كاك عەلی حەمە ساڵەح راست دەكات, بەلام !!!!
2021-09-12 14:34:04
عەلی مەحمود محەمەد
"موچەكەی كاك عەلیش 17 جاری موچەی مامە ریشەو ئەبو ڤیانە!!!"
لەبەر ئەوەی 12 ساڵە وەك دەستپێشخەرییەك خۆم و هاوڕێیانم لە هەڵمەتی دادپەروەری كارمان لەسەر ئەو دۆسیەیە كردووە, ئاراستەی رای گشتی و بڕیارەكانمان گۆڕیوە, بیرۆكەكەمان هێناوەتە كوردستانەوە, وە ئەم لیستەشمان زۆر زووتر بڵاو كردۆتەوە, بۆیە ئەم چەند دێرە دەنووسم .
رۆژی 10 سەپتەمبەر, وەك هەموو رۆژەكانی دی, كاك عەلی حەمە ساڵەح بابەتێكی بلاو كردەوە بەناوی " لەم نادادیە تاڵە-چوار عەرەب بەوەزیرو بریكاری وەزیر خانەنشینن لە هەرێم" , لە سەردێری بابەتەكەوە دەردەكەوێت ناوبراو بێدادییەكە تەنها لەوەوە دەبینێت ئەم كەسانە عەرەبن, ئەگەر كورد بونایە وەك ئێستا بەلایەوە ئاسایی بوو, وەك لە 33 وەزیرو 37 وەكیل وەزیر, كە پیشەكانیان نەبینیوە وە زۆریشیان دەناسێت باسیان ناكات, تەنها ئەم 4 كەسەی هەڵنابژارد, دەنا خۆ 4 شیوعی دیكەی كوردیش لە لیستەكەدا هەن, ئەمانە لانی كەم كۆی گشتی 70 كەسن, تەنها وەزیرو وەكیل وەزیر بەو پۆستانە خانەنشین كراون, زۆریشیان ناسراون و ماندوبوونیان بە وەزیری بەراورد ناكرێت. ئەم چوار تێكۆشەرە دەبوایە عەرەب بوونەكەیان , كریستانی بوونەكەی هانا ئیمتیاز بووایە بۆیان, نەك نەنگی و پلە دویی, ئەو ئیمتیازە لە ئەنجامی پیاوو ژن باشی و چالاكوانی مەدەنی بوونەوە نەبووە وەریانگرتووە, بەڵكە ئیمتیازێكە لە ئەنجامی شاخەوە وەك كەسانی دی بەدەستیان هێناوە, كە هەندێك بەو هۆیەوە بوونە خاوەند گرد و چاڵە نەت و شاخ و شار و كارگا, بە ناویش كەس ناوێرێت ناویان بهێنێت زمانی دەبڕنەوە, ئەمانیش وەك چەند هاوحزبییەكی كاك عەلی لەشاخ پێشمەرگە بوونە و ئێستا لە پای تێكۆشانیان هەڵگری پۆست و موچەیەكی نادادپەروەرین, كە زۆر زیاترە لە موچەی شەهیدان, پێشتر بە نامەی فەرمی داومان لە پەرلەمانەكەی خۆیان كرد كە موچەی شەهیدان ببێتە ستانداری موچە لە كوردستان, هەموو موچەیەك بە موچەی شەهیدان بپَورێت, گاڵتەیان بەو داواكارییە دەهات, بە تەوسەوە نامەكەیان فڕێ دەدا, لەمەدا لە گەڵیم چۆن دەبێت تێكۆشەرێك چەندە قوربانی دابێت لە موچەی شەهیدان زیاتر وەربگرێت, بە تەواوی پشتیوانم, هەرچەندە موچەكەی خودی كاك عەلیش 17 جاری موچەی ئەبو ڤیان و مامە ریشەو مەلا ئاراس و بەكر تەلانییە؟, بۆیە موچەی تۆو خانەنشینی ئەبو كاروان و ئەو 4 تێكۆشەرە عەرەبەو ئەو 1450 موچە بالایەو ئەو 715 موچە بالا نا یاسییە, ئەو 33 وەزیرە خانەنشینەی كە پیشەكانیان نەبینیووە, زۆریان تێكۆشەرن شایستەی ناوو پێگەی زیاترن نەك موچەی بانتر وە ئەو 37 وەكیل وەزیرە بە هانا ئیدواردی كریستانیشەوە هەمووی نا دادپەروەرییە, نابێت كەسیش داكۆكی لە نادادپەروەری بكات نەخوازەلا شیوعی و كۆمۆنیست و چەپیش بێت , زمانی خوارە بێت بە قەولی پیرێژنان وتەنی, ئێمە رەخنە لە ناوی پۆستەكە ناگرین كە ناوی وەزیرە, رەخنە دەبێت لەوەندەی وەریدەگرن بگرین, كە جیاوازی زۆری خولقاندووەو نا دادپەروەرییە, دەنا زۆری ئەوانە بیان ویستایە دەبونە وەزیر, كە وەزیر دانەر بوون, بۆ كاك قادری حاجی عەلی بیویستایە نابوو بە وەزیر؟, ئایا شایستەی زیاتر نییە؟؟, دەوێریت رەخنە لەو بگریت بۆ ناوی لەو لیستەیە؟؟ خۆ دەنا ئەو 4 تیكۆشەرە كە سیانیان لە ژیان نەماون, یەكیان پێش خانەنشنییەكە بە دەیەیەك كۆچی كردووەو ئاگای لەم بەزمە هەر نییە, بەوانەی ناو حیزبەكەی تۆشەوە, دەیان و هەزاران جاری تۆو پەرلەمانتاران و وەزیرو جێگیری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتییە یاساییەكان ماندوو نەبوونە؟؟, دەقەی پێشمەرگایەتی بەراورد ناكرێت بە ماندوو بوونی ئەو موچە باڵایانە, لێ مەگەر ئەوان بۆ دادپەروەری نەچوونە شاخ؟؟, ئیتر ئەم موچەیە لە پاش چی؟؟؟؟, بەتایبەتیش شیوعی بێت, فەهد و سەلام عادیل ساسۆن دەلال و ........ دینارێك موچەیان هەبوو؟؟؟, ئارام و ئازاد هەورامی گرد و كارگاو كارخانەیان هەبوو؟؟؟, ئەگەر بۆ خەڵكانێك نا دادپەروەریی بێت بۆ شیوعی و چەپ عەیبەشە, شەرمییە.
كاتێك شیوعیەك, چەپێك دەدەن بە تەكما بە ئۆتۆمۆبیلە گران بەهاكانیانەوە, هێندە رقم لێیان دەبێتەوە مەگەر خوا بزانێت, بە من بێت ملیان لە رەگا هەڵقەنم, كە بۆمیش رادەگرن سوار نابم لە گەڵیان, بەلام هەموو عەسرانێك تۆو حیمایەو سایەق و ئۆتۆمۆبیلەكەتم دەبینی ئاسایی بوو چونكە ئیدعای یەكسانیت نەكردووە, یەكجاری حیزبی بۆرژوازین شەڕ لەسەر بەشە كەن نەك دابەشكردن.
قسور بە شیوعی و چەپەكان مەكە, بەلام لە روانگەی عەرەب بوون و ژن بوونەوە نا, بزانە ئەوە رەگەز پەرستی و فاشستییە, كە جاری دووەم كەوتویتەتە ناو هەڵەی گەورەترەوە لە جاری پێشوو, بەوەی دەڵێیت "ڕەوایە ئەوەی تەقەی لە ئاسۆی قومری كرد موچەكەی چارەكێكی هەنا ادور نەبێت!", بۆ تەنها هەنا, لەكاتێكدا تەنانەت لەناو ئەو 4 عەرەبە بە قەولی فاشیستانەی خۆت موچەی لە هەموویان كەمترە, دەزانی سەگیش بە ژن نا حەپێت لە كۆمەڵگای محافیزەكاردا وەك خۆت ئیدعات كردووە لەوێوە هاتویت.
دەزانی 1470 خانەنشینی پلە بالا لە كوردستاندا هەیە, 715یان نا یاسایین, 1166 كەسیان كەم و كوڕی لە دۆسیەكانیان هەیە, زۆرێك لەو 715 ەكەسە پێشمەرگایەتیشیان نەكردووە, بەشێكیشی دیكەشی لە حیزبی شیوعی و ئیدعا كەرانی چەپی دەرەوەی پەكەكەو كۆمۆنیستی كرێكارین, لە ناویانیشدا هەیە تەنها چەند مانگێك لە بەردەم سپلیت كارەكەی ئەنجامداوە, تیایاندا هەیە چەندین ساڵ خزمەتی پێشمەرگایەتی و رۆژنامەنووسی و ئاوارەیی بۆ نووسراوە بە ساختە؟؟؟؟, هەشە پۆستەكەی بینیوە بەلام لە سەردەمی بەعسدا؟؟,دەزانی چەند پێشمەرگە خانەنشینە هێندەش خزمەتی بردۆتەوە بۆ سەر پیشەكەی .
لە پەراوێزی ئەم نووسینەدا دەمەوێت چیرۆكی خانەنشینی كازم حەبیب بگێڕمەوە, دەیزانی خەریكی ئەو هەڵمەتەم و دەستخۆشی لێمە كرد وتی" من مامۆستای زانكۆی فەسڵ كراو, بەڕێوەبەری گشتی لە وزارەتی كشتوكاڵ بوومە لە عێراق, زیندانی سیاسی لە گەڵ تاڵەبانی لە یەك ژور, دوای روخانی رژێم هاتمەوە بچم لە عێراق مامەڵەی خانەنشینی بكەم, تاڵەبانی ناردی بە دواما وتی بۆ كوێ, دیارە من نەماوم, دەبێت لە كوردستان خانەنشین بیت, مافت بەسەرمانەوە هەیە, ئەوە منی تووشی ئەم بەزمە كردو نازانم چی بكەم, دەنا لەوێ هەم ئیمتیازاتم زیاتر بوو, هەمیش هەموو رۆژێك نایدەنەوە چاوماو دەنا من پێم خۆش نەبوو بە پێشمەرگایەتیش لە كوردستان خانەنشین بم, وەڵا كاكە عەلی جەلال وەرەتنی .
لیستی ناوەكان پێشتر بلاومان كردۆتەوە:
https://www.facebook.com/%D9%87%DB%95%DA%B5%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%D9%BE%DB%95%D8%B1%D9%88%DB%95%D8%B1%DB%8C-OJC-Organization-of-the-Justice-Campaign-1529892493937226/photos/1685788505014290/
https://www.facebook.com/%D9%87%DB%95%DA%B5%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%D9%BE%DB%95%D8%B1%D9%88%DB%95%D8%B1%DB%8C-OJC-Organization-of-the-Justice-Campaign-1529892493937226/photos/1685788468347627/