سایتی بلومبێرگی ئه‌مریكی نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌خاته‌روو
2021-10-18 18:16:29
درەو:
راپۆرتی: سایتی بلومبێرگی ئه‌مریكی
پێدانی پاره راسته‌وخۆ به هاوڵاتیان له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وت، ده‌توانێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌یه‌ی له عێراقدا هه‌یه كه‌می بكاته‌وه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش دەكرێت هاوكار بێت له جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كه.
گه‌نده‌ڵی به قوڵی ره‌گی داكوتاوه له عێراقدا. له ماوه‌ی رابردودا سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرای كرد كه نزیكه‌ی 150 ملیار دۆلار به رێگه‌ی نایاسایی له دوای ساڵی 2003 تا ئێستا له عێراق براوه‌ته ده‌ره‌وه.
سیستمه‌كه به‌شێوه‌ی هه‌ره‌م كار ده‌كات:
• له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه حكومه‌ت هه‌یه كه زۆرینه‌ی داهاته‌كه‌ی له نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی بودجه‌كه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا.
• پارته سیاسییه‌كان وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه‌و ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه. له‌و روانگه‌یه‌وه داوای به‌شه بودجه ده‌كه‌ن له حكومه‌ت و هه‌ر به‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌ت كاریگه‌ری و نفوزی خۆیان زیاد ده‌كه‌ن له رێگه‌ی به‌خشینی گرێبه‌سته‌كان و دامه‌زراندن و برینه‌وه‌ی موچه بۆ لایه‌نگرانیان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كات دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری وه‌همی (بندیوار). به‌رپرسێكی فه‌رمی كه یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان به‌رێوه ده‌بات پێیوابوو كه نیوه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌خورێت.
• پاشماوه‌ی به‌شه بودجه‌ی وڵات ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه دامه‌زراون له كه‌رتی گشتی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵك به ته‌واوی له سیتمه‌كه كراونه‌ته ده‌ره‌وه كه به‌شی زۆریان گه‌نجان و په‌راوێزخراوه‌كانن.
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی ئۆكتۆبه‌ر وا پێناچێت هیچ گۆرانكارییه‌ك له‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه‌دا بكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر زۆره سیستمه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت.
له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌وه بۆچی نوخبه‌ی سیاسی سیستمێك ده‌گۆرێت كه زۆر به‌خشنده‌یه له پێدانی پاڵپشتی مادی بۆیان.
لێره‌دا یه‌ك یاسا ده‌توانێت ئه‌مه بگۆرێت و هه‌ره‌مه‌كه ته‌خت بكات: پێدانی پاره به هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی سیستمی داهاتی گشتی بۆ هه‌موان بۆ دیاری كردنی داهاتی هه‌ر تاكێك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
ره‌شنوسی سیستمه‌كه به‌مشێوه‌یه كار ده‌كات:
هه‌ر تاكێكی پێگه‌یشتووی عێراقی 150 دیناری مانگانه ده‌چێته حسابه بانكیكه‌یه‌وه به بێ ره‌چاوكردنی ره‌گه‌ز، وه‌لائی حیزبی، یاخود پیشه‌كه‌ی.
بره‌كه ره‌نگه بچوك دیار بێت، به‌راور به ناوه‌ندی رێژه‌یی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی كه نزیكه‌ی 800 دۆلاره له مانگێكدا. به‌ڵام ئه‌مه موچه‌یه‌كه بۆ هه‌ر تاكێك نه‌ك خێزان.
خێزانێك كه پێك هاتبێت له دایك و باوكێك و دوو منداڵی پێگه‌یشتوو، موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌گاته 600 دۆلار، كه برێكی خراپ نییه.
چۆن حكومه‌ت ئه‌م بودجه‌یه دابین بكات؟
له ئێستادا 90 ملیار دۆلاری سالانه سه‌رف ده‌كرێت بۆ موچه‌ی كه‌رتی گشتی. ته‌نها نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه ته‌رخان بكرێت بۆ "سیستمی داهاتی گشتی بۆ هه‌موان" به‌شی موچه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كات. به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بودجه كه ده‌مێنێته‌وه ده‌توانرێت به‌كاربێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له گه‌رته گرنگه‌كانی ئاسایش، به‌رگری، چاودێری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌بردن.
سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌مێننه‌وه، حكومه‌ت ده‌توانێت دوو هه‌ڵبژارده بخاته به‌رده‌ستیان به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له ئیشه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه یاخود موچه‌ی سیستمی داهاتی گشتی وه‌ربگرن.
