بیرەوەری کاری پەیوەندی دیپلۆماسیم لە ئەفغانستان و عیراق و کوردستان
2021-09-08 12:14:24
فازڵ كوردی
پاش ئازادکردنی ئەفغانستان لە دەست تاڵیبان و گروپە تیرۆریستە ئیسلامیەکان لەلایەن هێزی هاوپەیمانان، هێزەکانی نەیتۆ پاراستنی ناوشاری (کابوڵ)ی سپارت بە هێزی سەربازی ئەلمانیا بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی شار، بۆ ئەم مەبەستە سەربازەکانیان شەو دەبوایە لە شەقامە تاریکەکانی شار بسووڕێنەوە!
لەسەر داوای حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ پاراستن و سەلامەتی سەربازەکانیان، کۆمپانیای (سیمنس)ی ئەڵمانی پڕۆژەیەکیان گەڵالە کرد بۆ ڕووناک کردنەوەی شەقامەکانی کابوڵ بەتایبەتی ڕێڕەوی سووڕانەوەی شەوانی سەربازەکانی ئەڵمانی!
وەک نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان، (ئەخزەر ئیبراهیمی) منی ڕاسپارد ئەندامێتی شاندکە بکەم بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ئەفغانی، پلانەکە داڕێژرا بۆ ئەوەی سەردانی وەزیری پێشەسازی بکەین، کە چوین بۆ وەزارەت و لای کاکی وەزیر پاش شێکردنەوەی بابەتیانەی پڕۆژەکە لەلایەن نوێنەری کۆمپانیاکە هەروەها منیش باسی سوودەکانی ڕووناک کردنەوەی ناوشارەکەم بۆ کرد، کاکی وەزیر ڕووی کردە من و ووتی پڕۆژەیەکی زۆر باشە بەڵام ئێمە چەندمان دەست دەکەوێ؟؟
""شەقامەکانی پایتەختی بۆ ڕووناک بکەوە بە خۆڕایی، پارەش بدرێ بە کاکی وەزیر""!!
لە پڕۆژەیەکی هاوشێوەی (پی ئاڕ تی) لە موسڵ بۆ هاوئاهەنگی نیوان زانکۆی سەڵاحەددین و موسڵ و کۆیە و دهۆک و سلێمانی لەگەڵ زانکۆی (هاوای) بۆ توێژینەوەی زانستی کشتووکاڵی، خۆم سەردانی هەرپێنج سەرۆکایەتی زانکۆکانم کرد و بڕیاری کۆنفرانسێک درا کە دوو پرۆفیسۆری زانکۆی هاوای سەردانی عیراق و کوردستان بکەن. دوو پرۆفیسۆرەکە هاتن و کۆنفرانسەکە بەسترا لە کۆلیجی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەددین بە ئامادەبوونی زانکۆی موسڵ و دهۆک و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر و ئەندامێکی (پی ئاڕ تی) کەرکوک بەڵام زانکۆی کۆیە و سلێمانی ئامادەنەبوون لەبەر ئەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین ڕێگریان کردبوو لە ئامادەبوونیان چونکە پێیان ناخۆش بوو! کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو ئەنجام درا و کار گەیشتە مۆرکردنی یاداشتی لە یەکگەیشتن لە نیوانیان زانکۆکان، زانکۆی موسڵ یاداشتەکەیان مۆریان کرد بەڵام سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین (د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) ووتی ئێمە پێویستمان بە ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا هەیە! گەڕانەوەم بۆ موسڵ دواکەوت بۆ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەبارەی ئەم پرسە لە گەڵ وەزیری خوێندنی باڵا (د. ئیدریس هادی).
