Draw Media

کاتێک، مرۆ بەهای نامێنێت...!

کاتێک، مرۆ بەهای نامێنێت...!

2021-09-11 08:36:39


سەهین موفتی

- پیاوێک، ژنەکەی خۆی کوشت
- ژنێک، منداڵەکەی خۆی فڕێدا
- بەهۆی گاڵتەو دەمەقاڵێ، گەنجێک هاوڕێکەی خۆی کوشت
- برازایێک، مامەکەی خۆی کوشت
- باوکێک، دوو کچەکەی خۆی کوشت
- نێرینەیەک، هاوسەرەکەیی و خەسووەکەی کوشت
- ژنێک، هاوسەرەکەی بە هاوکاری دۆستەکەی کوشت
- لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتیی ژنێک کوژرا
- یاریی ئەلیکتڕۆنییەکان، گەنجێکی بە کوشتدا
- بازرگانێک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
٭  ژیانئاوایی تاکەکان، بەهۆی خنکان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل و رووداوەکانی دی، لەملاوە.

ئەمانە، سەردێڕی سەرەکی هەواڵی رۆژانەی مێدیاکانن لەم نیشتیمانەی ئێمەدا، ئەگەر قەیرانی مرۆیی نەبێت، چی ناوێکی دی دەبێت؟ 
ئەمە، دەسەڵاتی جێبەجێکردن نین ئەم هەموو خوێنەی رشتوون..! 
ئەوە، ئێمەین بە خوێنی یەکتر تینووین، بە ناوگەڵی یەکتر برسین، خۆمانین هیچ بەهاو پیرۆزییەکی هەناسەدانی مرۆڤەکان، نابینین...!
ئێمەین، میللەتێکین دەبێت حوکمی چەکوش لەسەرمان جێبەجێبکرێت، ئێمەین ژیانمان خۆشناوێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand