سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئیتر قسە دەکەم....

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شوان داودی
 قسە بکە تا بتبینم
  
كەسێکی بەویقار و وجل بەرگێکی شاهانەوە  بە پۆزەوە بەرەو لای سوقرات دەڕوشت ،سوقرات تەماشای کردو ڕستە بەناوبانگەکەی پێ وت کە دواتر بوو بە پەند : قسە بکە تا بتبینم ..
قسە گوزارشت لە ناخ و سروشتی مرۆڤەکان دەکات نەک جل و بەرگ و ڕیزە ئۆتۆمبیل و کۆشک و تەلار ، دەتوانرێت لە ڕێگەی قسە کردنیانەوە هەڵسەنگاندن بۆ کەسایەتی رەفتار و ئاکاری  کەسەکان بکرێت ..
پەندێکی کوردیش لەو بارەیەوە هەیە دەڵێت : کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکات .
لە چەند مانگی رابردودا دوو قسەم لەدوو کەسەوە بیست کە هەردوکیان لە لاشعوروە دەریانبڕی ، هەردوو قسەکە لای بەندە جێی هەڵوەستە کردن بوو ، بەڵام من سوقرات نەبووم ڕاستەوخۆ لێیان تێبگەم .
ئێستا دوای کەتنەکەی هەشتی تەمموز  بەراوردێکی ئاکارو رەفتاری ئەو دوو کەسە لە گەڵ قسەکانیان دەکەم زیاتر دەیانناسیم ، چونکە خۆیان قسەیان کردوە  گوزارشتیان لە خۆیان کردوە  و ڕاستگۆش بونە لە دەڕبڕینەکانیاندا ، کەسیش وەکو خۆی خۆی ناناسێت .
یەکەم : 
دوای ساردییەکی زۆر لە نێوانمان چەند مانگێک پێش ئێستا لە سەر دەستپێشخەری بەندە لەگەڵ کاک قوباد تاڵەبانی لە هەولێر و لە ماڵەکەی بەڕێزیان دانشتین ، دوای هەندێ گلەیی کردن لەیەکتر  گفتوگۆیەکی چڕوپڕمان کرد و هەندێ بیروڕامان لە سەر هەندێ پرس گۆڕییەوە .. لە باسی هەمیشە زیندوو جەنابی مام جەلال و چۆنیتی کار کردنی ، کاک قوباد وتی : خەڵک زۆر هەڵەن بە من دەڵێن مامی بچوک ، من هیچ شتێکم لە مام ناچێ ، حەقە پێم بڵێن دادەی بچوک ، چونکە هەموو شتێکم دەچێتەوە سەر دادە نەک مامە ! .
ڕاستی کرد و دوای هەشتی تەموز  بە کردەوە سەلماندی کە هیچ شتێکی لە مام ناکات .
دووەم :
کاتێ سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک بووم ، لە سەروبەندی یادی یەکێتیدا چەند هەڤاڵێک لە گەڵ سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن گفتوگۆی چۆنێتی یادەکەمان دەکردەوە ، باسی ئەوە هاتە پێشەوە کە کۆنگرە چۆن توانی ئەو هەڤاڵانەی پێشوو کە هەر یەکێکیان بۆ خۆی حکومەتێک بوو لە کونفەیەکونێکدا هەمووی نێردرانە ماڵەوە ، سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن کاک ستران عبداللە قسەیەکی کردە وتی : ئەوە چواردەی تەموز بوو هێشتا حەڤدەی تەموز ماوە ! .
وابزانم روداوەکانی چواردە و حەڤدەی تەموز لە مێژوی عێراقدا وجیاوازی نێوانیان شی کردنەوەی ناوێ چونکە لای هەموان روونە.
کاک ستران زۆر زوو بە دەستەواژەی حەڤدەی تەموز گوزارشتی لە خۆی و هەشتی تەموزیش کرد و ڕاستشی کرد .

......................................................

 

