ترس لە سێبەرەکەی تاڵیبان!
2021-08-19 09:08:30
نەبەز جەلال
گەڕانەوەی ھێزی تاڵیبان بۆ سەردەسەڵات، دوو جۆر ترسی بۆ دۆخی ناوخەڵک و، دەسەڵاتی کوردی درووستکردوە!
خەڵک دەترسێ. لەم لێشاوی جێ گۆڕکێی و دەستکاریکردنە ناوچەییەدا کورد بگەڕێتەوە خاڵی سفر و بێ یٔومێد بکرێت لەو تێکۆشان و ماندووبونەی ساڵانێکە تێیدا بۆتە سوتەمەنی.
دەسەڵاتیش ترس و گومانی ژێرپێبوونی خۆی وەک دەسەڵاتەکەی یٔەفغانستان دێتە پێش چاوو،ناڕاستەوخۆ دەڵێن چارەنوسمان بە دەردی یٔەو ڕاکردوانەی یٔەوێ نەگات و ڕیسوا نەبین!
بەگشتی خەڵک یٔێستا بێزارەو بە چاوەڕوانی تۆڵەوە باس و خواستەکانی خۆی وەک تانەیەکی توڕە دەردەبڕێ.
ھێزە سیاسیەکانی دەسەڵاتیش بە پیشاندانی جۆرو شێوازەکانی خراپی لە ترس و تۆقاندنەکانی تاڵیبان خەڵک ھێور و سارد دەکەنەوە!.
یٔەوەی لە ئێستادا بۆتە پێویستیەکی خێراو حەتمی، ژیری بەڕێوەبردنە لەو دەرس و پەندە نوێیانەی دەبنە نزیکبونەوە بۆ دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و، پێکەوەکاردنێکی یٔاشتیانەو ھێمنانە بھێننە یٔاراوەو پەنجە بخەنە سەر یٔازارەکان و بگەڕێنەوە بۆ باوەش و خزمەتی خەڵک و دەست لە لووت بەرزی و خراپەکاری ھەڵبگرن.
تا دواجار ھەموان پێکەوە وەک نەتەوەیەکی یەکپارچە ببینە ھێزێک وەک خانی خانان و، خۆشمان بەدوور بگرین و بپارێزین لەوەی بکرێینەوە بە قوربانی و، تۆزی بانان!