سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەسڵی مەسەلەکە ئەمەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئەیلوول 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ستران عەبدوڵلا

ئێمە لە بنچینەدا کوڕی بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری یاساغین، لەتەواوی «کوردستانەکان» و وڵاتانی دراوسێدا قاچاخی سیاسیین و خۆشیان پێمان نایە. کوڕی بزوتنەوەیەکین ستوونە پتەوەکەی پێکھاتنی، بەھانە سەرەکییەکەی دروستبوون و مانەوەی تا ئێستای ماف و داخوازییە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانە. بەم مانایە ئێمە بزووتنەوەی مافەکانین. بۆ ئەوەی ئەم شرۆڤەش جێی خۆی بگرێ و مانای خۆی وەربگرێت گەرەکە ئێمە خەسڵەت و پێگەی خۆشمان بزانین. بزووتنەوەی کوردایەتی تا ئێستاش بزووتنەوەیەکی قاچاخ و دانپیانەنراوە. « لەم بەشەی باشوور دانپیانانێکی نیوداشی ھەیە» ئەوەی تێیدایە و خزمەتی دەکا، ئەوەی پێشمەرگەیەتی و ھەڤاڵی ریزەکانێتی نە دەترسێ و نە دەبێ بترسێ، ھیچ سوکایەتی و جوێن و زبری و ھەڵچوونێکی ناڕەوا پاشگەزی ناکاتەوە، بۆیە ھەق نییە کەس ھەڕەشە و گوشارمان لێ بکا و تۆمەتی ئاست نزم و شەرمەزارمان بۆ بتاشێ. لە داگیرکەر نەترسین حەتمەن لە جاشی فیکری و مەفرەزەی رەدوکەوتوو و میلیشیای ئەلکترۆنی ئێوە ناترسین.

بە ویژدانی گیانبازێکی ئازادیخوازەوە لەھەر وێستگەیەکا تۆزێ بیری لێ دەکەینەوە و کەمێ دەست لەسەر دڵ دادەنێین تا بە«چاوی دڵ» ھەڵسەنگاندن بکەین و کەمێکی زۆریش دایبرێژین ئینجا بڕیارە دروستەکە بدەین.

لەبەر ئەوە لێکدانەوەیەکی ھەڵەیە ھەندێك کەس پێی وابێ بە زبری و زەبر دەتوانن کار لە روانین و بژاردەکانمان بکەن.

ھەر لەرێوە ئەو قەدەرەمان ھەڵبژاردووە،لەبنچینەدا کە پێشمەرگەین ، دیارە پێش مەرگ کەوتوین. کوڕ و کچی کوردایەتیین بە ستایڵی یەکێتیانە و جەلالیانە ، بۆ ھەوەس و فیز پێشمەرگە نیین، بۆ روانینی خۆمان دەروێشین، بە سروشتی بزووتنەوەکەمان قاچاخین فەقەت قاچاخچی نین و بە ئیستلاحی کۆنی عوسمانی «ئەشقیاین»یان «عوساتین »لە پێناوی مەسەلەیەکی رەوادا کە مەسەلەی نەتەوە و نیشتمانەکەمانە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!