Draw Media

یەکێتی و دەڤەری سەوز دوای 8ی تەموز....!!! 

یەکێتی و دەڤەری سەوز دوای 8ی تەموز....!!! 

2021-07-16 18:01:26


رامان مجید فقی

بە روانین لە کاری حیزب و بە تایبەت چەند سالی  رابردوی کاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکرێت بلێین گەر ئەم حیزبە  دەیەوێت لە پێش خۆی نەچێت و هەمووان ئاشت بکەنەوە ئەم گۆرانکاریانەی لەم ماوەی رابردوو رووی دا ئاقیبەت خێر بوو. 
پێویستە سەرەکانی ئەم حیزبە و بەتایبەت تر کورانی مام جلال دەبێت کاری لە پێشینەی سیاسیان. ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بێت ئەگەر نا بە دلنیایەوە ئەوە دەسپێکی شکستێکی گەورە ی ئەم حیزبە و ناشرین کردنی مێژووی مام جلال و دورکەوتنەوەی بۆ هەمیشەی خودی خۆیان دەبێت. چونکە ئەوە فرسەتێکی باشی کورت مەودایە لە پێناو راست کردنەوەی هەڵەکانی رابردوو کە بیسەلمێنن ئەوان دەتوانن رێبەرایەتی کۆنگرە و قۆناغی دوای مام بکەن. هیچ پاساوێکیش نەماوە لە پێناو ئەنجام نەدانی ئەم کارانەی خوارەوە 

1-ماوەیەکە یەکێتی ناشیرین کراوە کە دەگوترێت کاری  قاچاغچیەتی لە سنورەکەی دەکریت. کۆنترۆل کردنی بابەتی قاچاغچیەتی
2-سنورەکان  کۆنترۆل بکرێت  بەو جۆرەی کە لە خزمەت کۆمەڵانی خەلک بەکار بێت 
3-مناوەرەی سەربازی و شەرە تەقە و تێهەلدانی خەلک بە چەکدار بە تەواوی بنەبڕ بکرێت. بە جۆرێک هەر کەسێک ئەم کارە بکات بە ئاشکرا قورسترین سزا بدرێت تا خەلک هەست بە ئارامی بکات
4-پشتیوانی کردن لە بازاری ئازاد و کێبرکێی بازرگانی نەک وەرگرتنی پشکی زوری پرۆژەکان بۆ کەسایەتی یان کۆمپانیای حیزبی بە بێ رەچاو کردنی پێوەرکانی وەرگرتن
5-پەیرەو کردنی ئازادی و ئازادی رۆژنامەگەری و پشتیوانی کردنی نوسەر و رۆژنامە نوسی راستەقینە ئەگەر رەخنەگری توندیش بن لە یەکێتی. 
6-ئاشتکردنەوە و بەشداری پێکردنی هێزە سیاسیەکان و گرنگی دان و پشتگیری کردنی کەسایەتی و رێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی بە بێ بیرکردنەوە لە کرینی وەلایان

7-گەراندنەوەی رێز و شکو و راوێژ کردن بە سەرکردە کۆنەکان. هاوبەشی راستەقینە کردن بە سەرکردە نوێکان و بە مەرجی هێشتنەوەی دەسەلاتەکان لای سەرۆک
8-دارشتنەوەی پەیکەری حیزب لە سەرەوە بە جۆرێک بۆنی تەکەتول و پیاو پیاوێنەی لێ نەیەت بەلکو پێویست بوون پێوەر بێت
9-گەراندنەوەی ئیرادە و زیندوکردنەوەی ئۆرگانەکانی حیزب کە شیاستە بە کاری حیزبی و حیزی مۆدێرن و ئەم سەردەمەی حیزبایەتی بێت

10-خزمەت کردنی هەمەلایەنەی دەڤەری سلێمانی و هێنانەوەی قورسایی چەقی ململانی بۆ هەولێری پایتەخت
11-لە ئەستۆ گرتنی هەرچی کەم و کوڕی و کەم تەرخەمی دەڤەری سەوزە بە بێ هێنانەوەی پاساو  
12-پاراست و پێشەوایەتی کردنی ململانێی دروست  و راستەقینە لەگەل کۆنە نەیار کە پارتیە
13دور کەوتنەوەی کۆپی بونی سیستەمی بنەماڵەیی حوکم رانی کردن. بەو شێوازەی کە پارتی ئیدارەی حیزب و   حکومەتی پێ دەکات
 14-قول کردنەوەی گیانی جیاوازی لەگەل سەرجەم حیزبەکان و بە تایبەت پارتی بە بێ  مزایدە و سیاسەتی پۆپۆلیستی.بەلکو بینینی ئەم سیاسەتە بە کردار لای هەموو کەس. بەبێ ئەوەی بیگەێننە مریشکە رەشە لەگەل دژەکان
15-پشتوانی و سیاسەتی حەکیمانە لە کاتی پێویست و کۆمەکی کردنی حیزبە کوردیەکانی پارچەکانی.تر.بە بێ دەست خستنە کاروباریان و دوور کەوتنەوە لە هەر جۆرە رێکەوتنێک لە گەل دەولەتانی دەورو بەر کە بە زەرەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی ئەم پارچەیە تەواو بێت. بە بێ هێنانەوەی پاساوی بارودۆخ یان هەر هۆکارێکی تر. هەروەها هاندانی حیزبەکان تا بە ئاشتی و گفتو گو  چارەسەری کێشەکان و دەست خستنی مافە رەواکانیان بکەن

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand