ ئەندامان، وهەندێ گروپى تر بۆ جەماوەرى حیزب لە شار وگوندەکان…هتد. بۆ ئەوەى دەربرین ئەقل وبڕیارى بەکۆمەڵى حیزب بکات، لەجیاتى ئەوەى تەنها دەربرین دەزگاى سەرکردایەتى بکات.
6- کارلێکردن وچاودێرى جەماوەر لەسەر حیزب: کارلێکردنى هاوبەش لەگەڵ جەماوەر وژینگەى دەرەوە وەک بەشەک لە (چاودێرى لەسەر چالاکی حیزب وسیاسەتەکانى) وبەشداریکردنى جەماوەر لە پەسەندکردنى سیاسەتەکان وهەلسەنگاندنیان بەرێگەى:
ڕ. ئاراستەکردنى بەرنامە وبەڵگەنامە وسیستەمى ناوخۆیى بۆ گەنگەشەى گشتى وکراوە بەشێوەکى بەردەوام بەرێگەى سایتى ئەلکترونى پێشکەوتوو بۆ کارلێکردن وکومێنتکردن ودەنگدان…هتد. لەناو گروپى تۆرە کۆمەڵاتیەکان، وسوود وەرگرتن لە ئامارە زانستیەکان لەبارەى ژمارەى سەرەدان وپلە وشێوەى کارلێکردن وبابەتەکان…هتد لەپێناو هەلسەنگاندن وپێشخستن.
ب. سوود وەرگرتن لە بوچوون وشیکردنەوەى زانستى کەسان ودەزگا زانستیەکان بۆ دارشتنى بەرنامە و سیاسەتەکان.
ت. وبەشێوەکى بەردەوام، داواى فیدباک بکرێت لە چینە جیاوازەکانى کۆمەڵگا.
پ. بۆ شیکردنەوە وهەلسەنگاندنى سیاسەتى هەمەجور لەسەر ئاستى جیاواز ورادەی سەرکەوتنیان وئاستى بەدیهێنانى ئامانجەکان ودەستنیشانکردنى هەڵەکان وکەم وکورتیەکان.
ج. تەنها ئەوەى کارنەکات هەڵە ناکات، بۆیە کاتێ حیزبەکانى چەپ هەڵە دەکەن پێویستە داواى لێبوردن بکەن لە جەماوەر وئەندامان لەبەر هەڵەکانیان.
7- سەرکردایەتى بەکۆمەڵ: هەلوەشاندنەوەى هەموو ئەو پوستانەى دەبنە هۆى چەسپاندنى دەسەڵاتى تاک وەکو: سکرتێرى گشتى، سەروک، سەرکردە….هتد. وبەهێزکردنى سەرکردایەتى بەکۆمەڵ لەهەردوو رەگەز وهەبوونى رێکخەر لە بەشە جیاوازەکان وقسەکەران بەناوى حیزب لەبوارى (گەنجان، ئابورى، ئافرەت، بەرگرى، ئەنجومەنى نوێنەران، سیاسەتى دەرەوە…هتد) بەشێوەیەک دەسەڵاتەکان وبەرپرساتیەکان دابەش بکرێن لەناو کادیرانى حیزب.
8- سەرکردایەتى گەنجان لەگەڵ جەماوەر: بەداخەوە ئێستا دەبینین هەندێ سەرکردەى چەپ لەجیهانى عەرەبى بوونەتە وەک سەرکردە وشاهەکانى عەرەب وکورسى بەجێ ناهێلن وبۆ خۆیان کردووتە خاوەندارەتى تایبەت. وزۆر جار دەبینین سەرکردەکانى چەپ ناگۆرێن وئەوان بنکەى حیزبى هەلدەبژێرن نەک بەپێچەوانەوە!
