كام بیركردنەوە
2021-10-22 16:06:08
عومەر قادر
هەر چەند مافە سیاسیەکانی گەلی کوردستان، لە دەستوری عیراق ، بەبەراورد بە قوربانیدان و تێکۆشان لاسەنگە. نەتوانراوە پاڵپشت بە هێزی دەستوری لایەنی کەمی ماددەو بڕگە ستراتیژیەکان جێبەجێ بکرێت، بەهۆی کورت بینی و کەم
ئەزموون و خراپی ئەدائی حوکمڕانی دەستەڵاتدارنی هەرێمی کوردستان، خەریکە ئەوەی بەدەستیش هێنراوە لە دەست دەدەین. تابلۆی هەنگاوەکانی ڕابردوو ئەوەمان پێدەڵێت هەڵبژاردن
دوای هەڵبژاردن
بۆشایی نێوان کوردو دەستوری عیراق
ڕۆژ بە ڕۆژ فراوان بوو.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراق
سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم ئەرکی تازە
هەرچەندە تەپوتۆزی هەڵبژاردن تەواو نەنیشتۆتەوەو خەت و خاڵی
ڕێکەوتنەکان ڕوون نین، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە ڕێکەون ئاسۆی پێکهێنانی حکومەت
لێڵ و محکومە بە کۆمەڵێک ئەگەری نەخوازراوی پڕ ڕسک.
بۆیە لەکورتترین پێناس لە عیراق واقیعێکی تازە خولقاوە*.
چەمکی تەوافقی سیاسی و ئیتنیکی دوای ساڵی 2003 بوە عورفێكی
بەرێوەبردنی عیراق بەهەموو
کەموو کورتیەکانیەوه
کۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عیراق،
بەجۆرێک لە جۆرەکان، ڕەنگدانەوەی
تەوافقی سیاسی و ئیتنیک بووە،
بەڵام *ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارە دۆخێکی لاسەنگ و ستونی خولقاندوە بریتیە لە باڵا کردنی سێ هێز(پارتی، حەلبوسی، سەدر ) بەڕەچاوکردنی دۆخی ئیتنک (کورد ، سونە، شیعە)*
*یەکگرتووی* ماڵی *شیعی* لە عیراق
بەشێکە لە *بنەمای ئاسایشی ناوچەیی ئێران* ، بۆیە پاراستنی چەمکی *یەکگرتوویی* ڕکابەرەکانی هەرێم جۆرێک بنەماو زەمانەتی ناوچەیی چەسپاوی هەیە.
*لەوانەیە هەمان فاکتەر لەلایەن دەوڵەتانی کەنداو بۆ سونەش هەبێ*
بەڵام پێویستی *یەکبوونی سیاسی کوتلەی کورد* بەشێک نیە لە بنەمای
ئاسایشی هیچ دەوڵەتێکی ناوچەیی،بەپێچەوانەوە تورکیا *پەرتەوازە* ی ماڵی کورد بە بەشێک لە پێویستی بەرژەوەندی ئاسایشی خۆی دابنێت.
ئەزموونی ڕابردوو دەری خست کاتێک هێزە سیاسیەکانی هەرێم *پەرتەوازە*
دەبن هێزێک نیە، ڕێکیان بخات، بۆیە لەدیدی ئەزموون و هەستیاری قۆناغەکە
ئەقڵی سیاسی دەستەڵاتدارانی هەرێم
بەدیاریکراوی *پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان* لە بەردەم دوو ئۆپشنە.
*٭ بیرکردنەوەی حزبی*
*بیرکردنەوەی نەتەوەیی*
بەکرده وه دەرکەوتووە، بیرکردنەوەی هێزەسیاسیەکانی عیراق و پەرتەوازەیی ماڵی کورد.
خول دوای خول گرێی مافە
دەستوریەکانمان، لە دەستەوە کەوتۆتە
ژێر کەڵبەی لایەنە توندڕەوەکانی بغدا.
سروشتی دابەشکاری ئەنجامەکانی ئەمجارەی هەڵبژاردن تۆپی گرێ مافە سیاسیەکانمان دەخاتە حەوشەی پارتی و
یەکێتی.
ئەگەر هەنگاوەکانی ئەم دوو هێزە بەرەو به غدا لەسەر لەبنەمایی بیرکردنەوەی نەتەوەیی بێت ، لەوێوە دەرفەت بۆ
جێبەجێکردنی مافە دەستوریەکان بەهاوکاری هێزەکانی هەرێم دەڕەخسێ،
لەوانەیە قۆناغەکە ،دەروازەیەک بێ بۆ قەرەبووکردنەوە ی کەمترخەمیەکانی ڕابردو
بەپێچەوانەوە ئەگەر بیرکرنەوەی حزبی بنەمای چونە ناو کێبرکێ سیاسیی بێ، بەدڵنیایی تۆپی یاریەکە بە شەقی کورد لە به غدا گۆڵ لە کورد دەکرێت!.گۆڕانکاریەکان خێران، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هاوکێشەی بەرژەوەندی و دابەشکاری ناوچەیی لاسەنگ کردووە،تەنها هێزی پشتیوانی هەمیشەیی کورد دەستورە ، گومان نیە دەستوریش بە یەکبوونی سیاسی نەبێت زەمانەتی جێبەجێکردنی ماحاڵە. دواجار بیرکردنەوەی نەتەوەیی و یەکبوونی سیاسی زەمانەتی ڕەحم پێکردنی مێژوو ئایندەمانە نەک شەفاعەتی تورک و فارس