سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حورمەتلەر کاک فازڵ میرانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی یەکەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار کەریم وەلی
راستییەکەی من کاک فازڵ و ئەویش بە باب و باپیرەوە ئێمە لەو سەردەمەوە کە لە ڕاژان  "موتنی" بوو و ھێشتا بۆ "میرانی" تەرفیعی نەکردبوو دەناسین. پێم سەیر بوو کە بە زەحمەت ناوی باپیرمی بە بیر مابوو!؟
*
ھەموو ئەو قسانەی لە رووداو کردنی بیرو ڕای خۆیەتی و ئازادە. لەو شوێنەی جوملەیەکی خۆی عەتفی من دەکات و وەسفی حاڵم دەکات، نازانم بە چ مەبەستێک من بە قاچاغ ناو دەبات!؟ ئینجا زانیاریی ھەڵەش دەدات کە گوایە من لە تورکیا دەژیم!؟
*
کاک فازڵ لە سەرەتای قسەکانیدا باسی مەودای ئازادی و رەخنە لە خۆگرتن لەناو پارتیدا دەکات و باسی رەخنەگرتن لە نسکۆی ١٩٧٥ دەکات، بەڵام خۆشی باش دەزانێ کە ھەموو ئەوانەی کە ئەو راپۆرتانەیان نووسی تەخوین کران و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ئەو نامیلکانەی ئەو سەردەمە وەک کتێبەکەی دکتۆر مەحمود و سامیی رەحمەتی و زۆری دیکە تەنھا لە ئەوروپا دەست دەکەون!
*
ئینجا بەندە بۆ دەبێ قاچاغ بێ؟ ئەگەر مەودای ئازادیی رادەربڕین ھێندە بەرفراوان بێ؟!
*
کەسێک لە کوردستان و لە پارتی قاچاغ بێ، چۆن لە تورکیا جێگەی دەبێتەوە!؟ وەک ئەوە وایە ئاکپارتی و ئەردۆغان بەدواتەوە بن و تۆش لە ھەولێر فیکەی سمێڵت بێ! نا کاک فازڵ من چوار ساڵە ئەمری گرتنم ھەیە لە تورکیا و پێشتریش بە شەفاعەت و تکا و رجا دەمتوانی بە تورکیادا ھاتوچۆ بکەم. کەواتا لە تورکیا نیم.
*
بەڵێ قاچاغم، بە شانازییەوە لەبەر ئەوەی لەسەر دزی و گەندەڵی شاربەدەر نەکراوم، لەسەر ئەوەی باوەڕم بە ئازادی ھەیە، دژی سزادانی مرۆڤەکانم لەسەر را دەڕبڕین، دژی حکومڕانیی ئەمنی و ئیستخباراتیم و فیکە لێدان بۆ سیاسییەکان لە لایەن گەنجەکانی وڵاتەکەم لام ئاساییە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!