هاوشێوەی وەزیرەکەی ئەفغانستان، کاکی وەزیر زۆر بە بەڕاشکاوانە ووتی وەک دەستپێک بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستمان بە پێنج ملیۆن دۆلارە بۆ وەزارەت بۆ کارکردن لەسەر ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەددین! هەروەها ووتی ئێمە ئامادەنین بۆ هەرپڕۆژەیەک ئەگەر گووژمەکەی لە پێنج ملیۆن دۆلار کەمتر بێ و پارەکەش پێشەکی بەر لە دەستپێک بخرێتە سەر هەژماری وەزارەت! پڕۆژەکە شکستی هێنا بۆ زانکۆی سەڵاحەددین بەڵام زانکۆی موسڵ بەردەوام بوون...
هاوشێوەی وەزیرەکەی ئەفغانستان، وەزیرەکەی خۆشمان داوای پارەی کرد... ئاو بێنە دەست بشۆ.
ئەمە بەشێک لە ئیمێل گۆڕینەوەیەک لەگەڵ زانکۆی هاوای:
Please note that all your transportation movements, accommodations, security, and other logistic requirements will be handled by Salahaddin University,
for Ron Senykoff and myself (USAID), we will travel with the University of Mosul staff. The trip will be for one day on May 19th, 2006, to Erbil.
We will meet all of you, including other University Representatives, at the University of Salahaddin's Culture Center (Engineering College Compound).
The time will be at 11:00 AM, later at 03:00 PM we will have another meeting with UN and other international organizations. This meeting will be at the UN compound in Erbil.
The rest of your trip and staying in the region has been coordinated and organized by University of Koya, including Sulaimania, and University of Dohuk accordingly.
We are looking forward to further opening university to university dialog.
Sincerely,
Fazil Kurdi فاچل الکوردی
PRT/USAID Senior Programs Assistant
UN/NGO Coordinator, U.S. Embassy Office (PRT) Mosul
FOB\Camp Courage, APO AE 09334
Office: 1 (240) 553-0661 x4220 --- 0770 308 8336 Cell.
[email protected]
جێگای وەبیرهێنانەویە لە هاوینی ٢٠٠٣ لە قەندەهار بووم ڕاسپێردرام بۆ ئەندامێتی شاندی دانووستاندی پڕۆژەیەکی گەڵالەکراوی ئاشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەرقەراری سیاسی و ئەمن و ئاسایش لە ئەفغانستان بۆ گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتە تازە بەسەرپێکەوتەوکەی ئەفغانستان بەسەرۆکایەتی حامد کارزای لەگەڵ تالیبان! ئەندامیتی شاندەکە پێکهاتبوو لە من و سەرۆکی بەشی سیاسی و سێ کارمەندی یاریدەدەری ئەفغانی، لە ڕیگای یاریدەدەرەکان کەناڵێکی گفتوگۆمان کردەوە لەگەڵ چەند هەوادارێکی تالیبانی میانڕەو لە قەندەهار (لە پڕۆژەکە تالیبان پۆڵین کرابوون لەنێوان تالیبانی توندڕەو و میانڕەو).
هەوادارەکان ووتیان زەمینەسازی کۆبوونەوەیەکمان بۆ سازکردوون لەگەڵ سەرکردەکانمان لە شاری کوێتە لە پاکستان! ڕاپۆرتێکمان بەرزکردەوە بۆ ئەخزەر ئیبراهێمی لە کابووڵ ئەمیش ڕەزامەندی حامد کارزای و هێزی هاوپەیمانانی وەرگرت بەتایبەتی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کوێتە! بەیانیەکی زوو ئەو پێنج کەسەی کە کارمان لەسەر پڕۆژەکە دەکرد بە دوو ترومبێڵ بەڕێکەوتین لە قەندەهار بۆ سنووری پاکستان، لەسەر سنوور تالیبان پێشوازیان لێکردین و پارێزگاریان کردین هەتا هوتێلی (سیرینە) لە کوێتە، ئاگادارکراینەوە کە کۆبوونەوەکە لەسەر خوانی نانی ئێوارە بەڕیوەدەچێ لەماڵی یەکێک لە سەرکردەکان! لەگەڕەکێکی میللی پێشوازیەکی گەرم و گوڕیان لێکردین لەلایەن سێ سەرکردەی تالیبان، زۆر بەسادەیی لەسەر عەرز مافووریان ڕاخستبوو هەم بۆ دانیشتن و هەم بۆ خوانی ئێوارە! بۆ دڵنەوایی ئێمە بەر لەهێنانی خواردن و خواردنەوە باسی (پەشتوون والی) یان بۆ کردین کە یەکێکە لە کۆڵەگە هەرەگرنگەکانی کەلتووری پەشتوون کە پێکهاتووە لە سێ پایە (شەرەف، تۆڵە، مێوان و خانەخوێ)! بەپێی ئەوەی ئێمە مێوان بووین و ئەوانیش خانەخوێ، ووتیان ئەمن و ئاسایشی ئێوە پارێزراوە و بەبێ هیچ دوودڵیەک خواردن و خواردنەوەش نۆش کەن! پاش خوانی ئیوارە بەتایبەتی لەمیانی چا خواردنەوە لەسەر هێڵە گشتیەکان پێکهاتین بۆ بەرقەراری سیاسی و ئاسایشی ووڵات لە بەرامبەر چەند وەزیرێک و چەند پۆستێکی کارگێڕی بەتایبەتی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان! تالیبانەکان زۆر پەرۆشی گەڕانەوە و بەشداری حکوومەت بوون.
ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلمان بەرزکردەوە بۆ ئەخزەر ئیبراهیمی لەگەڵ لیستی ناوی سەرکردە میانرەوەکان، ئیبراهیمی داوای کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕووی لەگەڵ ئێمە کرد لە کابوڵ، کۆبوونەوەکە کرا و چاوەڕێی وەڵامی ئەرێنی بووین! پاش گەڕانەوەمان بۆ قەندەهار لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەخزەر ئیبراهیمی ئاگاداری کردینەوە کە پڕۆژەکە ڕەت کراوەتە لەلایەن چەند کەسێکی شەڕخوازی چاوچنۆکی گەندەڵ کە کۆنترۆڵی جومگە بەهێزەکانی حکوومەتیان بەدەست بوو کە هەتا حامد کارزای دەسەڵاتی بەسەریانەوە نەبوو بەتایبەتی تاجیکەکان بەشێوەیەک وێنای تالیبانیان کردبوو کە تالیبانی میانڕەو بوونی نیە، تالیبان هەموو تووندڕەون و تیرۆریستن! حامد کارزای لەبەر دووبەرەکی حکوومەتەکەی و دابەشبوون بەسەر دوو بەرە (پەشتوون و تاجیک) پڕۆژەکەی ئێمەی هەرەس پێهێنا...
ئەو کەسانەی پڕۆژەکەی ئێمەیان هەرەس پێهێنا، لە مانگی ٨ی ٢٠٢١ پاش بڕیاری پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەرگەی ڕۆژێکی پێشڕەویەکانی تالیبانیان نەگرت!!!!
بۆ زانیاری و بەرچاوڕوونی، وەک بەڵێندەرێکی شارەزا لە کاروباری کوردستان و عیراق و ئەفغانستان لە مانگی ٧ی ٢٠٠٨ هەتا مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ بەشێک بووم لە ستراتیج و داڕێژەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کوردستان و عیراق و ئەفغانستان لە میانەی کارکردنم بۆ وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری.
لەبارەی پاشەکشێی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە لە ٣١ی مانگی ٨ی ٢٠٢١ هێزەکانی ئەمریکا بە یەکجارەکی کشانەوە لە ئەفغانستان:
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ) لە مانگی ٢ی ٢٠٢٠ کەناڵێکی گفتوگۆی ئاشتی کردەوە لە نێوان ئەمریکا و بزووتنەوەی تالیبان پاش ئازادکردنی هەندێک لە سەرکردەکانی تالیبان کە دەستبەسەر بوون لە پاکستان لەوانە (مەلا برادەر) و چەند سەرکردەیەکی دیکە! گفتوگۆکە ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی (دۆناڵد ترەمپ) و وەزیری دەرەوە (مایک پەمپیۆ) بوو لە ڕێگای زەلمای خەلیلزاد. ""زەلمای خەلیلزاد هیچ دەسەڵاتێکی نەبوو تەنها ڕۆڵی پەیوەندی و هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ تالیبان""!
