ئەقڵ توان دوو
2021-09-17 21:50:36
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
-خوشكم قیروسیای لێ بكە ، چی ئەبێ با ببێ.
+تێ ناگەم ، چی بکەم یەعنی ؟
- بەبێ مکیاج بڕۆ بۆ بازاڕ.
***
- ڕاستە ئەم چەند ساڵە تەندروستی زۆر گەشەی کردوو؟
+ بەڵێ ئەی چۆن! بەتایبەت سەلاجەکانی طوب عەدلی.
***
ئیتر بۆڵە بۆڵ واز لێ بێنە . شوکور ئێستا هەموو کوردێک دانەیەکی هەیە .
+خانوو ؟
-نەخێر کەپڵ، عەفو بڵێم فەیسبوک .
***
-تێناگەم بەڕاستی. بۆچی هەرکەسێکم خۆش بوێ سواریسەرم ئەبێ ؟
+ لەبەر ئەوەی هەرکەسێک ئیحتیرامی گرتیت سواری سەری ئەبیت.
***
- بەخوا ئیشێکی پیاوانەیە، خەریکە ئەڕوات؟
+کێ؟
- جەنابی کاک نا هاوین
****
- ئەرێ ئەوە بۆ مەعاشی ئازادی سەگرمەیان ڕاگرتووە؟
+ نازانم ، ئەڵێن شایەتی نییە کە پێشمەرگە بووە.
***
- باشە بۆچی تاڵیبان مافی ژنان ئەخاتە ژێر قۆنەرەکانییەوە؟
+ حەتمەن خەلەلێک هەیە ، ئەگینا قەت ئەوە تاڵیبان نی یە.
***
- ئەوەندە بێشعورە ناوی ناوە کاولبووەکە.
+داوەشێ یاخوا ، بەم کاولبووە وا ئەڵێ؟
***
- ئەوەی نەزانێ بێ ئەقڵە چییە؟
+ بێ ئەقڵ توان دوو.
***
- کۆرۆنایەتی و دەمامک نابەستێ ، چی لێ بکەین؟
+ زەنگوڵەیەک بکەنە ملی