نەخشەی دابەشبوونی هێزە عێراقییەکان لە پەرلەمانی عێراق 2010-2021
2021-10-14 20:10:05
شیكاری: درەو
لە خولی دووەمی هەڵبژاردن ساڵی (2010 )لیستی عێراقیە بە سەرۆکایەتی (ئەیاد عەلاوی) بە بردنەوەی (91) کورسی یەکەم و لە خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکاتی (نوری مالکی) بە بردنەوەی (92) کورسی یەکەم و لە هەڵبژاردنی ساڵی (2018) هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی (موقتەدا سەدر) یەکەمو لەم خولەی ئێستاشدا بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لیستەکەی (موقتەدا سەدر) بە بردنەوەی () کورسی لە پلەی یەکەمدایە
لایەنە کوردییەکان لە خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی (2010) (57) کورسی و لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ساڵی (2014) (64) کورسی و لە خولی چوارەمی ساڵی (2018) (58) کورسی، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی 10/10/2021 کورسییەکانی لەیەنە کوردییەکان دەگاتە (63) کورسی، لە سەرجەم خولەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی کورسییەکان و بە دوایشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆرینەی کورسییەکانی بردووە.
خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2010
لەم خولەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق (9) هاوپەیمانی و لایەنی سیاسی گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران و (لیستی عێراقیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی) بە بردنەوەی (91) کورسی پلەی یەکەم و (دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی) بە بردنەوەی (89) کورسی پلەی دووەمی هێنا.
لایەنە کوردستانییەکانیش (57) کورسییان بردەوە بە جۆرێک (پارتی و یەکێتی) بە (هاوپەیمانی کوردستان) بەشدارییان کردوو پێکەوە (43) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (8) کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی (4) کورسی و کۆمەڵی ئیسلامیش (2) کورسی بەدەستهێنابوو.
خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2014
لەم خولەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق (35) هاوپەیمانی و لایەنی سیاسی گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران و (دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی) بە بردنەوەی (92) کورسی بە جیاوازییەکی گەورە پلەی یەکەمی هێنا.
لایەنە کوردستانییەکانیش (64) کورسییان بردەوە بە جۆرێک پارتی دیموکراتی کورستان (27) کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (21) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (9) کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی (4) کورسی و کۆمەڵی ئیسلامیش (3) کورسی بەدەستهێنابوو.
خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
لەم خولەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق (31) هاوپەیمانی و لایەنی سیاسی گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران و (هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر) بە بردنەوەی (54) کورسی پلەی یەکەمی هێنا، بەدویدا (هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری) (47) کورسی و (هاوپەیمانی نەسری عەبادی) (40) کورسی و (دەوڵەتی یاسای نوری مالکی) (26) کورسییان بەدەست هێنابوو.
لایەنە کوردستانییەکانیش (57) کورسییان بردەوە بە جۆرێک پارتی دیموکراتی کورستان (25) کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (18) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (5) کورسی و نەوەی نوێ (4) کورسی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی یەکی (2) کورسیان بەدەستهێنابوو.
خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 10/10/2021 بە ڕێوەچوو، تا ئێستا ئەنجامەکان بەم شێوەیەن.
جگە لە کاندیدە سەربەخۆکان کە ژمارەیان (33) کەسە لەم خولەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق (37) هاوپەیمانی و لایەنی سیاسی دەگەنە ئەنجومەنی نوێنەران و (کوتلەی سەدری بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر) بە بردنەوەی (73) کورسی پلەی یەکەم دێت، بەدویدا (هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی) (38) کورسی و (دەوڵەتی یاسای نوری مالکی) (36) کورسی دەبەنەوە
لایەنە کوردستانییەکانیش (63) کورسی دەبەنەوە بە جۆرێک پارتی دیموکراتی کورستان (32) کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان (17) کورسی و نەوەی نوێ (9) کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی (4) کورسی و کۆمەڵی ئیسلامی (1) کورسی دەباتەوە.