گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له(عه‌ین ئه‌سه‌د و ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه) بۆ هه‌ولێر
2021-09-15 10:18:37
کارزان سه‌باح هه‌ورامی
به‌ئامانج گرتنی بنکه‌و باره‌گاکانی هاوپه‌یمانان له فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، دوای ٧ جار له هێرشکردن ئه‌م جاره جیاوازتر بوو، ئه‌م جاره به تاکتیکی نوێ و ته‌قه‌مه‌نی زۆرتر بنکه‌و باره‌گاکانی ئه‌مه‌ریکا کرایه ئامانج، به‌شێکی ئامانجی ئه‌م هێرشه، په‌یوه‌ندی به لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکاوه هه‌بوو که چه‌ند رۆژپێش ئێستا باسیان له‌وه‌کرد له عێراق و کوردستان ناکشێنه‌وه، به‌شێکی دیکه‌شی په‌یامی روون بوو بۆ ئه‌مه‌ریکا که مانه‌وه‌یان له عێراق و کوردستان پارێزراو نابن، نیگه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێم له ئاستێکدایه که هه‌رچی زووه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککه‌وتنی ئه‌منی رابردوویان به‌زوویی بخه‌نه‌بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، تاکتیکی هێرشه‌که و وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌م جاره دوو پرسی جیاوازبوون، چونکه نیشانه‌و ئامانجی سه‌ره‌کی هێرشه‌که وه‌ک خۆی جێبه‌جێکراوه ئه‌وه‌تا موشه‌کێک به‌ر سنووری بنکه‌ی هاوپه‌یمانان که‌تووه، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانانیش ده‌لێت: سه‌رکه‌وتووبون له تێکشکاندنی ئه‌و درۆنانه‌ی که ئه‌وانیان کردوه‌ته ئامانج، تادێت مه‌یدانی جه‌نگ له‌نێوان گروپه میلیشیاکان و هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر بازنه‌که‌ی فراوانتر ده‌بێت، له‌ماوه‌ی یه‌کساڵدا ٧ هێرشی گه‌وره‌کراوه، دیوی دووه‌می سیاسی ئه‌م پرسه ره‌نگبێت په‌یوه‌نداربێت به‌وه‌ی که فشار له‌سه‌ر هه‌ولێر بکرێت وه‌ک ناوه‌ندی دیپلۆماسی ناوچه‌که که خۆی له‌و جه‌مسه‌ر به‌ندیه یه‌کلا بکاته‌وه، قسه‌کانی سه‌رۆک بارزانی له بانگه‌شه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ولێر روون بوو که گوتی: جۆ بایدن ئه‌وکات جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بوو پێی گوتم ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا چه‌کتان بۆ بنێرێت ئێوه ئاماده‌ن به‌رگری له‌خۆتان بکه‌ن، له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆک بارزانی پێی گوتووه که ئه‌گه‌ر ئه‌وان چه‌کیش نه‌نێرن هه‌ر به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن، قسه‌کانی سه‌رۆک بارزانی ته‌وقیتکراوی ئه‌و کاته‌بوو که هێرشی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان سیاسه‌تی ناوچه‌که خۆی یه‌کلا بکاته‌وه، به‌ڵام به‌و په‌یامه جارێکی دیکه روون بویه‌وه که ئاسته‌مه هه‌ولێر بچێته چوار چێوه‌ی هیچ یه‌کێک له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه به‌ڵکو به‌رگری له خۆی ده‌کات.
