سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەر زۆر قۆڕ تر 

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا- رۆژانه‌ تایبه‌ت له‌ (دره‌و) ده‌ینوسێت

 

خۆشەویستی بێ گلەیی
 قسەی قۆڕە  
بێ لێبوردن هەرزۆر قۆڕتر  
کەوای مەلا ئەگەر شۆڕبێ  
هی موستەعید بستێ شۆڕتر  
عیلم وەهمە و تەئریخ درۆ  
ڕێوی دۆستی کەو وکۆتر 
زوڵف وەکو خەیاڵ خاوە 
ئیسعاف خاو و لەسەرخۆتر  
قاوە ئەیخۆیتەوە تاڵە 
نایخۆیتەوە یەکجار تاڵتر 
ناخ مناڵێکی لاسارە 
بەڵام ئەقڵ زۆر مناڵتر  
خیانەت کارێکە ناخۆش  
دڵسۆزی لەویش ناخۆشتر  
کە تەماشای کاروان ئەکەی 
ئاخ ئەخۆی بۆ میزی حوشتر  
بێدەنگی شەرمەزاری یە  
قسەلەڕوو شەرمەزارتر 
ڕۆژگارێکی قنگەولووچە 
دارا لە هەژار بێزارتر
 سەرباز وێڵ و ئەفسەر وێڵتر  
سەرێ بۆگەن ، خوارێ ڕزیو
عەینەک لێڵ و ئاسۆ لێڵتر

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!

null

گەندەڵی و دزیی سامانی گشتی لەعێراق.. هەڵمەتی دژ بە گەندەڵی بەرەو کوێ دەڕوات؟