ئیتر دەنوسم ........ ( 1 )
سەروەرییەکانی مام بپارێزن
دۆستەکانمان لە دەست مەدەن
✍️ شوان داوی
هیچ سەرکردەیەکی سیاسی لە عێراقدا بە قەد هەمیشە زیندوو جەنابی مام جەلال ئاگاداری مێژوی بزوتنەی سیاسی و رۆشنبیری و هونەری لە عێراق نەبووە ، هەموو تێکۆشەر و رموزەکانی تێکۆشان و فکر و هونەری ئەم عێراقەی دەناسی و دۆستایەتیانی دەکرد و ڕێزی لێ دەگرتن و بەردەوام کاتی بۆیان تەرخان کردوەو لینکێکی پەیوەندی لە گەڵیان هەبووە و پشتیوانی لێکردن و دەستی هاوکاریشی پێگەیشتوون چی لە قۆناغی شاخ و چی لە قۆناغی دوای ڕاپەڕینی 1991 و پێکهێنانی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان و چی لە قۆناغی دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و سەرکۆماریدا .
کاتێ پەرلەمانتار بووم لە خولی سێهەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری و ڕاگەیاندن بووم ، لەو راستیە تێگەیشتم کە جەنابی مام چی سامانیکی نیشتمانی لە دۆست بۆ بزوتنەوەی نیشتمانی لە عێراق و دۆزی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش پەیدا کردوە لە ناو دەستەبژێری عێراقی و عەرەبیدا و لە هەموو پێکهاتەکان و چۆن سەرکەوتووانە توانیەتی تواناکانیان دەستەبەر بکات لەخزمەت دیموکراتیزە کردنی عێراق و پشتیوانی دۆزە رەواکەی کورد لە دیدێکی عێراقی نشتیمانیەوە .
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی چاکسازییەوە مووچە و هاوکاری کۆمەڵێ لەو تێکۆشەر و خاوەن فکر وڕۆشنبیرانەی بڕیوە کە جەنابی مام جەلال بۆی دابین کردبوون ،  نامەوێ ناوی کەس بێنم بەڵام نەک کورد بەڵکو هەموو عێراق قەرزاری خەبات و تێکۆشان و ماندوو بونیانە لە پێناو ئەم نیشتمانەدا .
ئەوەی جێی داخە چی  لە عێراق و چی لە کوردستانیش نەوەیەکی سیاسی حوکمڕانی بێ ئاگا لە ڕابردووی بزوتنەوەی نیشتمانی عێراق هاتۆتە مەیدان لەبری ڕێزگرتن لە تێکۆشەران سوکایەتیشیان پێ دەکەن .
ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم زەرەرێکی زۆری ماددی و مەعنەوی گەورەی لەو تێکۆشەرانە داوە کە شایستەی ئەو زەرەرو زیانە نین ، لە کاتێکدا لە هەرێم موچەکانیان براوە ، لە عێراقیش دەمیان لێکراوەتەو هەرچی هەڵدەستێ پێیاندا دەڕشێتەوە .
هەر گەل و وڵاتێک مێژوی نەبێ ئێستا و ئایندەشی نابێت  ئەو بەڕێزانەی کە ئێستا بە هۆی ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم سوکایەتیان پێ دەکرێت ..ئەوانە مێژوی بزوتنەوەی نیشتمانی ئەم وڵاتەن .
کەس دژی چاکسازی نیە ، ئێوە گەر چاکسازی دەکەن ، لە سێکتەری نەوت و گومرک و ئیدارەدان و ئابوری کۆمپانیایا و سیستەمی حوکمڕانیدا بیکەن ، تەخشان و پەخشان کردنی زەوی ئەم وڵاتە ڕاگرن ، تاڵان و بڕۆی ژێر خان و سەرخان بوەستێنن ، هاوکاری کچە مۆدیل و گۆرانیبێژەکانی ژووری نوستن و سەر سییەم ڕابگرن کە مێژوی هونەر ومیزاجی گشتییان شێواندوە ، گەر چاکسازی دەکەن قافڵەی ئۆتۆمیلەکانتان کەم بکەنەوە خەرجیە تایبەتیەکانی خۆتان و منداڵەکانتان ،گەشت و  سەیران و دەعوەتەکانتان  بەوەسڵ مەگەڕێیننەوە بۆ حکومەت هتد.....
نەک پەلاماری قوتی ئەو تێکۆشەرانە بدەن کە هەموو تەمەنیان لە خزمەت ئەم نیشتمانەدا خەرج کردوە .
لێرەوەو لە کۆتاییدا رووی دەمم دەکەمە کاک قوباد تاڵەبانی بەو حوکمەی کە هەم کوڕی مام جەلالە هەمیش نمایندەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە حکومەتی هەرێم ، کە پێویستە پارێزەری سەروەرییەکانی مام جەلال بێت لە حکومەتی هەرێم و ئەو دەسکەوتانەی مام بەدەستی هێناون ، بەقەولی مام کە دەیگوت وەک بیلبیلەی چاوەکانتان بپارێزن ، بپارێزێت، پێش هەر هەنگاوێکتان دەبێ  هەزار حساب بکەن و ڕەچاوی مێژوی ئەو پیاوە گەورەیەی مێژوی ئەم وڵاتە بکەن کە ناوی مام جەلال بوو،  پێویستە مێژوی مام بخوێننەوە تا دەسکەوتەکانی بزانن و دۆستەکانی بناسن بۆ ئەوەی چی تر هەڵەی لەو جۆرە دوبارە نەکەنەوە و سەروەرییەکانی مام لەکەدارنەکرێن و دۆستەکانمان لە دەست نەدەن .
2021/9/12

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!