له به‌رپرسێکی باڵای دیپلۆماسی کوردستانه‌وه پرسیم که هۆکاری ئه‌م هێرشیه دوایی به‌م تاکتیک و ئاسته‌وه چی بوو، گوتی: دروستکردنی ئاژاوه‌بووه له‌ناوشاری هه‌ولێر و لێدان بووه له‌و رێککه‌وتنه‌ی که له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌بووه که به‌زووترین کات ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. ئاراسته‌یه‌ک به‌داخه‌وه له‌به‌غدا دروست بووه ئه‌م ئاراسته‌یه خۆی به‌گه‌وره‌تر له دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌تی عێراق ده‌بینیت، ئه‌م ئاراسته‌یه له شه‌نگال و که‌رکووک و ناوچه‌کانی مووسڵ به‌ئاشکرا ده‌بینرێت، له ناوچه‌ش سه‌وزیش په‌یامێکی دایه مسته‌فا کازمی که خۆی حوکم ده‌کات، لێره بابه‌تێکی ترسناک هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و رێککه‌وتنی کۆنکرێتی نه‌کرێت له‌و ناوچانه‌ی که به ناوچه‌ی گه‌رم ناسراوه ئه‌وه دوورنییه له داهاتوو پیلانی دیکه‌ی ترسناک له‌دژی هه‌ولیر ئه‌نجام نه‌درێت، هه‌روه‌ک چۆن له‌یه‌ک کاتدا چه‌ند گروپی تیرۆرستی له هه‌ولێر ده‌ستگیرکران که ده‌یانه‌ویست شوێنه هه‌ستیاره‌کان بکه‌نه ئامانج، له‌و کاته‌شدا هێرشی درۆن ئه‌نجامدرا. حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌مه‌ریکا رێکاری خێرا دانه‌نێنن دۆخه‌که خراپترده‌بێت، ده‌ستی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا له دواخستنی ئه‌م پرسه، دواجار هه‌ولێریش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌واوی میلیشیاکان و گروپه چه‌کداره‌کان له سنووری هه‌ولێر بکشێنه‌وه و هێزی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه جێگیر بکرێت.
جیاواز له هێرشه‌کانی دیکه ئه‌م جاره حکوومه‌تی عێراق لێژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهاناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه و ئه‌نجامده‌رانی، به‌م لێژنه‌یه مسته‌فاز کازمی په‌یامێکی دایه ئه‌مه‌ریکا و حکوومه‌تی هه‌رێم که ئه‌وه‌ی روویداوه له ده‌ره‌وه‌ی ویستی ئه‌وان بووه، هاوکات به‌شێکه له پابه‌ندبوونی عێراق به‌ناوه‌رۆکی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆن کردوویه‌تی له پێناوی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی عێراق و ئه‌مه‌ریکا دوای کشانه‌وه‌شیان له خاکی عێراق، پرسیاری زۆر گرنگ و جدی دێته پێشه‌وه که له‌کاتێکدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا سه‌ردانی ئێرانیان کرد‌و په‌یامی نیگه‌رانی هێرشکردنه سه‌ر هه‌ولیریان پێی گه‌یاندن و رێککه‌وتنێکی نافه‌رمیش له‌نێوان به‌غدا و ئه‌و گروپه میلیشیایانه هه‌بوو که هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک نه‌که‌ن تا ئه‌و کاته‌ی له ٣١ی ١٢ هێزه شه‌رکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئایا بۆچی دوای ئه‌م دوو هه‌وڵه هێشتا هێرشکردنه سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه هه‌وڵیکه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا بکرێته ئامانج یان په‌یامێک بدرێته هه‌ولێر که ناچار بکرێت به هه‌ڵبژاردنی زیاتر له بژارده‌یه‌ک؟ له‌نێوان ئه‌م ئاراستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی دروست ئه‌وه‌یه که ئه‌م گروپانه سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له (عه‌ین ئه‌سه‌د و ناوچه‌ی سه‌وز) له‌به‌غدا راگرتووه و باڵانسی شه‌ڕیان له هه‌ولێر قورستركردووه، په‌یامی پشته‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه ئه‌وه‌یه كه له ناوچه‌كانی سنووری ده‌سه‌ڵاتی عێراق ئه‌م كردانه ناكه‌ن چونكه نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق تووشی شه‌رمه‌زاری بكه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و رێككه‌وتنه‌كه‌یان(چونكه پێشووتر ئۆكه‌ی دراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته)، دووه‌م بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه ئه‌م گروپانه به‌و هێرشانه شه‌قامی خۆیان پێ گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یكه‌نه ده‌سكه‌وتی هه‌ڵبژاردن له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ولێر كراوه‌ته ئامانج.
په‌یامی ئه‌مه‌ریکاش له دووپاتکردنه‌وه‌ی هاوکاری حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌رچه‌یه‌کی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ بدرێت ئه‌و پشتیوانیه‌ی له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه فراوانتر بکرێت، به‌تایبه‌ت له ئاستی دیپلۆماسی به‌ده‌مه‌وه هاتنی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ته‌واوی هه‌ولێر ده‌کات به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی پشتیوانی له هه‌ولێر په‌یوه‌ندیداره به گۆرانکاری هاوکێشه‌ی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه شه‌رکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا چونکه مه‌ترسی ده‌کرێت گروپه میلیشیاکان ده‌ستکراوه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری ناوچه جێ ناکۆکه‌کان زیاتر ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن و ببنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌که.