Draw Media

پانۆرامای حیزبەکانی بنەماڵە

پانۆرامای حیزبەکانی بنەماڵە

2021-09-22 11:13:13


رابون مەعروف 

یەکەم: پارتی لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە. تا لە ململانێی شەستەکان و کۆتایی حەفتاکان دەکرێت بە حیزبی بنەماڵە، زیاتر لە ٣٠ ساڵ دەخایەنێت.
دوەم: یەکێتی لە ١٩٧٥ دامەزراوە. تا لە دوای ٢٠٠٠ ەوە یەکێتی بەرەو حیزبی بنەماڵە دەبرێت زیاتر لە ٢٥ ساڵ دەخایەنێت.
سێھەم: گۆڕان لە ٢٠٠٩ دامەزراوە، تا لە ٢٠١٧ بزوتنەوەکە دەخرێتە دەستی بنەماڵەوە، کەمتر لە ١٠ ساڵ دەخایەنێت!
چوارەم: نەوەی نوێ لە ٢٠١٨ دامەزراوە، لە فەترەی کەمتر لە تەنھا ١ ساڵ دەکرێت بە حیزبی یەك کەس و بنەماڵەکەی!
پێنجەم: پرۆسەی بە بنەماڵەییکردنی پارتی سەختر بوە وەك لە بە بنەماڵەییکردنی یەکێتی! ھەروەھا بەبنەماڵەییکردنی گۆڕان و نەوەی نوێ زۆر ئاسانتر بوە وەك لە بەبنەماڵەییکردنی یەکێتی! 
شەشەم: لە بەبنەماڵەییکردنی پارتی، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد و مام جەلال و ھاوڕێکانیان بەگری دەکەن. لە بەبنەماڵەییکردنی یەکێتی، کاك نەوشیروان و ھاوڕێکانی بەرگری دەکەن! لە بەبنەماڵەییکردنی گۆڕان و نەوەی نوێ، ئێمە و ھاوڕێکانمان بەرگری دەکەین!
شەشەم: بەرگریکردن و بەگژاچونەوەی بەبنەماڵەییکردنی حیزبەکان، لە پارتی تا نەوەی نوێ، ھەنگاو بە ھەنگاو لاوازتر دەبێت! پرسیار: لەبەرچی ئەو بەرگریکردنە بێھێز دەبێت؟ ئایا گەنجەکانی سەدەی رابردوی کورد لە لاوانی ئێستا ئازاتر و بوێرتر بون؟ ئایا سەرھەڵدانی بەرژەوەندی و ماڵی دونیا نوخبەی سیاسی ئێستای کردوە بە کۆیلە و ملکەچ؟ پرسیارێکە و بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ توێژینەوە!
سەرنج: کەسانێكی زۆر پرسیار لە دیدەگای من، سەبارەت بە حیزبە ئیسلامیەکان، دەکەن! بە کورتی: من دژی بە ئایدیۆلۆجیکردنی ئایین و بەکارھێنانی ئایینی حەنیف و پیرۆزی ئیسلامم بۆ بەرژەوەندی سیاسی! 
*بەرگری لە شکۆی خۆتان بکەن و کۆیلەتی رەتبکەنەوە!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand