کە ئەتبینێ دڵت خۆشە
2021-09-21 07:02:15
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
* ئایفون سیانزە لەگەڵ ئایفۆن دوانزەدا هیچ فەرقیێکی نی یە. عەینەن فەرقی خەزعەلی یە لە گەڵ سەرکردە شیعەکانی تردا.
*هەندێ کەس کە مرد هەقە بۆی بنووسن بەداخەوە کتوپڕ جێی هێشتین ، بۆ هەندێکی تر بنووسن خۆشبەختانە ئیزرائیل بە شەقبردی.
*حوکمداری و خزمەتکردن وەکو ئەوە وایە بەدەم خەیارخواردنەوە هەڕەشەی خۆکوشتن بکەی.
*ماجەلان و کورد خڕبوونی دوو شتی موهیمیان ئیسپات کرد ، یەکەمیان عەرز و دووهەمیان تەئریخ .
*وەزعەکە وای کردووە هەموو سەفەرێک بەلاتەوە خۆش بێ ، تەنانەت مەقامی سەفەریش.
*هاوین ئۆغری کرد، ئیتر وەختێتی حوکمەت سەهۆڵ تەوزیع بکات.
*ئەگەر تەحلیلکردنی وەزعەکە مۆبایل بێ ، جنێودان شاحینەکەیەتی.
*نازانم چۆن بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە ، ئەوان دایمەی خوا سنگی مریشکەکە دا ئەنێن بۆ مێردەکانیان.
*با بچم تۆزێ گوو بکەمە ئەعصابی ـ ئەخبار کە ئەتبینێ دوو دەقەیە دڵت خۆشە-
*هەمووی خۆیان فێری درۆکردن ئەکەن ، یەعنی ئەم وڵاتە زەلامێکی ڕاستگۆی پێویست نی یە؟!