سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێ پارتی کرد بە دێو؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی یەکەم 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رابون مەعروف

ساڵی ٢٠١١ تازە لە بەریتانیا گەڕابومەوە، لەگەڵ کاك نەوشیروان دانیشتبوین و گفتوگۆمان دەکرد. باس ھاتە سەر پارتی و لە شوێنێکدا کاك نەوشیروان وتی: کەسانێکی زۆر کە بە حیسابی خۆیان لە پارتی ناڕازین، لە جەھل و گەمژەییەوە پارتیان کردوە بە دێو! ئەمانە خەڵکیان لە پارتی تۆقاندوە. گوایە بۆ شکاندنی پارتی، درۆی شاخداری ئەوتۆ دەکەن، خەڵکێك لە ئاودەست و ژوری نوستنیش، لە 'کامێرای پارتی' دەترسن! ئەمانە ھەرکەسێکیان خۆشنەویست، بوختانی پێدەکەن کە خۆی بە پارتی فرۆشتوە. بەوجۆرە بۆچونێکیان لای خەڵك دروستکردوە کە پارتی کێوێکە و ناکەوێ و دێوێکە و نابەزێ!

حیزبەکان، کە ئێستا رکەبەری دەکەن لەسەر لاساییکردنەوەی پارتی، یان بە ئاشکرا و بە  نھێنی خەریکی سات و سەودان لەگەڵ پارتی، بۆ ئەوەی درز و کەلێن و عەیب و عاری خۆیان داپۆشن، ھەر کەسێك رەخنەیان لێبگرێت، بوختانی پێدەکەن کە خۆی بە پارتی فرۆشتوە! بۆ ئەوەی خەڵك سەرنج و دیقەت لە وێنەی راستەقینەی حیزبەکان نەدەن. بۆ ئەوەی خەڵك نەبینن کە ئەم حیزبانە نەك فەرقیان لەگەڵ پارتی نییە، بەڵکو حەسودی دەبەن کە وەك پارتی بن!

ئێوە دیقەت بدەن: ئەگەر بڵێیت، ئێستا یەکێتی وەك پارتی حیزبی بنەماڵە و عائیلەیە و لە ناوچەی دەسەڵاتی یەکێتی وەك ناوچەی پارتی دزی و تاڵانیی سامانی گشتی ھەیە: ئیتیھامت دەکەن بە پارتی! بڵێ، گۆڕان وەك پارتی حیزبی بنەماڵە و بەرژەوەندی تایبەتی کەسانێکە، ئیتیھامت دەکەن بە پارتی! بڵێ، نەوەی نوێ بە ساڵێك پێش پارتی دایەوە لە بەبنەماڵەكردنی حیزب: بڵێ نەوەی نوێ کەڵت و کۆمپانیای یەك کەس و خێزانەکەیەتی و ئەوانەیتر ھەمو شاگرد و ملکەچ و موچەخۆرن، ئیتیھامت دەکەن بە پارتی! بڵێ، ئیسلامیەکان بە طاڵیباندا ھەڵدەدەن، بەڵام نەوەکانی خۆیان دەنێرن بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا، ئاخر ئەمە نیفاقە!! ئیتیھامت دەکەن بە پارتی! ئێ خەڵکەکەش دەڵێن: ئەگەر ئەم ھەمو بوختانە راستبێت، کەواتە ھەموان پارتیبونێك قەرزارن!

یەکێك لە درۆ گەورەکان ئەوەیە کە گوایە زۆربەی پەڕلەمانتار و سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆن چونەتە لای پارتی! لە راستیدا چەندجار لەوە زیاتر چونەتە لای یەکێتی! دەیان سەرکردە و بەرپرس و پەڕلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن چونەتە لای یەکێتی، بەڵام نابێتە رۆژەڤ و بابەت! ئەزانن بۆ؟ چونکە کاسبییە پیسەکەی حیزبەکان ئەوە ناخوازێ! ئێوە دیقەت بدەن: لە ھەمو ئەو سەرکردە و پەڕلەمانتارانەی لەسەر بەبنەماڵەکردن، نەوەی نوێیان جێھێشت، تەنھا و تەنھا یەك پەڕلەمانتار چوەتە لای حیزبی دەسەڵات.. بەڵام سەرنج بدەن، ئەو پەڕلەمانتارە چوەتە لای یەکێتی نەك پارتی! لە ٣٠ ساڵی رابردو تەنھا دو پەڕلەمانتار و یەك وەزیری ئۆپۆزیسیۆن چونەتە لای پارتی، دیقەت بدەن تا کەناڵەکانی پارتی موقابەلەیەك لەگەڵ ئەوانە دەکەن، کەناڵی ئێن ئار تی چەندان موقابەلەی ئەوانە دەکات و لێدوانەکانیان بڵاو دەکاتەوە و گەورە و موھیمیان دەکات! ئەزانن بۆ؟ چونکە کاسبیە پیسەکە پێویستی بەوەیە! 

لە راستیدا، پارتی نە کێوە و نە دێو! بەڵکو حیزبەکانیتر گەڕ و گول و بێڕوئیا و سەرلێشێواون! لە رێگەی بە دێوکردنی پارتی و بوختان و چەواشە، رێگە دەگرن لە ھۆشیاربونەوەی خەڵك و دۆست و لایەنگرانیان، کە کراون بە کۆیلەی ملکەچ و بێ شکۆ و بێ سەروەری! رێگە دەگرن لە سەرھەڵدانی ھۆشیاری رەخنەگرانە، تا پرسیار نەکرێ:

ئێستا زانیمان: پارتی حیزبی بنەماڵە و ئامرازی سەرکوت و بێدادی و پایەماڵکردنی ئەخلاقی سیاسییە! بەڵام پرسیارێك: ئەی ئێوە خۆتان چین؟ ئێوە چۆن لە پارتی جیاوازن؟ بۆ ئەوەی نەپرسن: جا کە ئێوەش وەك پارتی حیزبی بنەماڵە و ئامرازی بەرژەوەندی تایبەتی و پایەماڵکردنی سەروەری تاك و بنەماکانی ئەخلاقن، کەواتە خەڵك بۆ پشتیوانیتان بکات؟ 

*مەبن بە کۆیلە و ئامرازی چەواشەکاری!

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!