پێدانی پاره راسته‌وخۆ به هاوڵاتیان ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و پاره بێشوماره‌ی كه له ده‌ست حیزبه‌كاندایه و هه‌روه‌ها سنورداركردنی مه‌ودای گه‌نده‌ڵییه‌كانیان.
بۆچی ئه‌وان به‌وه رازی ده‌بن؟
ره‌زامه‌ندی ئه‌وان یارمه‌تیده‌ره، به‌ڵام پێویست نییه بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه.
سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه ده‌ره‌كییه، پاره‌یه‌كه كه وڵاتانی وه‌ك چین و هیندستان له به‌رامبه‌ر نه‌وت ده‌یده‌نه عێراق.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت ئه‌و وڵاتانه قایل بكات كه نه‌وتی عێراق هاورده ده‌كه‌ن پاره‌كه راسته‌وخۆ بگوازنه‌وه بۆ 25 ملیۆن ئه‌ژماری بانكی (ژماره‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو له عێراقدا) به‌وه‌ش به‌ربه‌ستی سیاسییه‌كان ده‌برن و راسته‌وخۆ پاره‌كه ده‌چێته ده‌ستی هاوڵاتیان.
هه‌ندێك له‌وانه‌یه نارازایی ده‌رببرن و خۆپیشاندان بكه‌ن و بڵێن ئه‌مه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا، ئه‌وا ده‌توانرێت ریفراندۆمێك بكرێت و پرسیارێكی ساده له دانیشتوانه‌كه‌ی بكرێت: "ئایا ده‌ته‌وێت راسته‌وخۆ پاره بێته ناو ئه‌ژماره‌كه‌ت یان ده‌ته‌وێت سیاسییه‌كان به‌رپرس بن له دابه‌ش كردنی وه‌ك 18 ساڵی رابردوو؟
ئه‌م بیرۆكه‌یه دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه تری سه‌روه‌ت و سامانی وڵات دێنێته ئاراوه وه‌ك له‌و سیستمی به‌رێوه‌بردنه‌ی ئێستا هه‌یه. زۆرینه‌ی راپه‌رینه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق به شۆرشی تشرینیشه‌وه له ساڵی 2019دا داوای دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌نجان و چینه په‌راوێزخراوه‌كان. پێیانوایه سیتمه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی پیره‌كان و به‌تایبه‌ت سیاسییه‌كانه. به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سیستمی داهاتی گشتی بۆ هه‌مواندا ئه‌وه نابێته كێشه. هه‌موو تاكێك مافی یه‌كسانی هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی سامانی نه‌وت. سیستمه‌كه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی ئابوری و به‌رهه‌مهێنان زیاد ده‌كات له كه‌رتی تایبه‌تدا ئه‌ویش به لابردنی بژارده‌ی كه‌رتی گشتی.
ئایا پێویست نییه عێراق پاره‌كه‌ی له گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گشتیدا سه‌رف بكات له جیاتی پێدانی پاره راسته‌وخۆ به خه‌ڵك؟
به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه گره‌و كردنێكه له‌سه‌ر نیه‌تێكی پاك و به‌رێوه‌بردنێكی كارامه له‌لایه‌ن چینی سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه_گره‌وێك كه له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا به‌رهه‌مێكی نه‌بوه پێناچێت له داهاتوشدا هه‌یبێت.
ئایا له حاڵه‌تی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، عێراق دوچاری گرفت نابێته‌وه له دابینكردنی موچه بۆ سیتمی داهاتی گشتی ؟
به‌ڵێ، به‌ڵام هه‌روه‌ها عێراق روبه‌روی گرفت بویه‌وه له دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له ساڵی 2014 كه نرخی نه‌وت دابه‌زی، بۆیه به ناچاری په‌نای برد بۆ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و به ته‌وازوعه‌وه داوای هاوكاری كرد.
له 2020، نرخی نه‌وتی خاوبه رێژه‌یه‌ك دابه‌زی حكومه‌تی ناچار كرد نرخی دراوه‌كه‌ی دابه‌زێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه مادییه‌كانی.
داهاتی گشتی بۆ هه‌موان گه‌نده‌ڵی كه‌م ده‌كاته‌وه، چانسێكی باشتری هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی وه‌ك له چاره‌سه‌ره‌كانی دیكه كه پێویستی به نوخبه‌ی سیاسییه خۆیان چاك بكه‌ن و له دژی له‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بوه‌سته‌وه، داهاتی گشتی بۆ هه‌موان دادپه‌روه‌رانه تره‌و ئابوری ده‌بوژێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
بێ خه‌وش و كه‌موكوری نییه، به‌ڵام چه‌ندان قات باڵاتر و باشتره له‌و رێكخستنه‌ی ئێستا هه‌یه. شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئه‌زمون بكرێت له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.