كێشه ی دوو هاوسەرۆكەكه سووچی خۆیان بوو یان سیستمەكه .؟؟؟؟
2021-09-06 12:20:50
سالاری بازیان
سیستەمی هاوسەرۆکایەتی ئەم سیستەمه له ٨ هەشت کتێبی نزیکەی ١٠٠٠ هەزار لاپەڕەی لەسەر نووسراوە بە قەڵەمی نووسەری بە تاشەبەردەکانی ئیمڕاڵی یەوە گیردراوە له سەروبەندی كه مام جلال نه خۆش كه ووت من خۆم ئەم سیستەمەم بۆ یەکێتی پێشنیار کرد وەلی ووتم ئەبێت یەکێ لەهاوسەرۆکەکان هێرۆخان بێت له چەند مانگی ڕابووردوو له پانێلی هەمان شێوە هاوارمان كرد و ووتمان ئەم سیستەمە ئەبێت فەلسەفەکەی شۆڕبێتەوە ئایە گوێتان لێگرتین؟
ئێستا پرسیارەکان لێرەن ئەوانەی سیستمەکەیان مەتڕەح کرد چەند دێڕی ئەم ١٠٠٠ هەزار لاپەڕەیان خوێندەوە ؟
وێراین پێتان بڵێین کاکە با یەکێکی ژن، بێت؟ دەروێشێ جەسارەتی کرد بڵێ كاكه سیستەمەکە لەنگه سیستمەكه بۆ مۆڕاڵی سیاسی و بەشداری ژن؛ بیناكردنی دیموكراتیه؟
چاپلوسێ نەبوو یەک ڕۆژ ماستاو نەكاو بڵێ براله هاوسەرۆكایەتی بۆ دابەشكردنی غەنیمەتی دوای جەنگ نیه؟ جاسوسێ نەهات ڕاپۆرتێ به ویژدانەوه بدات پێتان بڵێ كاكه خەڵك له ئەتوارتان ئەترسێ نەوەك خۆشی بوێن؟ ڕاوێژكارێكتان نەهات بڵێ بابه كەوتوون بەسەر دونیایەك له خەزێنەی ٤٥ ساڵ و خوێن و خەباتدا؟ ئەم كاسەلێسانەی قسەی یەکترتان بۆ ئەهێن تۆڕیان دەنەدەرەوە؟ دووربین مەخفیەك ویژدانی نەجوڵا بڵێ لەشی ڕووت و قوتی تێكوشەرانی دێرینتان بۆ چی یه؟ توڕەیان مەكەن و بادار و بەرد به یەکەوە گڕ نەدەن ؟؟
قەلەم بەدەستیێ نەهات بڵێ له بری یەك شكاندن فەلسفه و فكری سیاسیتان گەشه پێبدەن مۆڕاڵ بكەنەوه بیری ئێستا و داهاتوو؟ قاچاخچیهك نەهات بڵی كاكه وا ئابڕوومان ئەچێت ؟؟
یاریكەرێك نەهات بڵێ بە پوولی دۆمینه خانوو دروست كردن كه یەكێكی ڕووخا كەس به پێوه نامێنێت؟ هەرچی تۆوكەی ئه وەش دەدوریتەوه
سیاسیەكی بەویقاڕ و دونیا دیده مووحبەتی نەكردبڵی( سەركەوتن بەسەر شاخی هیمالایه دا چەندین ساڵی دەوێ كەوتنه خوارەوه چركه یه كی به سه)
ئێوه ئاسان و زووكەووتن بەسەریدا ئەوانەی (كاك نەوشێروانیان. )دەرپەڕاند ئێوه دوورتان خستنەوە وەلی تحصیل حاصل له نەتیجه دا ئەوانەی پێتان ئەووتن كۆن وەك خۆیان مانەوه ئەوەندە بە ئارامی دان به خۆدا گرتندا ڕۆژیان بەڕێدەكرد بەهاری كورتی هاوسەرۆكی تەمەنی كورتی پایزی خۆیان نەزایه ی كردن نه له ناو بران به ڵكو دەبێت جارێكیتر بەحكمەتی دانایی له دیزاینی یەكێتیدا نەقشیان هەبێت .
