نەخۆشیشی پێویستە
                2021-09-12 12:07:21
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
*باوەڕکردن بە موقتەدا ئەو مناڵەم بیر ئەخاتەوە کە وای ئەزانی دایکی بەڕاستی ئەچێ پشتی باوکی بشوات.
 *زۆر زەحمەتە کوێخای گوندی سەری کێرێ بیت و شوێن نەبێ لێی دابنیشیت.
*لە نیشتیمانپەروەرێکم پرسی بۆچی خۆت ناکوتیت ؟ وتی هەڤاڵ گیان  ئەم وڵاتە نەخۆشیشی پێویستە.
*قەت ئەو ڕۆژە نابینم لە سلێمانی یەوە تەلەفونم بۆ بکەن  بڵێن ئێستا لای ئێوە سەعات چەندە؟
*سوکرات قسەیەکی مەشهوری هەیە ئەڵێ ئەوەی کە حەزی لە حەلقەی کۆری یە هەر ئەم هەرێمەی قابیلە.
*لەمەولا ئیتر  بچیت بۆ حەفلەش ناوێرم بڵێم بە خۆشی و بە شادی ، لە ترسی پەڕلەمان .
*مرۆڤ ساڵ بە ساڵ ئاواتەکانی گەورەتر ئەبن ، مەسەلەن پار ئاواتەخوازبوم  حیزبێکمان لە کۆڵ بێتەوە، ئەمساڵ پێنج .
*ئینسان یەک جار ئەمرێ، مامی موەزەفی ساختەچی  ساڵی شەش حەوت جار.
*دەم ئیعتیادی یە بەس کە فڵقی لەگەڵدا بوو  ئیهانەیە، دیموکراسی و عێراقیش وان .
*میللەتێکین تەباترین برا پێیان ئەڵێین برایانی زیزی.
    