پوختەی پڕۆژەکە بریتی بوو لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ١ی مانگی ٥ی ٢٠٢١ بە مەرجێک تالیبان و حکوومەتی ئەفغانی پێکبێن لەسەر حکومەتێکی بنکە فراوان بەهەموو پێکهاتەکانی ئەفغانستان بە بزووتنەوەی تالیبانیشەوە، لەهەمان کات تێکەڵەیەک لە هێزێکی بچووکی ئەمریکا و هاوپەیمانان و ئەفغانستان جێگیر بکرێن لە فڕگەی بەگرام لە ویلایەتی پەروان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی قاعیدە و داعش!
بەڵام کاتێک جۆ بایدن سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست زەڵمای خەلیلزادی دەستکراوە کرد بە هەموو دەسەڵتێک کە بە بۆچوونی من گەورەترین هەڵەی جۆ بایدن بوو دەسەڵاتی ڕەهای دایە دەست کەسێکی گەندەڵ و کەسایەتی تێکشکاوی داوێن پیسی وەک زەلمای خەلیلزاد لەهەمان کات کارکردن لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان (ئەشرەف غەنی) کە من خۆم ئەزموونی کارکردنم لەگەڵ هەبوو لە ساڵی ٢٠٠٢ کاتێ ڕاوێژکاری دارایی (ئەخزەر ئیبراهیمی) نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بوو و بۆ ماوەیەکیش لە یەک ژوور دەخەوتین لە کابول! بەهەموو پێوەرێک ئەشرەف غەنی شایستەی سەرکردایەتی نەبوو بەتایبەتی سەرۆکی ووڵات چونکە ئەمیش کەسێکی هەڵپەرست و کەسایەتی تیکشکاوێکی تر بوو هاوشێوەی زەلمای خەلیلزاد.
بەکورتی و بە کوردی سێکوچکەی سێ گەندەڵ و کەسایەتی تێکشکاو (جۆ بایدن و ئەشرەف غەنی و زەلمای خەلیلزد) هەرەسیان بە چەکەرەی دیموکراتی هێنا لە ئەفغانستان!
جۆ بایدن دوو هەڵەی کوشندەی کرد، هاوشێوەی (جۆرج بووش)ی کوڕ کاتێ دەسەڵاتی ڕەهای دایە زەلمای خەلیلزاد لە عیراق وەک باڵوێزی ئەمریکا دەستنیشانی کرد کە من خۆم ئەزموونی کارکردنم هەیە کاتێ بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئاژانسی ئەمریکی بووم بۆ بوژانەوەی نێودەولەتی لە موسڵ. زەلمای خەلیلزاد لەم ئاستە نەبوو ببی بە باڵوێز! دەرئەنجامەکەشی ئەوە بوو عیراقی بە دەردی ئەفغانستان برد.
هەڵەی دووەمی (جۆ بایدن) لەبارەی کشانەوەی لە ئەفغانستان هەمان هەڵە کوشندەکەی (بەڕاک ئۆباما) کردەوە کاتێ بۆ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق! داعش لە ماوەیەکی کوورت تاوانی نزیکەی نیوەی عیراق بگرێت و بەغدا و هەولێریش لەژێر هەڕەشەی داگیرکردن بوون، دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو داعش دەولەتی خەلافەتی دامەزراند.. جارێکی تر سەرکردە عیراقیەکان بەهەلەداوان داوای هاوکاری هێزەکانی ئەمریکایان کرد بۆ وەستاندنی پێشڕەویەکانی داعش بەتایبەتی لە ترسی داگیرکردنی بەغدا و هەولێر.
جێگای ئاماژەیە، ئەمریکا تاکە هێز کە پێی سەرسام بووبێ لەشەڕی تیرۆرستانی داعش، هێزەکانی سوریای دیموکراتە کە وەک هاوبەشێکی ستراتیجی دەبیندرێن لە