چوونكه هەم پەیوەندیەكی شریتی نەپچراویان هەیه هەم چەرخی دەورانی یەکێتی به كامی دڵی ئەوان وەرچەرخا غرور گەورەترین دەردە بۆ مرۆڤ (گەڵای دار وەختێ دەکەوێتە سەرزەوی فکر ئەکاتەوە بۆتە تەڵا) لە کۆنگرەی چوار تەواو بووین لە کۆبوونەوەیەکی هەڤاڵانی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیدا( ووتم خراپترن کۆنگرە لە مێژووی یەکێتی دا ئەم کۆنگرەیە بوو هەڤاڵان ئێمە چووین ئێوە نەهاتن ئێمە سێ ژەم نانی باشمان خوارد ئێوە نەتان خوارد) هەر کەس بیەوێت سەرۆکی یەکێتی بێت دەبێت چەند ستوونی هەیە لە بیری نەکات
١/گیرفانی هی خەڵک بێت گیرفانی خەڵک هی ئەو بێت. سەرکردە بە پارە نابێتە سەرکردە بەڵکو ئەبێتە پولدار هیچ سەرکردەیەکی پولدار ئارام سەری نەناوەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یا کوژراوون یا لە زیندان غەفەخان بوون یا لە تاراوگە دیقیان کرد
٢/ده ست له یه خه ی بازاڕ بكاته وه و گه نده ڵكاران بده نه دادگاو دادگاش ئازاو ئازاد بێت حه رام بوو هه مووكه س حه رام
٣/شۆڕبێتەوە بەناو کێشە و ئازاری کۆمەڵگە دا دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم بکات.
٤/ئیدارەی ململانێکان بدات نەوەک تەسفیە چوونکە لە دەستیدا دەشکێ تەکەتوولچیەکان بۆ دەرەوە سیاسەتێکە دەردی یەکێتی تیمار ناکات قوڵتری ئەکات.
٥/تا نەفەسی ڕەخنە، ئازادی ووتاردان بێت یەکێتی بەهێزتر زیاتر دەبێت.
٦/یەکێتی سازمانە ئەمە قسەی سیاسیەکی دیاری ئێرانیەکانە وەلی ووتی کە کێشەتان ئەوەیە سەرکردەکانتان ئەم سازمانەی بۆ ڕێکناخرێت.
٧/ژیانی حیزبایەتی کە لە ناو یەکێتیدا شەت و پەت بووە چاک بکرێتەوە ئەندام بۆتە کادیر، کادیر بۆتە بەرپرس، بەرپرس بۆتە جێگر ( بایدن) نیوەی گۆی زەوی بەڕێوە دەبات یەک جێگری هەیە. لێپرسراو مەڵبەندمان هەیە ٦٠ شەست جێگری هەیە زۆر کادیر یەعنی زۆری کێشە و کەمی کارکردن.
٨/یەکێتی ناناسینەوە ئەم باشترین پڕماناترین ڕستەیە وەلی دەبێت چەتری یەکێتی سێبەر بۆ هەموو ڕەنگ و شار و خەڵکەکەی بێت چه تری یه تۆوی عشق و خۆشەویستی بڕوێنێتەوە یەکێتی لە بازاڕ بەرژەوەندی رزگار كرێ تێڕوانین بۆ یەکێتی لە بەرژەوەندیەوە بگوریت بۆ عیشق... لایەنی کەم عەدالەت خوازی بکرێتەوە پرەنسیپ و لەنێوخۆدا جارێكی تر بگوازریته وه بوناو كومه لگا لە ڕووی کرداریەوە کارێکی دژوارە وەلی شاعیر ووتەنی ( لە پەنجەرەوە سەیرکردنی جوانی باران و, تیشکی خۆر،
كوچه سه یركردنی عیشقەکەت کارێکی ترسنۆکانەیە دەبێت خۆت بەیتە بەر بارانەکە و تەڕ بیت ڕێک سەیری چاوی عیشقەکەت کەی خۆت بدەیتە بەرخۆر...بێته ناو كوچه كه وه شه رو ئاشتی كوچه كه بكه یت داد و هاوار بكه یت مردن وژیان له ویدا بببینیت له یوتو پیاوه ببیته واقع )ئەگەر نا شەوێک دەخەووین بەیانیەک هەڵدەستین بۆ مەرگی حزبەکەمان ئەگرین