سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پێ لەناو کەوشی نالی دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا- رۆژانه‌ تایبه‌ت له‌ (دره‌و) ده‌ینوسێت

زوڵفەینی بە خەم مار و بە حەلقەن وەکو عەقرەب 
قەت ڕێگە مەدە ویژدانت میسلی حوکمەت مو عەزەب 
               *** 
چاوەکەت ئاگر لەسینەی عاشقی مسکین دەکا 
ئەقڵی سیاسی ئەم کوردەش لە سنعاتی  چین دەکا
                     *** 
جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا  
ئای چۆن تێ کەوتین  لە گەڵ کەرپیاوا 
                      ***  
چاوت لە برۆ یەعنی لە ژێر گاقی نەڤارەت  
تێ ناگەین لە تورک ئێمە بە صەد ڕەمز و ئیشارەت 
            *** 
مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرموت  
گوناحە سەیرمان دەکەی وەک  گاجووت 
     *** 
ساقی وەرە ڕەنگین کە بە پەنجە لەبی ئەقداح 
بڕاونە نە مەعمەل ما نە مەکتەب ما نە فەللاح 
           *** 
ئەی شۆخی بێ نیاز و گران ناز وغەمزە سووک 
فاتیحایەک بۆ  شەنگال و بۆ مەخمور و بۆ کەرکوک 
     ***  
بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام  
بەئەمری تۆ قنگی کەر دەکرێتە حەمام  
            *** 
عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم  
عەینی مەسئولی ئەم عەصرە ڕقمە لە خۆشم 
         *** 
لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی  میپلی تەندوورە 
هەتا بێ بەهرە بێت مەسئول ، جەنابی زیاتر مەغرورە

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!