سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کەس بیری لای سەڵاحەددین بەهائەدین و ڕاشد غەننوشی نییە؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاسۆ عەبدوللەتیف 

• دەرەنجام ئەمریکاو وڵاتانی بڕیاربەدەست ئەو هێزگەلەن، دوورو نزیک ئیسلامی نەرم و ڕاقیی و میانڕەویان ناوێت کە چاکسازیی نەرم و ناتوندوتیژ ئەجێنداکەیان بێت بە مەفهومە قورئانیەکەی. 

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ ۚ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ ۚ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ، ٨٨-هود.

• چونکە میانڕەویی و بانگەوازی هێمن، خەباتی ناتوندوتیژی بێ چەک، ئیتر زەنگی مەترسیە گەورەکەیە بۆیان، هەم میتۆدێکی پەروەردەیی کاریگەرەو هەم گوتارێکی ڕاقیی و بنەماو پرەنسیپە بۆ بونیادی فیکریی و کۆمەڵناسیی و جیهانبینیی تاک و دەوڵەتسازیی ئایندە. 

• ئەو دەوڵەتانە لایان وایە ئەو میتۆدە گەشە بکات کۆمەڵگا دەباتە قۆناغێک تەژیی لە هۆشیاریی و پەڕینەوەی گرنگ و هاوسەنگ، بۆیە هەڵەیە وابزانین ئەمریکا ئەو پارەو بودجەو ملیارات دۆلارە خەیاڵییەی سەرف کردوە بەبێ پلان و تێکدانی پەروەردەی تاکی ئەفغانی، بەو بیست ساڵە ئەمریکا بۆ یەک سەدە سەلەفیەت و ئیسلامی ئوسوڵیی خستە جێگای میتۆدی ئیسڵاخوازانەی ئەو وڵاتەو بەجارێک وێرانی کرد ئەوجا ڕۆشت،  بیست ساڵە بە بەرنامەو جادووی جەهەننمی ویستی وابوە ئەو مۆدێلە لە ئیسلام لەناو ئەودەوڵەتەشدا کۆتایی پێ بهێنێت.

• ئەوەتا بینیمان گەل و نەتەوەی داماوی ئەفغانی و پەشتۆو تاجیکی و هەزارەو ئۆزبەکی موسوڵمانی چیلێکردو چۆن بەجێی هێشتن، بیست ساڵە چۆن پەروەردەیان دەکات بە برسێتی و توندوتیژیی و ئیرهاب، لەولاشەوە لەژێر پەرچەمی تاڵیبانی توندڕەودا دەیان ڕێکخراوی توندئاژۆی پەڕگیرو ئوسوڵیی دروستکرد بۆ ئێستاو ئایندە، هەر خۆی دەیانخاتە زیندان و ئازادیان دەکات و لەو قوڕەش تاڵیبان و ئاکەپەو بەدرو حەماس و حەشدو داعش و قاعیدەیان لێ دروست دەکات بۆ فەرمانڕەواییکردن، مۆدێلە ئیسڵاخوازەکانیش بە تۆپزیی پاشەکشە پێدەکات و دووریان دەخاتەوەو دەیانخاتە بەردەم قەدەری تاریک، وەک ئەوەی کە بەسەر مورسی و غەنوشیی و فەتحوڵا گویلەندا هات.

#ئەمریکا سەڵاحەددین بەهادین و مورسی و گویلەن و ڕاشید غەننوشیەکانی ناوێت و نایانکاتە برادەر ، بەڵکو زەواهیریەکان و زەرقاویی و موقتەداکان و ئاخوندزادەکان و سیسی و ئەردوغان و عەبدولغەنیەکان دەکاتە برادەری سەمیمیی.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!