سەیف قەزافی، جڵەوی دەسەڵات وەردەگرێتەوە؟
2021-08-01 08:28:38
عەبدولڕەحمان ڕاشد
وەرگێڕان: گ.ق
ساڵانێكە بە چەندین جۆر وشێوازی باس لە گرتن، مردن و هەڵاتنی سەیفولئیسلام كوڕی موعەمەر قەزافی دەكرێت، یاخود دۆزینەوەی بە زیندوویی لە گرتووخانەیەكی شۆڕشگێڕاندا، وە یان خۆشاردنەوەی لە باشوری فەرەنسا. بەڵام لێدوانە. ڕۆژنامەنوسیەكەی دوێنێی، دوبارە ئەوی هێنایەوە ڕوكاری پێشەوە، دیدگای خۆی بۆ جیهان پێشكەش كرد، بۆ یەكەمین جار لەساتی دەستگیركردنیەوە لەپاش شۆڕشی لیبیا. ئەو ئازادە و لە لیبیایە، وبەووتەی خۆی ئەو پاسەوانانەی كە چاودێری بوون لە زینداندا، ئێستا یاوەرو هاوڕێی ئەون ”پاش ڕزگار بوونیان لە وەهمی شۆڕش”.
لە لیبیای پارچە پارچە كراودا، ئەگەر قەزافی باوك لە گۆڕەكەیەوە بگەڕێتەوە لەوانەیە جڵەوی دەسەڵات بگرێتەوە دەست، لەپاش دەیەیەكی خوێناوی لە حوكم كردنی ووڵات لەلایەن میلیشیا و بەكرێگیراوەكانەوە. لەوانەیە بەشێكی زۆری گەلی لیبی بەم ڕایە ڕازی نەبن، بەڵام تەنانەت ئەوانیش هیچ بەدیلێك شك نابەن بۆ ئەو بارودۆخە خراپەی كە كۆتاییەكەی نابینین.
ئایا سەیف دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی كاری سیاسی، ودەسەڵاتەكەی باوكی وەردەگرێتەوە؟ دەتوانێت؟ بەڵام لەبەردەم ئەم خەونەیدا ڕێگەیەكی دیكەی پڕ ئازار و بە خوێن ڕەنگكراو هەیە، كە دەرهاویشتەی كەڵەكەبوونی ململانێ ناوخۆیی وناوچەیی وخێڵەكی وكەسیەكانی لیبیایە. لەگەڵ كۆمەڵێك ئاڵەنگاری دەرەكی لە ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبیەوە كە خاوەن نفوزن وئاستێك لە كاریگەرییان هەیە، وە یان هەندێك دەوڵەتانی دیكەی وەك وتوركیا وئیتالیا وفەرەنسا وئەمریكا، ئایا ئەمە وەك گەڕانەوەی ناپلیۆنە لە تاراوگە بەسوود وەرگرتنی لە توڕەیی وپشێوی، یان تەنها خەونی دوورخراوەكانە لە ئەشكەوتەكانیانەوە كە پشێویەكە زیاتر دەكات؟
كارەساتی لیبیا هاوشێوەی كارەساتی سوریا، گەشتۆتە كۆتاییەكەی بەڵام بەبێ سوارچاكێكی ڕاستەقینەی براوە. ئاستەمە چاكردنەوەی ئەو دەسەڵاتە شكاوە وەكو خۆی، كە پێویستی بە ئاستێكی بەرزی هۆشیاری ودانشمەندی وئاشتبوونەوە وسازش كردن هەیە. سەیف دەڵێت ئەو كتێبە سەوزەكە دەگێڕێتەوە، وئەمەش تەنها بەڵێنێكی سەرنج ڕاكێشی هەڵبژاردن. نیە.
سەیف وەك قەزافی نیە هەرچەندە كوڕیشیەتی. هەموو دەمانزانی كە ئەم كوڕەهەوڵی گۆڕانكاری جەماوەری دا بە كرانەوە وسوود وەرگرتن. لە شۆڕش لە ناوخۆدا، وكۆتایی هێنان بە سەركێشیە دەرەكیەكانی باوكی، بەڵام سەیف لە كورسی دەسەڵاتدا نەبوو هەتا لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت. زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت ئاماژە بەو بارودۆخە كارەساتباراویە بكرێت كە دوچاری لیبیا ولیبیەكان بووەتەوە لەپاش هەرەسهێنانی ڕژێمەكەی قەزافی وئێستا دەوترێت كە بژاردەی نمونەیی بریتیە لە گێرانەوەی بارودۆخەكان بۆ ئاستی پێشووی خۆی پێش بەرواری مانگی شوباتی ساڵی 2011.
جیهانی قەزافی باوك دۆخێكی تەجریدی بەدەر لەو واقیعەی كە زۆرینەی خەڵك دەخوازێت تێیدا بژی، لە بەرانبەردا هەر سەرۆك وپێشەوایەك ئاستی بەڵێنی دەستەبەركردنی ئاسایش وئارامی وسەقامگیری و ژیانی شكۆمەندانە بەرز بكاتەوە بەبێ گومان پشتیوانی لێدەكرێت لەدوای دەیەیەك لە پشێوی وحوكمی دەستە وتاقمە بەشەڕهاتووەكان ودەستوەردانی بێگانە.
كێشەی بێ چارەسەری لیبیا دوای تێپەڕ بوونی دە ساڵ لە شۆشی شكستخواردوو، ئێستا چیتر جۆرێك نیە لە ڕەتكردنەوەی سیستمێكی حوكمڕانی؛ بەڵكو ئەوە دژی داڕمانی تەواوەتی ودابەشكردنی ووڵاتە لە ئەنجامی بەشەڕهاتنی سەركردایەتیەكان، لە لیبیادا چیتر دەوڵەتێك نەماوە، بەڵكو چەند دەوڵەتۆكەیەك هەن كە میلیشیاكان حوكمڕانیان دەكەن.
لەم. دۆخەی ئێستای لیبیادا سەیفی قەزافی دەتوانێت ململانێ بكات وبگاتەوە كورسی دەسەڵات وحوكمڕانی، كە ئەمە لە پێشتردا گریمانەیەكی مەحاڵ بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەمە یەكێكە لە گرەوە بەردەستەكان، بۆ بەدیهاتنیشی ئایا گەلی لیبی پێی ڕازی دەبێت؟ وئایا دەوڵەتە زلهێزەكان. ڕێگە بەمە. دەدەن؟ ئاڵنگاریە هەرە قورسەكەش ئەوەیە ئایا سەیف لە توانایدایە سەربكەوێت لە كاتێكدا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا سەرجەم هێزە لۆكاڵیەكان شكستیان هێنا لە یەكخستنەوەی ووڵات وحوكمڕانیكردنی لە پایتەختەوە؟ بۆ گەیشتن بەم دەستكەوتەش بە تەنها لێدوان بۆ ”نیویۆرك تایمز” بەس نیە.
* الشرق الاوسط