سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دیسان غەدر لە نەوشیروان مستەفا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئاب 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولڕەزاق شەریف

 من ئەمزانی و بیستبوم کە چالاکی هەفتاوشەشی لێدانی پارێزگای سلێمانی نەخشە و دارێژەر و سەرپەرشتیارەکەی کەسێکە لە ژیاندا ماوە، هەرگیز نەباسی کردوە و نە حەزیشی لە باسکردنیەتی، جارێک پێم وت کە بۆ مافی مێژویی خۆی و کۆمەڵە هەقوایە لە چاوپێکەوتنێکدا، باسی بکات، ئەو لەوەڵامدا، وتی : کەس هەیە ئەوەندە بێ ئەقڵ بێت باسی چۆنیەتی کوشتن و هەوڵی کوشتنی کەسێک بکات و لەسەرخۆی بیکات بەماڵ . 
ئەوکات و رۆژی روداوە، مەلا بەختیار( بەپێی نوسینەکانی خۆی ) کەمتر لە مانگێک بو بۆ یەکەمجار هاتبوە سلێمانی، دیارە ئەوسای شاری سلێمانی و کۆڵان و شەقامەکانی بە کاتێکی وەها کەم و کەمترین جوڵە تیایدا ( چونکە بۆ کاری نهێنی هاتبو )، کەس ناتوانێ شارەزای ببێ، چجای نەخشەی چالاکییەکی وەها دابڕێژێ و سەرپەرشتی کردبێ، بەڵام شانسی ئەو، ئەو رۆژە لەگەڵ پیاوی یەکەمی چالاکیەکەدا، لە دوکانی عەلی خەیات لە شەقامی مەولەوی دانیشتوە .
 ( من ناتوانم بەبێ روخسەتی خۆی کە بەدرێژایی ئەو مێژوە نەیویستوە ناوی بهێنرێت لێرەدا، ناوی بهێنم ). ئێ مەلا بەختیاریش ئەزانێ ئەو هەرگیز باسی ناکات، بۆیە زۆر بەئاسانی بەتەنیا دەست بەرزکردنەوەیەک ( کە ئەوەش هەر پیاوی سەرپەرشتیار دوای وەرگرتنی وەڵامی تەلەفۆنەکە پێی وتبو بڕۆ ئەوبەر جادە و دەستێک بۆ برادەرانی سەربانی دوکانەکان بەرزبکەرەوە ) ئیتر خۆی خستۆتە شوێنی ئەوی یەکەم و ئەویشی خستۆتە شوێنی خۆی ...
 ئەم پێشەکیە بۆ ئەوەیە کە تەنیا چالاکی مەلا بەختیار دژی بەعس ئەمە بوە و هەمیشە لە خولیای گێڕانەوەیدایە و ئەمەش هەقیقەتەکەیەتی .
با وەڵامی ئەندێشە و کێشە و بێشە و حیکایەتەکانی مەلا بەختیار و کۆمەڵە و سکرتێری کۆمەڵەش بخەینە کاتێکیتر ، بەڵام کە وتویەتی نەوشیروان مستەفا شەڕی حکومەت و سوپای عێراقی نەکردوە، ناکرێ بە سانایی تێپەڕێت و نەڵێین :
هەمومان، بە پ م و فەرماندەی مەفرەزە هەتا سکرتێری گشتی کۆمەڵە و یەکێتی، هەر شەڕێک رەوا یا نارەوا کرابێت، تەنیا بۆ کورد و ی ن ک  مان کردوە، پیاوە ئاقڵەکانیش لە چەمکی نوێی ژیانی کۆمەڵی مەدەنی سەردەم تێگەیشتون و ئەزانن مانای بەشداری شەڕی چەکدار و رەنگدانەوەی لای دنیای نوێ چیە..! بۆیە بەم دواییە کەمترین کەسمان خۆی لەقەرەی باسوخواسی شەڕی چەکداری داوە. گەر بۆمان کرابێ بە لێفەیەکیش دامانپۆشیوە .
