هەر کە زانی
2021-09-05 06:24:52
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
*ئینسانی ئەم دەوروزەمانەیە هەر کە زانی بایەخی پێ دەدەیت تڕی زل دەبێت .
*بەقاڵ هەر کە زانی تەماشای ناکەیت چوار تەماتەی خراپت بۆ تێکەڵ دەکات.
*بەلەدێ هەر کە زانی وەختی ئینتیخاباتە شۆستەکان بۆیاخ دەکاتەوە.
*قەدەر کە زانی میللەتێک هیچی لە باردا نییە بە پەڕلەمان کەری ئەکات.
*قەواعیدی عەرەبی هەر کە زانی کوردیت دەست لە موزەکەر و موئەنەس ئەشوات.
*میکرۆفۆنەکە هەر کە زانی قسەکەرەکە دکتۆر وانێکە دوو دەنک پاراسیتۆڵ قووت ئەدات.
*خاڵم هەر کە زانی پەیامنێرەکە هی کوردستان بیست و چوارە دەست ئەکات بە زەمی ڕووداو.
*ڕیخۆڵە هەر کەزانی ژەمەکەی ناو مەعیدە قاورمەی نۆکە وەکو مار پێچ ئەخوات.
*جادە هەر کە زانی ئەبێ بە دوو ساید ئەوەڵ شت بەنزییخانەیەک قوت ئەکاتەوە.
*حیزبی عەلمانی هەر کە زانی بۆی دەست نادات بای ئەداتەوە بەلای شێخ و عەشرەتدا.
*یەکێتی هەر کە زانی موشکیلەکەی خەریکە حەل ئەبێ نیشانە لە موشکیلەیەکی تر ئەگرێتەوە.
*کاکم هەر کەزانی ئاوەکە لێڵە ئەڵێ من بکەن بە سکرتێر.