یاریکەری نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و هەڵبژاردنەکانی عێراق
2021-10-18 16:15:04
باقر جەبر زوبەیدی
هەرچەندە ڕۆڵی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە زۆرینەی خولەکانی پێشووی هەڵبژاردن ئامادەیی هەبوو، بەڵام دەستوەردانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەم هەڵبژاردنەی دواییدا زۆر گەورەتر بوو لە خولەکانی پێشوو و بەچەندین ڕێگاو شێوازیش بووە.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە چەند سێرڤەرێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ئیماراتە و ڕاگەیاندنی هەندێ دەوڵەت بەشێوەیەکی ئاشکرا بە ویست و ئارەزویان بۆ بردنەوەی لایەنێک لەسەر حسابی لایەنێکی تر ئەو دەستێوەردانە گەورەو ئاشکرایەی لە کاروباری هەڵبژاردنی عێراق بەجۆرێ ئاشکراکرد کە هیچ گومانێک هەڵناگرێ.
ئەوەی جێی سەرنجە دەستوەردانی ئیمارات لە هەڵبژاردنەکان دوای ماوەیەکی کەم دێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل!! ئەو لێدوانانەی کە تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییە.
دەستوەردانی بەریتانیاش لە دەستوەردان تێپەڕیوەو لە داگیرکردنی عێراقەوە ساڵی 1914 زانیاریمان هەیە کە سەرۆک وەزیرانەکانی عێراق لە سەردەمەکان پێشوودا بەریتانیا دەستی باڵای هەبووە لە ئاڕاستەکردنیان.
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەریتانیا لەبری ئەوەی ئەو ڕوڵەبگێڕێت پێویست بوو یەکێک لە تاوانبارەکانی جەنگ دەربکات و ڕادەستی بکات کە لە ئوردنەوە چوەتە ئەو وڵاتە، بەڵام مافی پەنابەرێتی سیاسی پێ بەخشی سەرەڕای ئەوەی دەستی بەخوێنی شەهیدانی هۆڕەکان و هەڵەبجە سورە.
فەرەنسا دوای ئەوەی بە پشتیوانی بەریتانیاو ئەمریکا سەرکەوتوو بوو لە گرێبەستی تۆتاڵ لە دەرەوەی چوارچێوەی یاساو ڕێساکانی حکومەت بۆ گرێبەستەکان، پشکی خۆی لە کێکەکەی عێراق بەدەستهێناو دەیەوێت لەڕێگەی حکومەتی داهاتوەوە پارێزگاری لێ بکات.
ویلایەت یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیاش هەوڵدەدەن هێزە داگیرکەرەکانیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژتر بهێڵنەوەو ئێرانیش کە لە هەڵبژاردنی 2018دا دەستوەردانی کرد لەم هەڵبژاردنەی دواییدا ڕۆڵی کەمبوەوە.
ئەم دەستوەردانە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە سوکایەتیکردنێکی ئاشکرایە بە بژاردەی گەل و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە وەک دەوڵەت و بەداخەوە هەندێ لایەن كە لەگەڵ ئەو دەستێوەردانانەدا دەڕۆن، بەردەوامن لە گەمە و فێڵیان لە پێناوی خزمەتکردنی پرۆژە دەرەکییەکان و چەمکەکانی نیشتمانی و وەلائیان بۆ نیشمان وەلاناوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوە، هەندێ لایەنی بەشداربووی هەڵبژاردنەکان داوای دەستوەردانی ئیقلیمی لە چەند دەوڵەتێک کردووە کە پرۆژەی ڕۆخێنەریان بۆ عێراق هەیە، یان بەشێک لە خاکی نیشتمانیان داگیرکردووە، ئەوەش لوتکەی بەکرێگیراوییە.
ئەو بەڵێنانەی کە ئەوانەی خەونی دابەشکردن و هەرێمەکانیان هەیە بریتیە لە هەوا لەناو تۆڕدا، هەروەک چۆن گرەویان لەسەر تیرۆر و بەعس دۆڕاند، ئاواش هەنگاوەکانیان بۆ دابەشکردنی عێراق بە هێزو بازوی پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئەمنی و حەشدی شەعبی شکست پێدەهێنرێت.
* ئەمیداری گشتی بزوتنەوەی ئینجاز