چۆن ئەزانی؟
2021-09-07 07:54:26
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
_تەصەور ئەكەم ئەم حەفتەیە شەش كۆڵەكە بۆ عاسمان دابنێن .
+چۆن ئەزانی؟
-ئەی ئەوە نی یە پارتی چاكسازی ئەكات!!
***
-لەوە ئەچێ برادەران قنگیان ببێ بە ماش.
+چۆن ئەزانی؟
-زۆر مەشغوڵن ، سەریان بووە بە ئاش.
***
_ قەرار دەرچووە سوێندی درۆ بە گوناح حساب ناكرێ.
+چۆن ئەزانی؟
-مەلایەكی دوانزە عیلم دەڵاڵی عەرزەو خانووشە.
***
-لەوانەیە پیرەمێرد عیلمی غەیبی پێ بووبێت.
+چۆن ئەزانی؟
ئاخر نوێنەرەكانی ئەمڕۆش هەرزە وەكیلی شاری خامۆشانن.
***
-من ئەقڵم بێ لە ئاودەستیش حەرەسی بۆ دائەنێن.
+چۆن ئەزانی؟
ئەی ناڵێن لەگەڵ تڕی خۆیدا شەڕ ئەكات؟!
***
-خۆتان هیلاك مەكەن ، سەرەوە فەحسكردنی ناوێ.
+چۆن ئەزانی؟
-ژێرەوەییم بینی ، هەلاهەلا بووە.
***
-ئێرە بە كەڵكی ژیان نەماوە.
+چۆن ئەزانی گەورەم ؟
-كیتابمان بۆ هاتووە.
***
هەبێ و نەبێ ئەو فیتەرە یەكێتی یە.
+چۆن ئەزانی؟
-عەرزم كرد سەیارەكەم تەقەی تێكەوتووە، ئەڵێ موشكیلە نی یە، دەنگی تەسجییلەكەی زیاد كە.