ناوچه دابڕێنراوه‌كان و هه‌ڵبژاردن
2021-09-22 14:03:48
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
سه‌ره‌تا :
ناوچه دابڕێنراوه‌كان له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌دان ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له‌و ناوچانه له ڕووی ده‌ستوریشه‌وه جۆرێك له لاسه‌نگی تێدایه ، لانی كه‌م له‌و روانگه‌یه‌وه كه ئه‌و ناوچانه له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140دا تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كلاده‌بنه‌وه نابێت هیچ لایه‌ك نه‌حكومه‌تی عیراقی نه حكومه‌تی هه‌رێم تێیدا تاك لایه‌نه حوكم بكه‌ن ، ئێستا كه رێگری له پێشمه‌رگه ده‌كرێت بۆ چوونه‌وه بۆ كه‌ركوك ئه‌وه پێشێلكاری ده‌ستوریه ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی یان ئه‌م دۆخه‌ی پێقه‌بوڵه ، یان بوێری وتنی نیه چاو له‌و پرسه ده‌پۆشێت ، خۆ گه‌ر لایه‌كیش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سواڵی ده‌نگ قسه‌یه بكات " قسه‌ی ڕووته‌و هیچی تر "
له دوای ریفۆاندۆمه شكستخواردوه‌كه‌ی باشوری كوردستانه‌وه كوردناوچه‌یه‌كی زۆری له ده‌شتی نه‌ینه‌واو كه‌ركوك و گه‌رمه‌سێر له ده‌ستداوه ، له بری بیركردنه‌وه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ، یان لانی كه‌م گێڕانه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له نیوه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه‌وتنه تانه دان له یه‌كتر و ته‌خوینی یه‌كتر ، ئێستا ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه به راده‌یه‌كی زۆر پاشه‌كشه‌ی كردوه، ئه‌وه جگه له نائومێدیه‌كی زۆری ده‌نگده‌ری كورد .
هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك :
كه‌ركوك وه‌ك جاری پێشوو 12 به‌ربژێری به‌ركه‌وتوه ، گه‌رچی به به‌راورد به دهۆك یان پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باشوری عیراق ئه‌و 12 نوێنه‌ره كه‌من ، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند جارێكه جگه له نوێنه‌ری كۆتای كلدۆئاشور كه‌ركوك 12 نوێنه‌ری ده‌بێت ، بۆ ئه‌و 12 كه‌سه‌ش كه‌ركوك كراوه‌ته سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه :
بازنه‌ی یه‌ك : باكوری كه‌ركوك و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه كورد نشینه‌كان، دوبز ، ئاڵتون كۆپری ، له‌یلان ، ئه‌م بازنه‌یه پێنج نوێنه‌ری ده‌بێت
بازنه‌ی دوو: ناوه‌ندی كه‌ركوك سه‌نته‌ر ، داقوق ، تازه ، و به شێك له ره‌شاد ، ئه‌م بازنه‌یه‌ش چوار نوێنه‌ری ده‌بێت .
بازنه‌ی سێ : حه‌ویجه ، ریاز ، عه‌باسیه ، تازه‌و به‌شێك له ره‌شاد ، ئه‌م بازنه‌یه سێ نوێنه‌ری ده‌بێت .
بۆ ئه‌م سێ بازنه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن 139 به‌ربژێر هه‌یه 106 ره‌گه‌زی نێر‌و 33 ره‌گه‌زی مێ ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به سه‌ربه‌خۆو حزبی و هاوپه‌یمانه‌تیه‌وه .
به گوێره‌ی ئه‌م دابه‌سكردنه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بازنه‌ی سێ كه سێ كورسی به‌ركه‌وتوه ، هه‌رسێكی بۆ عه‌ره‌به ، به‌مه‌ش عه‌ره‌ب بێ خۆ ماندوكردن سێ كورسیان مسۆگه‌ره ، ئه‌گه‌ر كه‌مترین كه‌سیش به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن ، له بازنه‌ی دوو ململانێكه قورس‌تر ده‌بێت و به‌شداری نه‌كردن یان بایكۆت دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت، بازنه‌ی دوو تێكه‌ڵه‌له عه‌ره‌ب كورد توركمان ، توركمان له‌م بازنه‌یه زۆرینه‌یه، له‌وانی تر زیاتره ، بۆیه ئه‌گه‌ر بردنی دوو كورسی هه‌یه ، ئه‌مێنێته‌وه دوو كورسی تر كه ره‌نگه ئه‌م دوو كورسیه‌ش بۆ عه‌ره‌ب و كورد بن ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیان پرش و بڵاو نه‌بێته‌وه .
له بازنه‌ی یه‌ك كورد چاوی له پێنج كورسیه‌كه‌یه ، ئه‌گه‌ر پێنجیشی به‌رێت و له بازنه‌ی دوویش كورسیه‌ك به‌رێت ئه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن به مایه‌ی خۆی هه‌ستاوه‌ته‌وه .
كورد نائومێد‌و توڕه‌ن :
راسته هێشتا له‌و ناوچانه سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ، به‌ڵام كوردی ناوچه دابڕێنراوه‌كان به گشتی و شه‌نگال و كه‌ركوك به تایبه‌تی نائومێد‌و توڕه‌ترن له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و لایه‌نه كوردیه‌كان" به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی " ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و پشتتێكردن و به جێهێشتنه‌ی كه له 2014له شه‌نگال و له 2017 له‌كه‌ركوك ڕویدا ، هه‌ر وه‌ها یه‌كێتی گرفتێكی تری ئه‌و دۆخه ناوخۆیه‌یه‌تی كه له دوای 8 ته‌موزه‌وه هاتوه‌ته پێش و زۆرێك خه‌ڵكی له چون بۆ ده‌نگدان سارد كردوه‌ته‌وه، بیرمان نه‌چێت یه‌كێتی و پارتی له 2003 تا 2017 ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می پشك و به‌ش و قۆرخ كردنی زه‌وی و نه‌وتا بوون ، ئه‌وه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دا نه‌بوون چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ن ، ئه‌مه ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه‌ش هه‌روایه .
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كان و قسه‌ه‌ی تر :
من لێره‌دا باسی ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی هیچ خۆ پاڵێوێك و شانسی كه‌س ناكه‌م ، قسه‌م له سه‌ر بردنه‌وه‌و دۆڕان نیه ، قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایه خه‌ڵك بڕوای به كاری پارله‌مانی و نوێنه‌رایتی كردن ماوه ، یان له بنه‌ڕه‌تا ئه‌م شێوازه له چه‌ند ساڵی رابردودا چی له دۆخی خه‌ڵك گۆڕیوه ، واز له دۆخی نوێنه‌ره‌كان بێنه، باشه ئه‌ی چی بكرێت ، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له ئێستادا كه‌متر وه‌ڵامه‌كه‌ی پێویسته‌و ، ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین بۆ ئه‌و كاته‌ی 12 نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك و نوێنه‌ری دیكه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌رده‌چن ، تا بزانین ئاخۆ ئه‌وان ده‌توانن چۆن كێشه‌كانی ئه‌م ناوچانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، گه‌رچی ئه‌مه بۆپێش هه‌ڵبژاردنیش گرنگه ، به‌ڵام ره‌نگه له ئێستادا به‌شێكی زۆری بچێته خانه‌ی موزایه‌ده‌وه .