 ئەبێ بزانرێ کاک نەوشیروان سکرتێر و شەخسی یەکەم یان دوەمی شۆڕش بوە ، بۆیە بەحوکمی پرەنسیپی شەڕی درێژخایەنی پارتیزانی تەنیا شەڕە گەورەکان خۆی کردویەتی و سەرپەرشتیکردوە . 
یەکەم :  شەڕی سێ مانگەی قەیوان ماوەت کە جەبهەیەکی دو هەزار پێشمەرگەیی بو ...  خۆی و مامجەلال  پێکەوە و بەجیا و لە کاتی جیادا، راستەوخۆ سەرپەرشتیانکردوە . 
دوەم  : شەڕی لێدانی بیرەنەوتەکانی کەرکوک  کە زیاتر لە هەزاروپێنج سەد  پێشمەرگە تیایدا بەشداربون، ئەوەل تا کۆتایی خۆی نەخشە دارێژەر و سەرپەرشتی مەیدانی کردوە، گەر تەفاسیلی چونی هەزاران تەن تەقەمەنی و دەیان گەڵابە و لۆری و تراکتۆری شار، بە نهێنی لەو سەردەمەدا، بۆ تخوبی کەرکوک باسبکرێ( کە هیوادارم فەرماندە مەیدانیەکان لە دەرفەتێکدا، باسی بکەن )، ئەوجا ئەزانرێ نهێنی و وانە و سیحری سەرکەوتنی شەڕ و غافڵگیری و لێدانی دوژمن، لە هونەر و ئەقڵی نەوشیروان مستەفادا، چۆن و چی بوە ..! 
سێیەم : شەڕی داستانی رزگاری، بە بەشداری  دوهەزار پێشمەرگە، گرتنی سەدان رەبیە و مقەر فەوج، مامجەلال و نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتی و نەخشە دارێژکەری بون .
چوارەم : کە لەهەمویان موهیمتر بو مەسولیەت و راستەوخۆ بەشداری مەیدانی شەڕی یەک مانگ مقاوەمەی ئەنفالی یەک، کە مامجەلالیشی لێ نەبو، بەشداری سێ هەزار پێشمەرگە و سەدان هێزی پشتگیری، هەمو هێزی مادی و مەعنەوی سوپای عێراق و راستەوخۆ هاتنە مەیدانی سەدامی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت، دەیان هەزار کوژراو، سەدان کوژراو لە هێزی تایبەتی سەرۆک خۆی ، تەنیا شەستوحەوت شەهید و کشانەوەی مونەزەم، پێش کشانەوەش رزگارکردنی تەواوی خەڵک و دانیشتوانی زیاتر لە هەفتا گوند و هەفتا کیلۆمەتر چوارگۆشە، تەنانەت کتێبخانەکەی مامجەلالیشی بەبێ زیان گواستەوە .
پێنجەم :  سەرپەرشتی تەواوی شەڕەکانی دوای حەوتی سێ و دوای رۆژانی راپەڕین کە دەیان هەزار پێشمەرگە و چەکداری شۆڕشگێڕ بەشدار بون .
شەشەم : شەڕی گرتنی کەرکوک کە ئەمەش لە هەمو شەڕەکان گەورەتر بو  هەم راستەوخۆ سەرپەرشتی قۆڵی ( هەولێر - کەرکوک ) ی کرد، هەم قۆڵەکانیتر لەژێر فەرمانی ئەودا بون ...    ئەمانە هەقیقەتی مێژون و  گەورەترین شەڕەکانی شۆڕشی نوێ بون، پێم شک نایەت لە شۆڕشی نوێدا، شەڕی چەکداری لەمانە گەورەتر دژی بەعس و سوپای عێراق کرابێت . لەگەڵ درود بۆ گیانی( ن م و رێزیش بۆ م ب )

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!