سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

( داروپەردوی دوای هەڵبژاردن )

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولڕەزاق شەریف

حەوت ساڵ بەر لە ئێستا و ئەو رۆژەی لە ناو( ی ن ک ) دا، دەستبەرداری کاری سیاسی، رێکخراوەیی بوم، وتم ( یەکێتی بەدەست یەکێتیەکانەوە نیە و وەک بەفری مانگی شوبات ئەتوێتەوە )، ئەم تەعبیرە لە کوردەواریدا بۆ فەوتی حەتمی بەڵام درەنگ و تولانی بەکاردێ .
 ئێستاش، یەکێتیەکان، چمکێکی حوکمداری روبەری گشتی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری خەڵکیان لەئەستۆیە، مێژوی خۆم و هاوڕێ شەهیدەکانم لەناویاندا، مافم ئەداتێ، تایبەت بە داروپەردوەکەی بنوسم، لە کاتێکدا، خۆیان دەستەپاچە بەدیار مەرگی رێکخراوەکەیانەوە دۆشداماون .
ئەبێ بشڵێم : جگە لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی، هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و رێکخراوەییم لەگەڵ هیچ ئەندامێکی ( ینک ) نیە، ( ماڵی شێخ جەنگی )ش، لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوەوە، لە رێگەی (هیوا ) کە هاوڕێی تەلەبایەتی و دواتریش خانەوادەکەیان کە هاوڕێی پێشمەرگایەتیم بون ئەناسم، دوای راپەرینیش، ئەوان ماڵباتی دەسەڵاتداری تاڵەبانی و منیش بابایەک، پشت لەوان و لە پێگە و دەسەڵاتیان دابڕاو .
 جەمسەرەکانی ئەمڕۆی دەسەڵات لەناو یەکێتیدا، بەموبارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی و رەزامەندی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان گەلەکۆمەیەکی پاک و پوختیان لە لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆک کردوە، ئەویش بەهەر شێوەیەک بێت، ئەوسا و ئێستا، زەمینەی بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ رەخساندون . مەسەلەکانی دەستی ژەهراوی و دەستی گەندەڵی و خراپەکاری میهەنی و نا ئەمینی و ... هتد  یان بە راست یان درۆ پێوە لکاندوە، ماکینەی گەورەی ئیعلامی، تەنزیمی، عەسکەری و دبلۆماسیان بەو مەبەستە خستۆتە گەڕ، رەنگە تۆمەتبار یان تاوانباریش بێ ( بەڵام ئەمە کاری دادگا و دەعوەچی و یاسایە )، ئەویش مافی هەیە شکایەت و دەعوای لەسەر هەرکەسێک لەناو یەکێتیدا هەبێت، تۆماری بکات .
 ئەو بەتەنیا باڵ نەیتوانیوە و ناتوانێ شەڕی بردنەوەی ( ی ن ک ) و تەنانەت مانەوەی خۆی لە ناویاندا، بکات . بۆیە تەنیا سیناریۆی چاوەڕوانکراو لەدوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەر، دورکەوتنەوە و هەڵپەساردنی ئەندامێتیەتی لەناو یەکێتیدا، هاوشانی ئەوەش ئەتوانێ کەرەستە و داروپەردوی وێرانەکەی یەکێتی و هاوپەیمانەکەی بۆ کاری ئایندە کۆبکاتەوە، باشترین رێگەش بۆ ئەمە رێکەوتنێکی کۆنکرێتیە لەگەڵ ماڵی مام جەلال و مەکتەبی سیاسیەکەیان، کە تیایدا، ئازادی کاری سیاسی بۆ خۆی و هاوڕێکانی لە دەرەوەی یەکێتی مسۆگەر بکات، رێکەوتنێکی وەهاش لە ئێستادا و لەگەڵ گەرموگوڕی هەڵبژاردنا، ئاسانترە لە ساردوسڕی کەوتنی دوای هەڵبژاردن .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!