وئەوە حالەتەکى نەرێنى یە وزیانەکى زۆر بە چەپ دەگەیینێت، وزۆر دوورە لە نەریتە دیموکراتیەکانى چەپ، بۆیە چەپى ئەلکترونی جەخت دەکاتەوە لەسەر گواستنەوەى دەسەڵات بەشێوەکى ئاشتیانە، وبرگەکى سەرەکى هەیە لە پەیرەوى ناوخۆیى دەڵێت ناکرێ پوستى سەرکردە لە دوو خولى هەلبژاردن زیاتر بێ ولە 6-8 ساڵ تیپێەرنەبێت.
هەروەها چەپى ئەلکترونی جەخت دەکاتەوە لەسەر گەنجان لە سەرکردایەتى حیزب، وگرنگى دەداتە چینەکان، وکاردەکات بۆ پێکهێنانى کادرى نوێ بەشێوەکى بەردەوام، بۆ ئەوەى لەگەڵ جەماوەر سەرکردایەتى بکەن ولەگەڵیان بن لەهەموو خۆپیشاندان ونەرازیبوون ومانگرتنەکان….هتد.
هەروەها زۆر گرنگە بۆ ئاراستەکردنى سیاسەتى ئاقلانە ونیزیکى واقیع، برگەکى روون هەبێت لەناو پەیرەوى ناوخۆیى لەبارەى مانەوەى ئەندامانى سەرکردایەتى رێکخستن لەناو وڵات، ونشتەجێى هەمیشەیى بن، وبەشدارى بکەن لە سەرکردایەتیکردنى کارى مەیدانى ڕۆژانە وخەباتکردن لەناو جەماوەر. وپێویستە رێگە نەدرێت ئەندامەک ببێتە سەرکردە ئەگەر لە دەرەوە بژیت بەشێوەکى هەمیشەیى یان نیمچە هەمیشەیى، تەنها لەحالەتى زۆر نائاسایى نەبێت یان بۆ جێبەجێکردنى ئەرکەکانى حیزب بۆ ماوەکى دیاریکراو، وپێویستە ئەندامى سەرکردە پوستى خۆى بەجێ بێلیت ئەگەر ویستى لە دەرەوە بژیت، یانئەگەر نەیتوانى بەردەوامبێت وەک سەرکردە بەهۆى بارودوخى خێزانى یان کەسایەتى یان پیشەیى…هتد.
9- زەلالى وبوارى دارایى: جیهان بەشێوەکى گشتى بەرەو زەلالى دەروات، بەتایبەت ئەنترنێت وتەکنیکى نوێ وتۆرى کۆمەڵایەتی چاودێرى شکاندووە وراستیەکان کەتوونە بەرچاوى جەماوەر. بۆیە چەپى ئەلکترونی زەلالى تەواو بەکاردێنیت لە کارى خۆیدا ولەهەموو چالاکیەکانى ناوخۆیى ودەرەکى، جگە ئەگەر زیانى هەبێ لەروى ئەمنییەوە.
ئەندامى حیزب ئابونەى دارایى پێشکەش دەکەن وجورى ترى پشتگیرى دارایى، بۆیە پێویستە هەموو کادر ودەزگاکان وئەندامان ڕەچاوى زەلالى بن وبەتایبەتى زەلالى دارایى لەسەر ئاستى حیزبى وکەسایەتى، وپێشکەشکردنى راپورتى دارایى دەورى لەبارەى چۆنیەتى خەرجکردنى پارە. وپێویستە هەموو ئەندامان پێگەى دارایى خۆیان ئاشکرا بکەن وبەتایبەتى سەرکردەکان بۆ ئەوەى هاودژى دروست نەبێ لەنێوان بەرژەوەندی حیزبى وکەسایەتى.
وبۆ روو بەرووبوونەوەى گەندەلى لەناو حیزبەکانى چەپ وخراپ بەکارهێنانى پوست وبەهێزکردنى دەستپاکى، پێویستە پرنسیپى (ئەوەت لەکوێە هاورێ؟) بەکاربینین لەحالەتى هەبوونى کێشەى جێگاى گومان.
هەروەها سەپاندنى (باج) رێژەیەک لە مووچەى نوێنەرانى حیزب ئەوانە کارى حکومى دەکەن یان جورەکانى ترى داهات ورادەستى دەزگاى حیزبى بکرێت، بەپێى باوردوخى دارایى وتایبەتمەندى هەر وڵاتەک.
10- شیاندنى ئەندام وسەرکردە وکادرەکان بۆ وەرگرتن وبەکارهێنانى پێشکەوتنى تەکنلوجی وزانستى: وبەتایبەتى تەکنلوجیاى زانیاری وئەنترنێت وتۆرە کۆمەڵایەتیەکان ، لەپێناو:
ڕ. بلاوکردنەوەى بیروباوەرى چەپ وبەهاى مروڤایەتى بەشێوەکى گشتى، وپرنسیپى هاولاتیبوون ویەکسانى وداپەروەرى کۆمەڵایەتی وسکیولارى وئیشتیراکیەتى دیموکراتى ویەکسانى تەواو بۆ ئافرەت بەشێوەکى تایبەت. وراگەیاندنى ئازاد وبەکارهێنانى شێوازى هاوچەرخ بۆ گەیاندنى بیروباوەرى چەپ بۆ زۆرترین خەلک وبەکەمترین تێچوو، ووازهێنان لە راگەیاندنى کاغەز کە تەنها دەگاتە ژمارەکى کەمى خەلک.
ب. بەکارهێنانى بەشێوەکى کاریگەر لەبوارى رێکخستن وکارى دەزگا حیزبیەکان بۆ بەرێوەبردن وپەیوەندیکرن ودیالوک ووەرگرتنى بڕیارى دروست ودەربرین لە راى جەماوەر وبەهێزکردنى کارلێکردن ودیالوکى ناوخۆیى وگیانى (تیمى کارکردن) وهاوکارى ئەرێنى.
ت. کارلێکردنى زیندوو وکاریگەر لەگەڵ ژینگەى دەرەوە.
پ. بەکارهێنانى بەشێوەکى کاریگەر لەبوارى گەشەپێدانى هزرى وسیاسى.
ج. وبەشێوەکى گشتى، بەکارهێنانى لەبوارە جیاوازەکانى سیاسى ورێکخراوەیى وراگەیاندن.
ح. بەکارهێنانى بۆ پەیداکردنى میکانیزمى نوێ بۆ رێکخستنەوە وخۆپیشاندان وکۆکردنەوەى جەماوەر وکەمپینى هەلبژاردن. وئەو دەبێتە هۆى پێشخستنى کار وکەمکردنى تێچووەکان.
خ. بەکارهێنانى بەشێوەکى کاریگەر لە نەرازیبوونى جەماوەرى ئەلکترونى ومانگرتنى پیشەیى وپێکهێنانى گروپى ئەلکترونى…هتد. وهەتا راگرتنى کار بەشێوەکى تەکنیکى- ئەلکترونى بۆ فشارکردن وبەدیهێنانى هەندێ داواکارى دیاریکراو.
د. بەدەستهێنانى تواناى تەکنیکى پێشکەوتوو وخێرا بۆ گەیشتنى زۆرترین کەس وگروپ.
ژ. رێگرتن لە کەمپینى هاودژ وخراپەکاران وسیخورى وشەرى ئەلکترونى، وپاراستنى سیستەمى ئەلکترونى حیزب وئەندامان، وپێشخستنى تواناکان بۆ رووبەرووبوونەوەى هەر هەرەشەکى تەکنیکى- ئەمنى.
ر. وهەندێ جار وەڵامدانەوەى ئەلکترونى ئەگەر پێویست بێت.
