سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دیپلۆماسیەتی نوێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەربەست مەنمی
سیحر و هێزی پێشکەوتنی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان سەقامگیری و ئارامی هەرێمەکەمانە، کە ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆی سێکتەر و ڕەهەندەکانیتری ژیاری هەبووە و هەیە.
دوای هەر گرژی و داکشانێک،  دەستپێخەری و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و دەرفەتێک بە سەوزکردنەوەی هیواکان و پێکەوەژیان و باوەڕی پتەومان بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، داینامۆی ئەو سەرکەوتنە سیاسیی و دیپلۆماسییەیە کە لە سەردانە گرنگەکەی سەرۆک ماکرۆن  سەرۆکی فەرنسا بۆ هەولێر و سەردانە فەرمیەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەریتانیا ڕەنگدەدەنەوە و ئاماژەیەکی گرنگن بە بەردەوامیدان بە پرۆسەی سەقامگیری و سیاسیی و بوژاندنەوە و سەرخستنی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان.
دەستپێکی پشتیوانی بەهێزی نێودەوڵەتی لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، وابەستەی ڕووداوە مێژووییەکەی (کۆڕەوی) گەلی کوردستانە، لەسەر بنەمای هاوسۆزی و پاراستنی گیانی ملیۆنان مرۆڤی ئاوارەبووی سەرچیاکان، هاوسۆزی توخمێکی گرنگی ژیان و مرۆڤدۆستیە و دەکرێت بنەمای سەرەتای کاری پێکەوەکارکردنبێت، لێ لە جیهانی سیاسەتدا شوێنێکی ئەوتۆی نیە، بۆیە گرنگە لە پاڵ هاوسۆزیدا ڕەگەزە گرنگەکانی دیکەی سیاسەت و دیپلۆماسیەت و کار و بەرژەوەندی هاوبەش و درێژخایەن بڕسکێنرێن.
لە دوای ١١ی سێپتەمبەر و دروستکردنی هاوپەیمانی نوێ بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەعس لە عێراقدا، کورد و هەرێمی کوردستان بوونە بەشێکی گرنگ لە هاوپەیمانی ناوچەیی بۆ پشتیوانیکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی بەعس، ئەم ڕووداوەش وێستگەیەکی گرنگبوو بۆ بەشداری فراوانی هەرێمی کوردستان و کرانەوەیەکی زیاتری هەرێمەکە، بەڕووی ناوچەکە و جیهاندا، وە دەستپێکێکی گرنگی دامەزراندنی پایەکانی دیپلۆماسیەتی کوردی بوو بە دەوڵەتانی زلهێزی جیهانەوە.
هەڵتۆقاندنی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش" لە سنوری دەوڵەتی عێراق و سوریدا، ڕووداوێکی گرنگبوو، ئەوەی پەیوەندی بە دیپلۆماسیەت و دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، ئەم قۆناغە، قۆناغە زێڕینەکەی گەشە و نەشوونماکردنی دیپلۆماسیەتی کوردیەو بە جۆریک هەولێری پایتەخت بووە ترافیکێکی گرنگی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، کەمنەبوون ئەوانەی باوەڕیان وابوو دوای سەرکەوتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بردنەوەی جەنگی تیرۆرستانی داعش هەرێمی کوردستان ئەو بایەخە گەورە و گرنگەی لە ڕووی دیپلۆماسیەتەوە نامێنێت، ئەو ڕووداوانەی ئەم ڕۆژانە دەگوزەرێن بۆچوونەکانیان ئاوەژوو دەکات!
ژیانی سیاسەت و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بی گرێ و گۆڵنیە، بگرە زۆرجار ئاستەنگ و لەمپەرەکان زۆرتر و تاقەتپڕوکێنەریشن، ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر وێستگەی داکشانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم بوو، بۆ ئاستێکی مەترسیدار، لێ هەرزوو بە هۆی کارزانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دونیای سیاسەت و دیپلۆماسیەت دەرگا داخراوەکان ترازێنران و ڕایەڵە و داوە پساوەکان گرێدراونەوە.
ئەوەی ئەمرۆ لە ژیانی سیاسیی و دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، بەر ئەنجامی خەباتێکی درێژ و پڕ لە هەڵکشان و داکشان و تێپەڕاندنی ئاستەنگی تاقەتپڕوکێنە، لە هاوسۆزییە وە بۆ هاوبەشی سەربازی و دروستکردنی بەرژەوەندی ئابوری و  بەرو دیپلۆماسیەتی نوێ، دیپلۆماسیەت و پەیوەندییەک لەسەر بنەمای ڕێز و  هاوبەشی و هەماهەنگی و پاراستنی بەرژەوەندی دوولایەنە، سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ دەوڵەتی بەریتانیا دەرفەتێکی مەزنە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی دامەزراوەیی لە بواری ئاسایش و بازرگانی و ڕەنگڕێژی ستراتیژیەتی سیاسیی هاوبەش.


 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!