ز. هەروەها لەناوبردنى تۆر وسیستەمى تەکنیکى حوکمەتە دیکتاتوریەکان وبەتایبەتى سیستەمى ئەمنى سیاسى ولەشکەرى وئابورى وراگەیاندن، ئەگەر پێویست بێت.
س. وپێویستە لەپروسەکى بەردەوامى پێشخستن دابین لەسەر ئاستى تەکنیکى وزانیاری، وخەباتى ئەلکترونى ببێتە گرنگترین شێوەى سەرەکى خەباتکردن.
لەکوتایى، هێزەکانى چەپ بەهەموو بەشەکانى، وبەتایبەتى لە وڵاتەکانمان، ئێستا لە بارودوخەکى زۆر زەحمەت وئالوزدا کاردەکەن، بەتواناى زۆر کەم، وتوشى زۆر ئاستەنگ دەبن، بەڵام سەرەراى کەم وکورتى وپەرت وبەلاوبوون هیواى سەرەکى مروڤى پێشکەوتنخوازە بۆ بیاتنانى جیهانەکى باشتر. چەپى ئەلکترونی بەشداریەکى بچووکە بۆ دەرخستنى چەپ لە قەیرانەکانى وراگرتنى پاشەکشە ونوێ کردنەوەى وتارى سیاسى ومیکانیزمى کارکردن ورێکخستن وبەرێوەبردن، بەپێى شارەزایى سیاسى ورێکخراوەییم لە زۆر حیزبەکانى چەپى عیراقى ولەبوارى راگەیاندن، ولە دەزگاى دیالوکى شارستانى وکارى دیموکراتى وکارى پیشەیى کەسایەتى وەک کەسەکى تایبەتمەند لە بنیاتنان وپێشخستنى سیستەمەکانى سەرکردایەتى وبەرێوەبردن وحوکمەتى ئەلکترونى.
ئەو چەمکە بەو واتایە لە گەشەکردنى بەردەوامە لەسەر ئاستى پراکتیکى، وبێگومان هەڵە وراستى هەلدەگرێت، وپێویستى بە کات وکارى هاوبەشە بۆ ئەوەى زیاتر گەشەبکات، وهەر کەسەک بیەوێت چەپى ئەلکترونی وئاسوى ئیشتیراکى دیموکراتى پێشبخات بەرەو شێوەى نوێى زانستى وسەردەمیانە لە وتارى سیاسى ومیکانیزمى رێکخستنەوە دەتوانى بەشدارى تێدا بکات، لەپێناو جێگرەوەکى سیاسى وئابورى کۆمەڵایەتی وماف وروشەنبیرى وژینگەیى باشتر وئاست بەرزتر بۆ مروڤ.
************************
رزگار ئاکرەیى. کورتیەک لەبارەى:
نووسەر وسیاسەتمەدار ومیدیکارى چەپى سەربخۆ، یەکەم کەس بوو چەمکى چەپى ئەلکترونی خستەروو - بەئینگلیزى: E-Left.
رێکخرەرى گشتى دەزگاى دیالوکى شارستانى – الحوار المتمدن
رێکخرەرى بنکەى خوێندن وتوێژینەوەى مارکسیەت وچەپ
لەدایکبوون: ئاکرێ- عیراق 1966
چالاکى سیاسى:
– 1984-1990 حیزبى شیوعى عیراق.
– 1990- 1992 رێکخراوى روتی کومونیست.
– 1993- 2000 حیزبى کومونیستی کرێکارانى عیراقى.
سایت:
https://rezgar.com
رزگار ئاکرەیى لە ویکیبیدیا
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D8%B2%D9%83%D8%A7%D8%B1_%D8%B9%D9%82%D8%B1%D8%A7%D9%88%D9%8A
رزگار ئاکرەیى – سایتى سیاسى لە فێسبوک
https://www.facebook.com/RezgarAkrawiPage
وتارە کە بە زمانی عەرە بی
https://www.ahewar.org/debat/s.asp?aid=730446